نووسەری کورد: کردارەکانی پەکەکە پێچەوانەی کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی مافی منداڵانە

  • ۳ ساڵ پێش

لە دیمانە لەگەڵ ئیبراهیم گوچلو شرۆڤەکار و نووسەری کورد، دەرئەنجامی سەیر لەبارەی بەکارهێنانی بەربڵاوی منداڵان لە باڵەکانی پەکەکە وەک هەسەدە و پەژاک و هەپەگە دەست کەوتووە.

 

هەر باوک و دایکێک خوازیاری داهاتوویەکی روونە بۆ منداڵانی

بە کارهێنانی منداڵان لەزۆربەی وڵاتاندا کە کەمینەنی کوردی تێدایە وەک سوریا، ئێراق، ئێران و تورکیا کێشەیەکی گەورەیە.

تاوانی بەکارهێنانی مندالەکانیان ناکرێت بخرێتە ئەستۆی ماڵبەتەکانیان، چوونکە نە هەموو ماڵباتەکان کە دیمانەیان لەگەڵ کراوە پاڵپشتی لە بەکارهێنانی منداڵانیان دەکەن و نە بەکارهێنانیان لە ئایندەدا لەنێو ئەم گرووپە بۆ خۆیان وێنا دەکەن.

گووچلوو وتی: “دیارە کە هەموو خەڵک، لە هەر نەتەوە و تەنانەت ماڵباتێک دا، داهاتوویەکی بۆ مندالەکانی وێنا کردووە. بۆیە بۆ ئەوەی کە منداڵ و گەنجان، باشتر لە یەک تێبگەن، ئیش دەکەن و دەدرەوشێتەوە و هەوڵ دەدەن دۆخی ژیان و خوێندنی باش بۆ منداڵەکانیان بڕەخسێنن”.

خەڵکی کوردیش داهاتوویەک بۆ گەنجام و منداڵانیان وێنا دەکەن. ئەوان هەروەها ئەم مێشک و ئارمانجەیان هەیە کە مندالان و گەنجان لە دۆخی ژیانی باشدا گەورە بن، بخوێنن و لانی کەم دواناوەندی تەواو بکەن.

بۆیە نایانەوێت منداڵ و گەنجانیان تەڤلی ئەم گرووپانە بن و بکوژرێن. گەلی کورد بە فیداکاری زۆر هەوڵ دەدات منداڵەکانی بپارێزێت.

بەداخەوە ئارمانجی هەندێک لە یاریزانان ئەوەیە کە نەتەەی کورد پەرە نەستێنێت. بۆیە منداڵ و گەنجەکانیان دەکەن ئامانج. ئەوان بە باشی دەزانن کە گەنجانی چالاک و بە بەهەرە بەشێکن لە کۆمەڵگای کوردی”.

 

پەکەکە گەورەترین بکوژی منداڵانە لەناوچەکەدا

پەکەکە هۆکارێکی باشە بۆ دامەزراندنی منداڵان و بەگشتی کەسانی کەم خوێندەوار، هۆکاری ئەمەش لەو کێشانەدایە کە لەگەڵ گرووپ و رۆشنبیر و پارتە کوردیەکان دا هەیەتی.

پەکەکە وەک رێکخستنێک، ئارمانجی هاوشێوەی دەوڵەتی تورکیای هەیە، واتە لەناوبرنی ئەو کوردانەی کە لەگەڵی نەبن. بۆیە پەکەکە لەسەرتاوە (۱۹۷۵) منداڵان و گەنجانی نەخوێندەواری دامەزراند. ئۆجالان وتبووی: “زانکۆ و خوێندکاری بەکەلۆریۆس کێشەمان بۆ دەنێنەوە، ئەوان پرسیاری زۆر دەکەن و ئێمەش ناتوانین بە ئاسانی بڕیارەکانمان (کوشتنی کرد و زانا کوردەکان) بە دەست ئەوان جێبەجێ بکەین”.

“بۆیە، ئەم پرسە هێزی گرنگە بۆ پەکەکە کە منداڵان، هەژاران و نەخوێندەواران لەسەر ڕیگای سیستمی فاشیزمی چەپ و پاوانخواز و دیکتاتۆری بێت. ئەوان گەنجانی زانکۆ کە گوێ بە قسەیان نەدان، ئەو کوردانەی کە بڕیارەکانیان جێبەجێ نەکرد، لەلایەن پەکەکەوە کوژران. خودی ئۆجالان لە دادگا دا دانی پیدانا کە ۲۰۰۰۰ گەنجی کورد و لایەنگری کوردیان کوشتووە. بە کارهێنانی منداڵان و گەنجان لە سەر دەستی پەکەکە لەڕاستیدا خزمەت کردنە بە رامیاری دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بۆ لەناوبردنی کوردان. پەکەکە لەسەرەتا ئەم سیستمەی لە باکووری کوردستان دانا، دواتر بردی سوریا و لەوێ کەمپی دانا، بەخەستی کوردانی سوریایان کردە ئامانج. لەوە بەدواوە، ئەم ڤایرۆسە لە نێۆ کۆمەڵگای کورد دا تەشەنەی سەند”.

 

دامەزراندنی منداڵان لە باڵە جیاوازەکانی پەکەکە

هەرچەندیش هەسەدە بە سەرۆکایەتی مەزڵووم کۆبانێ لەگەڵ نوێنەری تایبەتی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبارەی مافی منداڵان، سەرۆکی پەژاک لەگەڵ داخوازی ژنێڤ لەساڵی ۲۰۱۵ و خودی پەکەکەش چەندین جار واژۆیان کردووە کە منداڵان نەخەنە شەڕەوە، بەڵام بە بەربڵاوی درێژەی هەیە.

“لەساڵی ۲۰۲۱، ۴۱ منداڵی کورد تەنیا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا رفێندراون. ژمارەیەکیان نەخۆشن. پەکەکە و پەیەدە ئەمە دەکات چوونکە بڕیارەکانی بەس منداڵەکان جێبەجێیان دەکەن تا بکەونە بواری چالاکییەوە تا لەبەرژەوەندی کوردانی سوریا ئەنجام بدات. بۆیە دایانڕفێنن و وەک سەربازی منداڵ کەڵکیان لێوەردەگرن”.

پەکەکە تۆڕێکی لێکئاڵاوی لە دەزگا دەسەڵاتدارەکان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پێکهێناوە کە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا بە تایبەت منداڵان دەکاتە ئامانج. لە وانە ئایدیۆلۆژیکەکان لەبارەی ئۆجالان و بیرۆکەی چەپ لە قووتابخانەی سەرەتایی تا هۆڵی گەنجان وەک “گەنجانی شۆڕشگێڕ”، سەرباز وەرگرتن لە منداڵان و هەناردنیان بۆ قەندیل بە مەبەستی پەروەردەی چەکداری و ….

“پەکەکە لەکوردستانی ئێراقیش بیانی و داگیرکەرە. دوژمی دەسەڵاتی هەرێمە. لە ڕاستیدا هەوڵ دەدات سوپایەک بۆ شکستی ئامادە بکات. ئەم شەڕەش رەوا نییە”.

کاتێک باسی رفاندنی منداڵان لە کوردستانی ئێراق دەکرێت… بە پێی راپۆرتەکان پەکەکە منداڵانی کورد زۆرتر لە داعش دەخاتە ژێر رکێف و خزمەتی خۆیەوە. لەکوردستانی ئێران، لەوانەیە بۆ پێشگرتن لە دەستڕاپێگەیشتنی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکان، کە ڕەوتی دامەزراندن لەبارەی تەمەنەوە دژواری لە پێش دەگرن منداڵان لە تەمنی خوار دەرفێنن و بەکاریان دێنن”.

ئەوەی پەکەکە دەیکات تاوانە لەدژی مرۆڤایەتی ە بە پێچەوانەی کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی مافی منداڵان و دژی کوردستان و ئەوەی کە کوردستان دەپارێزێت، لەڕاستیدا پێچەوانەی هەموو نرخ و بایەخەکانی کورد و کوردستانە وق پێویستی بە دادگایی کردن هەیە.

نویسنده کرد: اقدامات پ.ک.ک خلاف کنوانسیون بین‌المللی حقوق کودک است

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک