کشانەوەی ئەمریکا و چارەنووسی ئەفغانستان؛ ئایندەی یەکینەکانی پاراستنی گەلە

  • ۳ ساڵ پێش

ڕێک وەک ئەفغانستان؛ ئەوڕۆکە دەبینین کە ئیشی ئەمریکا بە یەپەگە کۆتایی پێهاتووە و ناوچەکە بە جێ دێڵێت. ئەم واتە، لەوانەی باشترین پێناسە بۆ کورتەی پەیوەندیەکانی یەپەگە لەگەڵ ئەمریکا و پەیوەندی لەگەڵ گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان بێت.

ئەنجوومەنی بازرگانانی مالاتیا (MİAD) لەسەرەتای ئاڤرێلی ۲۰۰۶ەوە لەچوارچێوەی سێیەمین دانیستنی پلتفۆرمی ئیدە کۆبوونەوەیەکیان بەڕێوە برد. یەکێک لە بەشدار بووان رۆژنامەنووسی ماڵاتی هرانت دینک بوو.

ئەو لەوتارەکەیدا ۸ مانگ پێش کۆشتن لە ۱۹ ژانویەی ۲۰۰۷ وتی:”دەوری بەریتانییەکان، فرانسی و رووسی و ئەڵمانییەکان لەرابردوودا لەم وڵاتە ئەوڕۆکە خەریکە دووبارە دەبێتەوە. لەڕابردوودا خەڵکی ئەرمەنستان بڕوایان پێکردن. ئەوان وایاندەزانی کە خۆیان لەژێر ستەمی ئۆسمانی رزگار دەکەن، بەڵام هەڵەیان کرد. چوونکە هاتن و ئیشی خۆیان ئەنجام داو و دواتر پشتیان لێکردن و ئەوانەی کە بەناوەی خۆشک و برا ناویان لێدەکردن وازیان لێهێنان. و ئەمە هەر ئەو شتەیە کە کوردەکان لەئێستادا دووبارەی دەکەنەوە. ئەمریکا ئەوڕۆکە هاتووە و خەریکە دەوڵەتی کورد دابمەزرێنێت لەباکووری ئێڕاق، بۆ برا کوردەکانمان ئەمە شتێکی سەرنج راکێشە.

ئەم خولە زۆر مەترسیدارە. ئەمە ئەمریکایە. کەوایە خەڵک تێکەڵی ئەو ئیشەی کە دەبێت ئەنجامی بدات دەکات و دوایی دەڕوات. چوونکە بۆ کۆشکی سپی خەڵک گرنگایەتییەکی نییە.”

تاڵبان، ئەمریکا و ئەفغانستان و یەپەگە

ئەوەی لەو ڕۆژەدا روو دەدات، لەگەڵ لێکدانەوەکانی گۆڕانکاریەکانی ئەوڕۆکە، پیشان دەدات کە شرۆڤەی هرنت لەبواری مێژوویەوە رێک و راستە. هەروەک چۆن لەئەفغانستان لەپێش چاوی جیهان رووی دا، شرۆڤەکەی دینک لەسەرەتا تا کۆتایەکەی پشتڕاست دەکاتەوە. ئەمریکا خەڵکی لەکابۆل و سەرتاسەر ئەفغانستان بەجێ هێشت و ڕۆشت….

ڕێکخراوی ناسراو بە تاڵبان بەڕیوەبەرایەتی کاروباری ئەفغانستانی بەدەستەوە گرتووە. بمانەوێت یا نمانەوێت بەڕێوەبەرایەتی هەڵبژێردراوی ئەفغانستان بۆ دوومەین جار لەدەستی رێکخراوێکی چەکداردایە. کە لەئێستادا هیچ شتێک جگە لەتێگەیشتنی دەسەڵاتێک لەسەر بنەمای تێگەیشتنی ئائینی ئیسلام نییە و بۆیە لەئێستادا سەدان هەزار کەس خەریکن لەو وڵاتە هەڵدێن.

نەتەنیا ئەفغانەکان کە بۆ ئەمریکا ئیشیان کردووە بەڵکوو خەڵکی ئاسایشی لەیەکەمین فرۆکەدا کە بینیانەوە منداڵەکانیان فڕی دایە سەر چیمەنتۆ و وایرە پۆڵایەکان، و گیانی خۆیان رزگار دەکەن. کەسانێک کە لەنێوەوە جێگەیان نییە، باوەشیان کردووە بە تایرەکانی فڕۆەکەدا و دەمرن.

هەمووی ئەمانە لەبەر دەستێوەردانی ئەمریکایە کە ئارمانجەکانی خۆی بەدی دێنێت و دواتر ئەوێ بە جێ دێڵێت. تەنانەت لاشەکانیش بە جێ دێڵێت.

وانەیەک بۆ یەپگە. پەکەکە و کەجەکە.

ئەمە روانگەی ئەمریکایە دەبێت بۆ هەموو کەس وانە بێت، بۆ ڕێکخراوەکان کە لەئێستادا لەخزمەت ئارمانجەکانی ئەمریکایەکانن. بە تایبەت رێکخراوی کۆما جڤاکێن کوردستان و یەپەگە و پەکەکە کە بە پاڵپشتیەکانی ئەمریکا و هاوبەشە رامیاریەکانیان لەناوچەکە هەوڵ دەدەن لەسوریا و شاخەکانی باکووری ئێراق خۆیان بژینێن.

هەروەها ئەوە ڕٶژانەش دێن کە ئەمریکا ئەرکی خۆی لەسوریا کۆتایی پێدێنێت و کەجەکە و یەپەگە و پەکەکە دەنێتە لاوە. چوونکە ڕیک وەک ئەفغانستان، ئەمریکا بۆ شەڕێ دابەشکردنی ئەمپریالیستی رۆشتووە کە ناتوانێت لەخاکی سوریا سەرکەوێت و یەک دەیەکەی شەڕی ناوخۆیی دەستپێکردووە.

بیانووی جارێکی دیکە شەڕ لەدژی تێرۆریزم بوو. و بۆ ئەم شەڕە، پاڵپشتی لەڕێکخراوەکان کرد کە خۆی لەپێرستی تێرۆریستی دایناوەن وەک پەکەکە. م

ئەمریکا وادەزانێت بە یارمەتی ئەم رێکخراوانە دەتوانێت دەوڵەتێکی پاڵپشتی ئەمریکا لەسوریا بێنێتە سەر کار.

هەروەک رێکخراوێک وەک تاڵبان ناتوانێت دەوڵەتیکی سەرکەوتوو و لەسەر پێی لەئەفغانستان دابمەزرێنێت، کەجەکە و یەپەگە و پەکەکەش ناتوانن سەرکەوتوو بن. بەڵێ دەتوانن دەسەڵاتێکی ستەمکار، ترسناک و چەکدار دابمەزرێنن بەڵام ئەمە دەسەڵاتێکی کاتییە و دەرئەنجامەکەی لەناوچوونە.

لەڕاستیدا، ئەمریکا، بە قسەی هرانت دینک، ئیشی خۆی دەکات و کاتێک کە ئیشی کۆتایی پێهات، بەدڵنیانیەوە ئەو ناوچە بە جێ دێڵێت. کەسانێک کە لەبارەی ئایندەی ئەم گرووپە چەکدارە کوردیانەوە وردبینن دەبێت گۆڕانکاریەکانی ئەفغانستان بە جوانی بەدواداچوونی بۆ بکەن. ئێمە بینیمان کە دەوڵەتی ئەفغانستان کە ئەمریکییەکان لە ۲۰ ساڵی رابردوودا ۲ ترلیۆن دۆلاریان بۆ سەرف کرد، دەستبەجێ دوای دەرچوونیان رووخا و دەسەڵات بە بێ شەڕ رادەستی تاڵبان کرا.

بەم زووانە دەبینین کە کەسانێک کە دەڵێن:” ئەمریکییەکان بەس بەهۆی شکستەوە دەکشێنەوە” هەڵەن.

لەوەی کە ئەمریکا هەر بەو هۆکارەی کە لەساڵی ۱۹۷۹ لەهێرشی سۆڤیەت هاتە ئەفغانستان، دەکشێتەوە. ئارمانجی سەرەکی، جارێکی دیکە رووسیا بوو. رووسیا کە بە گەورەترین رەقیبی خۆی دەزانێت، لەئێستا دا بەهێزکردنی بوونی لە نێو ئاسای، لەنێوان چین و ئێران و پاکستان بوو.

ئێستا خاڵکی نوێ لە مەترسیە. لەو خاڵەدا لەنێوان چین، ئێران و پاکستان ئاڵۆزی زیاتر لە ئاشتی خزمەت بە ئەمریکا دەکات. و بەم زووانە، کاتێک شەڕی ناوخۆیی ئەفغانستان دەست پێبکات، ئەمە روونتر دەبێتەوە.

هەروها کەسانێک هەن کە دەڵێن “ئەمریکا وەک پەرپێدەری دێمۆکراسییە.”ئەوانیش هەڵە دەکەن. ئەمریکا لێرە ئیشی بە ئۆپراسیۆن دەکرێت نە بە پیشان دانی خۆی وەک لایەنگری دێمۆکراسی. لەئێشتادا هەمووان لەبارەی زیان گەیاندن بەم وێنای ئەمریکایە، لەبارەی چۆڵکردن و کارەساتی مرۆیی قسە دەکان، ئەمریکییەکان پێشتر بازرگانی لەگەڵ تاڵبانیان دەست پێکردووە.

کاتێک کە ئەمریکا سوریای بە جێ هێشت کێ تێچووەکەی دەدا؟

دەوڵەتی کوردی – سوری کە وا دەزانێت بە دەیان هەزار بارهەڵگری چەک و ملیۆنان دۆلاری هەنێردراو لەلایەن ئەمریکاوە، لەلایەن دۆژمنانەوە ئابڵۆقە دراوە، دەتوانێت زیندوو بێت، دەبێنێت کە میژوو، کۆمەڵناسی و جۆگرافیای ناوچەکەی لەبیر کردووە، بەڵام چیتر بۆیان درەنگ دەبێت.

ئەوان باشترە بە جێگای پشت بەستن بە پاڵپشتی ئەمریکا و نکۆڵی کردنی ئەم راستییە کە ئەمریکا نایەوێت پشتیوانیان لێبکەن بۆ خۆیان لەناوچەکە دۆست ببیننەوە.

ئیزن بدەن بە قسەیەکی هنڕی کەیسنجەر رامیارڤانی ئەمریکی ئەم راپۆرتە کۆتایی پێ بێنین:

ئەمریکا هیچ دۆست یا دۆژمنێکی هەمیشەیی نییە، بەس بەرژەوندی هەیە.

خروج آمریکا و سرنوشت افغانستان؛ آینده یگان‌های مدافع خلق است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک