پێویستی “بەرەنگاربوونەوەی رژدی دەوڵەتی ئێران” لەگەڵ کردارەکانی ملیشیا کوردیەکان

  • ۷ مانگ پێش

خەڵکی کوردستان ساڵانێکە کە تەنگیان پێهەڵچێنراوە لەبەر ئەم گرووپانە کە خۆیان بە پاریزوانیان دەزانن.

بۆیە، دەوڵەت لەم بوارەدا پێویستە چالاکییەکانی لەدژی ئەمانە زیاد بکات.

ئەم گرووپانە هەوڵ دەدەن لە پێناو راکێشانی هێز، منداڵان لەم ناوچە بدزن و تەڤلیان بکەن.

ئەو منداڵانەی کە زۆربەیان لەماڵباتی هەژار و گوندین و هیچ ناسینێکیان لەم گرووپانە نییە و لە لووتکەی سادەیی پەژاک هەڵیاندەخەڵەتێنێ و بە بەڵێنی درۆ تەڤلیان دەکات.

ئەم منداڵانە نازانن چ چارەنووسێک چاوەڕوانیانە، بەهەست و بێ ناسین تەڤلی دەبن.

ئەرکی دەوڵەتی ئێران لە مەڕ بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری خەڵک لەمەڕ ئەم گرووپانە

پێویستە لەم پێناوەدا دەوڵەتی ئێران لەبارەی پەروەردە لەبارەی راستیەکانی ئەم گروپە لەو ناوچانە زۆرترئیش بکات، چونکە هۆکاری سەرەکی منداڵ رفاندن لەلایەن پەژاک و پەکەکە نەبوونی زانیاریانە.

منداڵان لەم ناوچەیە لە ماڵباتەکانیاندا هەندێک خاڵ وەک خوێندنیان نییە، ئەوان ناچارن لە ماڵ و ماڵبات خەریکی فەرش چنین و شوانی و کۆڵبەری بن.

ئەوان بۆ هەڵاتن لەم جۆرە ژیانە دەست بە داوێنی ئەم گرووپانە دەبن و دەکەونە نێو گەردەلوولی درۆ و کوشتن.

نەبوونی ئامێر و کەلوپەلی خزمەتگوزاری و ئیش لەم ناوچەیەش هۆکارێکی دیکەیە بۆ رفاندنیان.

هیوا بە داهاتوویەکی روون لەم منداڵانەدا نابیندرێت و بۆ ژیانێکی باشتر و هەڵاتن لەو دۆخە فریوی پەکەکە و پەژاک دەخۆن بێ ئەوەی کە ئاگایان لەدەرئەنجامەکانی هەبێت.

بەگشتی ماڵباتی قوربانیان ئاستی زانیاری کەمیان هەیە

منداڵان لەم گرووپانە بە جێگای خوێندن و بەدەستەوە گرتنی پێنووس، چەک بەدەستەوە دەگرن و وانەی کوشتن فێر دەبن بێ ئاگا لەوەی کە کوشتن چاوەڕوانی بۆ خۆشیان دەکات.

ماڵباتی قوربانیان “ئەم گرووپانەش، بۆ خۆیان ئاستی زانیاری خواریان هەیە و بە هۆی هەژاریەوە ناتوانن بەدوای چارەنووسی نادیاری منداڵەکانیاندا بڕۆن لەهەرێمی کوردستان.

ئەوانەی کە توانایان هەیە بە درۆ، بۆختان و بێ ڕێزی زۆر لەکاتی لێپرسینەوە لە منداڵانیان لەلایەن ئەندامانی ئەم گرووپانەوە ڕووبەڕوو ببن، بێ هیوا دەگەڕێنەوە و چاوەڕوانن تا هەواڵێک لە تەلەڤزیۆنەوە لەمنداڵەکانیانن ببیستن.

لەئەنجامدا ماڵباتەکان دوای کوژرانی منداڵەکانیان ئاگاداری چارەنووسیان دەبن لەکاتێکدا کە لەلایەن ئەم گرووپانەوە وەک پاڵەوان یادیان دەکەن کە بۆ وڵات کوژراون.

بەڵام راستی ئەوەیە کە منداڵەکان دوای رفاندنیان لە سوریا و ئێراق دەکوژرێن.

 

منداڵان و گەنجانی ئێرانی لەلایەن پەژاکەوە بەرەو کوشتن هان دەدرێن

ئێستا پرسیار ئەمەیە کە ئەو پەژاکەی کە دەڵێت دوژمنی ئێرانە بۆچی بۆ هێزەکانی پەکەکە لەسوریا و تورکیا هێز دەنێرێت؟

بۆیە دیارە کە پەژاک وەک مۆرەی پەکەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەموکۆڕی هێزی ئەم گرووپە بە هۆی نەبوونی نرخ و بایەخ لە تورکیا و ئەوەی کە منداڵانی تورکیا فریویان ناخۆن، دەست دەدەنە رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی ئێرانی.

لەم نێوەندەدە دا،” زارا شوکروو”ش یەکێک لەو کەسانەیە کە لە گوندە سنوریەکانی سەلماس لە ساڵی ۲۰۰۸ تەڤلی بوو و بە بەڵێنی هاوسەرگیری و ژیانی باشتر و لادانی ژیانی کۆنی کە فەرش چنین بوو، هەڵخەڵەتاو و تەڤلی بوو.

زارا بەس ۱۴ ساڵی بوو و منداڵی چوارەمی ماڵەوە بوو و هەڵبەت یاریدەری دایک و باوکێکی پیری دەدا کە لەکاتی رێگا رۆشتن دا نەفەسە بڕکێ پێدەکەوت.

گرووپ بردی بۆ خواکورک بەم هیوایەکە دوای پەروەردە دەگەڕێتەوە بۆئێران بەڵام ئەویش وەک مندالانی دیەکەی رفێندراو چارەنووسێکی دیکەی هەبوو.

 

لەزارا شوکرو تا زارا بێریوان ئەحمەد

زارا زانی کە بەڵێنی هاوسەرگیری درۆ بوو و ژیانێکی باشتریش چاوەروانی ناکات، بە جێگای ئەوەی ژیان لە ئەشکەوت و خەوتن لە سەر زەوی وشک و رەق و هەڵبەت هەڵگرتنی مەرجی شەڕ و بوردمان خەڵاتی نوێ بوو بۆی.

خاڵێکی دیکە کەسێک بوو بە ناوی ئەحمەد دێرک کە ئەوڕۆ لەسوریایە و لەسەر سەندەلێ پاڵی داوەتەوە و خۆی وەک رامیارڤان دەناسێنێت، ئەو بکوژی سەدان منداڵ وگەنجی رفێندراوی ئێرانیە، ئەم کەسە ناو نازناوی زارا بۆ بێریوان ئەحمەد دەگۆڕێت.

زارا کە چیتر بێریوان ئەحمەدە، کەسێکی گۆشەگیر و تووڕەیە چوونکە خانەکانی لەشی لەو تەمەنەدا تووڕەیان کردبوو.

زارا هەندێک جار دەگریا و لەسووچێک دووری دەگرت و بۆیە هیوای بە گەڕانەوە نەبوو و بەم ئەنجامە گەیشتبوو کە مردنی خێراتر لەوانەی بتوانێت رێکارێک بێت بۆ هەڵاتن لەم ژیانە دژوارە.

زارا لە ژێر کاریگەری قسەکانی سۆزدار بەرپرسی یەپەژە لە کوردستانی سوریا کە لەکاتی دۆکتۆر عەلی لە ئیالەتی بۆتان لەناوچەی جوودی لەساڵانی ۲۰۰۸ و ۲۰۰۹ کاتێک کە بۆتان کێشەی رژدی لە پەیوەندی ناڕەوا و نایاسایی نێوان ژن و پیاو دا هەبوو لەجوودی بوو. سۆزدار باسی ئەو کاتانەی بۆ زارا نەدەکرد. ئارمانجی ئەوان ئەوە بوو کە منداڵانی کورد وەک خۆیان هیچ داهاتوویەکیان نەبێت، ڕێڕەوی رۆشتن بۆ تورکیا و جودی هەڵبژێرن.

چارەنووسی تاڵی زارا و پێویستی تێکەوتنی رژدی دەوڵەتی ئێران بۆ پێشگرتن لە دووپات بوونەوەی

لەئەنجامدا زارا دوای چەند مانگ لە چوونی بۆ جودی و دەساڵ لەکاتی بێدەنگیەکەی لە ئەشکەوتەکانی هەفتەنین لە جودی دەکوژرێت.

گرووپ جارێکی دیکە رایگەیند کە زارا بە هۆی هێرشی ئاسمانیەوە و جارێکی دیکە رایگەیان کە لەکاتی هەڵاتن دا کوژراوە، بەڵام ئەوەی روونە ئەوەیە کە چەند ساڵ پێش ئەوەی کە گرووپ رابگەینێت زارا کوژرابوو.

ماڵباتی زارا هێشتاش هۆکاری کوشتنەکەی نازانن چوونکە تەنانەت ناوی جودیشیان نەبیستووە.

دایکی زارا کە نەخۆشی نەفەسە بڕکێ هەیە و باوکیشی پیرە نازانن کە تەرمەکەی لەکوێی یا بۆ خۆی کوژراوە یا نا؟

ئەم چارەنووسەی زارا و سەدان منداڵی دیکەیە کە لە دیلیدا لەنێو لەپی پەکەکە و پەژاک دان و زانیاری ڕیک و ڕاست لەبارەی چۆنییەتی مردنیان لەبەردەست نییە.

هیوادارین کە دەوڵەتی ئێران بە ئەرکی خۆی هەڵسێت لەمەڕ سنورنشینەکان وەک هاوڵاتی ئێرانی باشتر لە پێشوو.

پێویستەکە ئاستی پەروەردە و زانیاری خەڵکی ناوچە سنوریەکان لەبارەی گرووپە ملیشیاکانی وەک پەکەکە و پەژاک زیاد بکات تا ئەو ئاستەی کە ماڵباتەکان بە ئاسانی داخداری لەدەست دانی منداڵەکانیان نەبن.

بە ڕاستی دەبێت بگوترێت کە ئەم جۆرە گرووپە دز و بکوژی منداڵان و گەنجانن.

لزوم «برخورد جدی دولت ایران» با اقدامات گروه های شبه نظامی کردی

 

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .