لەدرێژەی شەڕی لەنێوان بارزانییەکان و پەکەکە

  • ۲ ساڵ پێش

جەمیل بایک: گەورەترین هاوبەشی میت، بارزانییە

جەمیل سەرکردەی بەدواداچووی پەکەکە لە لێدوانێک دا وتی: پارتەکەی بارزانی گەورەترین هاوبەشی میتە و بارزانی تاوانبار کرد بەوەی کە کۆمەڵکوژی کوردانی ئەنجام داوە.

ئەم سەرکردەی پەکەکە لەدیمانە لەگەڵ میدیاکانی خۆیان ڕەخنەی توندی لە بارزانی گرت و وتی: پارتی دەوری هەبوو لە کوشتنی فەرهاد شبلی لە هەرێمی کوردستان. بایک وەبیری هێنایەوە کە گەر پارتی زانیاری نەدابایە تورکیا میت نەیدەتوانی وەها بکات.

بایک وتی کە پاراستنی پارتی زانیاری هێزەکانمان لەبارەی شوێنی هاتۆچوو تا زانیاری لەبارەی ئۆتۆمبێلەکانمانەوە دەداتە میت. گەر پارتی لەگەڵ تورکیا هاوکاری ناکات، تورکیا نەتەنیا لەکەلار بەڵکوو لە هیچ شوێنێکی دیکەی کوردستان نەیدەتوانی هەنگاوێک هەڵبێنێت.

ئەو وتی: گەورەترین هاوبەشی میت بارزانییە. هەرکەسێک ئەمە دەزانێت. گەر بارزانی لەگەڵ میت هاوکاری نەکردبا، ئەوڕۆکە دۆخەکە باشتر دەبوو. پارتی و بارزانی ئاستەنگن و خزمەتی دەوڵەتی تورکیا دەکەن.

هەڵبەت جیا لە دوژمنی بارزانی و پەکەکە بۆ دەسەڵات، سەرکردەی پەکەکە دەبوا باسی دەسکەوتەکانی پەکەکەی بۆ کوردان کردبا و وتبای کە زیاتر لە چوار دەیەیە خوێن دەڕژێت و هیچ ئەنجامێکی بۆ کوردان نەبووە.

جمیل باییک: بزرگترین شریک میت، بارزانی است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک