کارخانەی کۆمەڵکوژی منداڵانی کورد/ دیار غەریب کێ بوو؟

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لەگەڵ هەندێک لە ئەندامە دابڕاوەکانی پەکەکە قسەی کردووە کە باسی هەندێک تایبەتمەندی فەرماندەکانی پەکەکە وەک: لەیلا عەفرین، حەسەن مەحموودی، شۆڕش بۆکان، ئەوین سنە، دڵخواز بینگۆل، زۆلکەیف، ئازاد هەوراز، بۆزان تەکین، عەلی حەیدەر قەیتان، مەزڵووم عەبدی، ڕێزان جاوید، فواد بێریتان، ئامەد شاهۆ، مەزڵووم هەفتەن، زیلان ڤەژین و ئەهوەن چیاکۆ کردووە و هەندێکی دیکەش لە ئەندامە دابڕاوەکان پەیوەندیان بە مافی مرۆڤەوە کردووە کە بابەتی زۆرتر لەم بارەوە بڵاو بکاتەوە.

دیمانەی ئەمجارە لەبارەی یەکێک لە فەرماندەکانی ئەو گرووپانەیە بە ناوی دیار غەریب کە لەو بارەوە لەگەڵ یەکێک لە ئەندامە دابڕاوەکانی قسەمان کردووە.

دەقی دیمانەکە:

خۆتان بناسێنن خەڵکی کام شارن و کەی تەڤلی پەکەکە بوون؟

ناوم سمکۆ ڕۆژهەڵاتە و خەڵکی مەریوانم. لە ساڵی 2009 تەڤلی بووم و لەساڵی 2016 دابڕام. لە قەندیل و خواکورک بووم دووبارە گەڕامەوە قەندیل و دواتر هەڵاتم و ئێستاش بەئازادی دەژیم.

لەبارەی هەڵمەت و تایبەتمەندیەکانییەوە بۆمان بڵێ.

دیار غەریب ئەم دوایانە کوژراو پێش کوژرانی یەکێک لەنوێنەرەکانی ئۆجالان لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەجەکە بوو کە لەڕێگای درۆنەوە کوژرا.

خەڵکی سلێمانی لە کوردستانی ئێراقە، کەسایەتییەکی ناسراوە و سەرکردەی پەچەدەکە بوو و لە کوردستانی ئێراق ئیش و کاری پەکەکەی ئەنجام دەدا و هەڵبەت وەک پەیوەندی نەرەوەی پەکەکە و پارتەکانی دیکە لە هەرێمیکوردستان هەژمار دەکرا و پەیوەندی دارایی ئەورووپا بۆ قەندیلیشی ئەنجام دەدا.

هەڵمەت نازناوی بوو. ساڵی 92 و دوای شەڕ ناوخۆیەکانی پارتی و یەکێتی تەڤلی پەکەکە بوو وڕۆشتە لای ئۆجالان لە سوریا. یەکەمین جار لە سلێمانی لە پەچەدەکە بینیم.

هەڵمەت یەکێک لەیەکەمین گەنجانی ئێراقی بوو کە تەڤلی پەکەکە بوو و بۆیە ئۆجالان گرنگایەتی پێدەدان و بۆ شەڕی ڕەوانی و ڕامیاری لەدژی بارزانی و تاڵبانی بەکاری دەهێنا. دۆکتۆر سیروان نمونەیەکی دیکە بوو.

ئەو لە پەچەدەکە دا سەرکردە بوو. بەڵام ئەم دوایانە لەترسی ئەوەی کە نەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی پارتی و یەکێتی و وەک فایق گۆڵپی لێ نەێت بردیانەوە بۆ شاخ و وەک ئەندامی سەرکردایەتی کەجەکە دایان نا.

ناوبراو لە پەروەردە ئایدیۆلۆژیکەکانی پەکەکە وێنەی مێژووی کوردستانی دەگوتەوە و لەگەڵ ڕێوار ئابدانان و ئەلیف ڕوناهی و عەلی حەیدەر قەیتان لە کۆمەڵەی ئەنجومەنی ئۆجالان بۆ کوردستانی ئێراق دا بوو.

هەڵمەت خۆی مەتین و ئارام پیشان دەدا بەڵام ڕاستییەکە وەها نەبوو و کەسایەتی پیاوێکی کوردی ئێراقی تێدا حەشار درابوو.

گەر ئێوە زانیاریتان زۆرتر بوایا ئەوە ڕەتی دەکردیتەوە و خۆی دەخستە پێشەوە. بەڕواڵەت ڕەخنە وەرگر بوو بەڵام لەناوەوە وا نەبوو.

ئەو ئامرازی پەکەکە بۆ شەڕی ڕامیاری و دەروونی لەدژی یەکێتی و پارتی بوو و هیچی دیکە چوونکە کردەوە و دەرئەنجامی چالاکی پەکەکە لە چەندین ساڵ دا هەر سفرە.

چۆن تەڤلی بووە؟ لەبارەی ڕەوتی پێشکەوتنییەوە بۆمان بڵێ؟

من لەسەرەوە ئاماژەم پێدا لە سەردەمی شەڕی پارتە کوردیەکان لە کوردستانی ئێراق تەڤلی بووە و چەندین ساڵ لە ناوچەی جودی و بۆتان لەتورکیا بووە و لەو ساڵانەیەدا بوو کە موراد کارایلان لەبۆتان بوو.

دواتر هەنێردرا بۆ کوردستانی ئێراق و لەساڵی 2004 پەچەدەکەیان دامەزراند. زۆربەی کادیرە کوردەکانی کوردستانی ئێڕاق کە تەڤلی بوون دەنێردران بۆ ئەم پارتە و زۆربەشیان لەوانە بوون کە لەگەڵ ئۆسمان ئۆجالان دابڕان.

ناوبراو لە ساڵی 2012 وەک نوێنەری ئۆجالان لەکوردستانی ئێراق دانرا و بانگهێشت کرایەوە بۆ قەندیل.

بەرزە فڕی، خۆحەزکردن و لەخۆ بایی بوونی ڕێوار ئابدانان لە کەسایەتی هەڵمەتیش کاریگەری زۆری دانابوو ڕێوار لەوەوە فێر ببوو کە تەنانەت چۆن قسە بکات.

بیرەوەریەکتان لە هەڵمەت هەیە بۆمان باس بکەن؟

بەڵێ هەڵمەت کوردی ئێراق بوو وخەڵکی سلێمانی، ئەو گرنگایەتی زۆری دەدا بەو کەسانەی لەوێیەوە تەڤلی پەکەکە دەبن.

بیستبووم کە ئیش و کاری لە پەچەدەکە خراپ بووە و لە سەرکردایەتی ئەو پارتە لاداراوە و بە مەبەستی دڵخۆش کردن و پێشگرتن لەهەڵاتنی لە کۆنسەی کەجەکە دانرا وەک نوێنەری کوردستانی ئێراق لەگەڵیشیا ڕێوار ئابدانانی ئیلامیش هەبوو. ئەو بەدوای پلە و ناوەو بوو و ئەمە چیتر باسکردنی ناوێت. کانامەی ڕامیاری باشی نەبوو چوونکە تەنانەت نەیتوانی بڕواتە ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی پارتی و بۆیە لە زەونی سەوز دا مایەوە. هۆکارەکەشی دۆستایەتی یەکێتی و پەکەکە و پشت پەردەکانی بوون.

من جارێک لە پەروەردە بۆچوونی خۆم دەربڕی بەڵام وا وڵامی ڕەتی دامەوە کە بۆ خۆشم بڕوام نەکرد لەپشتی ئەم ڕوخسارە ئارامەوە وەها کەسێکی توندئاژو و تووڕە هەبێت لەوانەیە هۆکارەکەسی ئەوە بوو کە ساڵانێک بوو لەنێو پەکەکە دا بوو.

لە ئەنجام دا و لەساڵی 2020 لە ئۆتۆمبێلەکەیدا لەکاتی ڕۆژشتن بۆ شوێنی دیاریکراو، بووە ئامانجی درۆنەکان.

ئەمە مێشکی سەرقاڵ کردووم کە بۆ لەناوچەی یەکێتی کرایە ئامانج نە لەناوچەی پارتی و ئەوەی کە ئەو لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەیدا بووە چۆن گەیشتووە بە تورکیا؟

ئایا کوژرانی جۆرێک بوو لە خاوێنکردنەوەی حسێبی ناوخۆی جەمیل لەگەڵی؟ ئەمە بۆ ئەوە دەڵێم کە ڕەخنەگری توندی بایک بوو.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەوێ بوون بۆچوونتان لەبارەی پەکەکەوە چییە؟

لەسەرەوە وتم پەکەکە و پەچەدەکە و پەژاک و پەیەدە هەر هەموویان یەکن بەڵام بەناوی جیاوازەوە. جگە لەم لەبارەی پرسی ژن دەبێت ئەم خاڵە بڵێم کە ئەوان ئازادی ژنیان وەک بنەمای ئایدیۆلۆژی دانەناوە بەڵکوو وەک کەرەستەیەک بەمەبەستی بەرەو پێش چوونیان دایان ناوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، پەکەکە لە سەرەوە “کەجەکە” ڕامیاری گشتی دیاری دەکات و پەچەدەکە و پەیەدەش وەک پەژاک هیچ سەربەخۆییەکیان نییە.

پارتی باش دەزایزانی بوونی پەچەدەکە لە کوردستانی ئێراق بەس بۆ شەڕی دەروونی لەدژی بارزانییە و هەڵمەت مۆرەیەکی باش بوو بۆ ئەمە.

ئێوە لە سەرکردایەتی پەژاک سیامەند موعینی دەبینن، باوکی وەک دەگێڕنەوە بە یارمەتی پارتی و بارزانی کوژراوە، کەواتە مۆرەیەکی باشە بۆ شەڕی دەروونی لەدژی بارزانی.

پەکەکە بەدرێژایی 43 ساڵی ڕابردوو دەیان هەزار منداڵی کورد کە زۆربەیان منداڵ سەرباز بوونی بە کوشت داوە.

بەواتایەکی دیکە دەکرێت بگوترێت کە ئەوێ کارخانەی کۆمەڵکوژی ئەو منداڵانەیە کە بە هۆی کێشەی ماڵباتی و دارایی و بە بێ هیچ حەزێکی ڕامیاری، بە کوشت دەدرێن.

«پ ک ک» کارخانه کشتار جمعی کودکان کُرد/«دیارغریب» که بود؟

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک