باوکی ئەمیر خانی: دڵنیام پەژاک ئەمیری رفاندووە و کوشتوویە

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی ئەمیر خانی دا قسەی کردووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

من بۆ خۆم وەک گیان فیداگەرێک لە شەڕی ئێران و ئێراق دا بەشدار بووم، ئەمریش لەو ڕۆژانەی کۆتایی دا نوێ ڕۆشتبووە سەربازی.

ئەمیر کەسێکی زۆر ئارام و گرێدراوی ماڵبات بوو.

تا ئاستێک کە توانی بووم لەدابینکردنی هەموو شتێک بۆ منداڵەکانم هیچ کەموکۆڕیەک نەهێڵمەوە، ناکرێت ئەمری بە بڕیاری خۆی تەڤلی پەکەکە بووبێت و من دڵنیام کە کۆڕەکەمیان رفاندووە و بە زۆر تەڤلیان کردووە.

کاتێک کە ئەمیر ون بوو تەنیا جارێک پەیوەندیان بە منەوە گرت و رایگەیان گەیاند کە کۆڕەکەت تەڤلی بووە. بڕوا کردنی ئەمە بۆ من زۆر دژوار بوو چوونکە کۆڕی من هی ئەو ئیشانە نەبوو.

بڕیارم دا بڕۆم بەدوای دا تا بتوانم بیبینمەوە بەڵام بەداخەوە چەند جار کە سەردانی ئەوێم کرد هیچم دەست نەکەوت جگە لە بێ ڕێزی و هەڕەشەی دەستگیر کردن.

لەو ڕۆژە بەدواوە چاوم پڕە لە خوێن و ئەوی دیکەشیان فرمێسک.

 

نێزیکی دوو ساڵە کە ون بووە بەس جارێک پەیوەندیان گرتووە و وتوویانە کە ئەمیر لەشنگال کوژراوە گڵۆپی ماڵم کوژایەوە.

کۆڕەکەم بڕیار بوو لەم تەمەنە و لەپیری دا کۆچانی دەستم بێت بەڵام ئێستا لە ژێر خاک و خۆڵ دایە.

ماڵباتی ئێمە تاوانیان چ بوو کە وەها داخدار بن؟ کێ وڵامدەرەوەی ئەم درۆیانەیە بە ماڵباتمان؟

بۆ گرووپی وەک پەژاک ڕێگا بە خۆیان دەدەن ئەم ئیشانە بکەن لەگەڵ ماڵباتە ئێرانییەکان؟

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

پدر امیر خانی: مطمئنم که پژاک امیر را ربوده و به کشتن داده است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک