داخوازی ماڵباتی قوربانیانی پەژاک/ ئارمان قادر پوور لەکوێیە؟

  • ۲ ساڵ پێش

ئەوەی نە لەدەق و لە پەراوێزدا نابیندرێتەوە، ژیان و مردنی منداڵانێکە کە وەک گەریلا تەڤلی دەکرێن و بۆ ساڵانێک وەک منداڵی سەرباز بەکاردەهێندرێن و دواتر لە پێکدادانەکاندا دەکوژرێن. ئەمانە کە دەرفێندرین بە بەڵێنی پڕوپووچ دەنێردرێن بۆ قەندیل.

ئەوەی گرنگە ئەوەی کە پەژاک نەتەنیا لە مەڕ ڕفاندن و تەڤلی کردنیان هیچ وڵامدەرەوە نییە، بەڵکوو هەڕەشە لە ماڵباتەکانیش دەکات. بەم پێیە زۆرێک لە ماڵباتەکان ئاگاداری چارەنووسی منداڵەکانیان نین و بۆ ڕزگارکردنیان لە هەر دەرگایەک دەدەن.

ئارمان قادرپوور یەکێک لەو قوربانیانەی پەژاکە کە ماڵباتەکان بۆ زانینی چارەنووسی دەست بە داوێنی ئەنجوومەنەکانی مافی مرۆڤ بوون و داوای یارمەتیان کردووە.

برای ئارمان لە پەیوەندی لەگەڵ چاودیر وتی:

براکەم پۆلی دەیەم بوو و کەسێکی زۆر بە ڕێز و خوێنەر بوو، بەردەوام ئارەزووی ڕۆشتن بۆ وڵاتە ئەورووپییەکان بەمەبەستی خوێندن بوو بەڵام قەت بیرمان نەدەکردەوە کە ڕۆژێک دابێت کە ماڵەوە بە جێ بهێڵێت.

کاتێک کە ئارمان ون بوو سەردانی زۆر شوێنمان کرد، وەک نەخۆشخانە، بنکەی پۆلیس و … بەڵام هیچمان دەست نەکەوت.

لەئەنجامدا وێڕای ئەوەی کە قەت بیرمان لێنەدەکردەوە کە تەڤلی پارتێک یا گرووپێک بووبێت هەواڵیان پێ داین کە براکەم بۆتە ئەندام و دیلی پەژاک.

بۆیە خێرا خۆمان گەیاندە ئێراق بەڵام بەداخەوە قەبوڵیان نەکرد کە ئارمانیان بە دیل گرتووە و هەرچی پێداگریمان کرد بێ کەڵک بوو و تا ئێستا نێزیکی دوو ساڵە کە هیچ هەواڵێکمان لێ نییە. من دڵنیام بە بەڵێنی هەناردنی بۆ ئەورووپا هەڵیانخەڵەتاندووە بەڵام بۆ وایان لەماڵباتی ئێمە کرد.

بەس داوا لە هەموو ڕێکخراوە ناوخۆیی و خەڵک دەکەم گەر زانیاریەکیان لەبارەی ئارمانەوە هەیە با دڵی ماڵباتێکی پێ خۆش بکەن.

فریاد دادخواهی خانواده‌های قربانی تروریسم پژاک/ آرمان قادرپور کجاست؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک