قوربانیانی سیاستی پەژاک، سیروان خێرئابادی

  • ۲ ساڵ پێش

لە ئەندامێتی سیروان خێرئابادی تاکوژرانی سێ مانگ زیاتری پێ نەچوو

زیانە کۆمەڵایەتییەکان و بەڵگەی زۆر بەردەوام بوونی هەبووە لە کێشەکاندا بۆ ماڵباتەکان و هەڵبەت کۆمەڵگا و ئەمە چارەسەر ناکرێت تا هۆکارەکانی نەبینرێنەوە و لەناو نەبردرێن کە ئەمەش هەوڵی بێ وچانی بەرپرسانی ئێرانی دەوێت.

سرووشتییە کە ناوچە سنوریەکان و کەم پەرەسەندووەکان وێڕای کێسەی زۆر و قووڵی ئابووری و بژیوی ژیان کە زاڵە بە سەر ژیانی ئەو ناوچەیە، زیاتر لە شارەکانی دیکە و ناوچەکانی دیکە پێویستی بەوەیە کە بەرپرسان ئاورێکی لێ بدەنەوە.

باوکی یەکێک لەقوربانیانی سیاستی پەژاک ئەم دوایانە لە دیمانە لەگەڵ چاودێر، گلەیی لە بەرپرسانی ئێران و هەروەها ئاسایشی ئێراق کرد کە بەدواداچووون بۆ پرسی هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندن لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە ناکەن و تی:

سیروان ماوەیەک بوو کە کێشەی ماڵباتی هەبوو بۆیە بڕیاری دا بڕوات بۆ تاران. لەوێ بوو کە لەپڕێکدا ون بوو.

بەدواداچوونم بۆ کرد لای هەرکەسێک بەڵام هیچم دەس نەکەوت. لە ئەنجامدا بڕیارم دا سەردانی بنکەکانی پۆلیس و نەخۆشخانەکان بکەم لەوێش هیچم دەس نەکەوت. ڕێک سێ مانگ تێپەڕ ببوو لە ڕۆشتنی کە لەیەکێک لە کەناڵەکانی پەکەکە و پەژاک ناوی وەک کوژراو ڕاگەیەندرا. هەموو ماڵبات وشک بوون کە هەواڵی کوژرانیان بیست، بۆیە خێرا خۆمان گەیاندە ئێراق بەڵام لەوێ جگە لە بێڕێزی کە بەهۆی ڕۆشتنمان بۆ ئەوێ بوو، هیچمان دەس نەکەوت دەیانگووت کە جارێکی دیکە بەدوای کۆڕەکەتان دا نەێن ئەو کوژراوە. هەرچەند پێداگریمان کرد کە تەنانەت گۆڕەکەی پیشانمان بدەن دووبارە نکۆڵیان لێکرد و وتیان هیچ شتی لەو چەشنە لەگۆڕێ نییە. لێرە بڕۆن و بەدوای سیروان دا نەگەڕێن.

من کالەمێرێکم چیم پێ دەکرێت؟ لەکوێ سکاڵا تۆمار بکەم؟

کۆڕەکەم لەپڕێکدا ون بوو و لە ئەنجامدا گرووپێکی ئەشکەوت نشین لە لووتکەی بێ شەرمی پێیان وتم کە کۆڕەکەت کوژراوە و چیتر هیچ وردەکاریان نەدرکان.

 

قربانیان تروریسم پژاک؛ سیروان خیرآبادی

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک