تاوانی نوێی پەژاک/پەکەکە؛ راگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی ئێرانی دوای ۶ ساڵ

  • ۲ ساڵ پێش

گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/ پەژاک کە بە هۆی رفاندن و لەخشتە بردنی منداڵان و ون کردنیان زۆر جار لەلایەن دەزگاکانی مافی مرۆڤەوە رەخنەی لێگیراوە، لەنوێترین تاوانیدا نێوی ۳ کەسی بڵاو کردووتەوە ئەویش دوای ۶ ساڵ بەسەر کوژرانەکەیاندا.

پەکەکە لەراگەیاندنەکەیدا نێوی سێ گەریلای کە لەساڵی ۲۰۱۵ لەناوچەی جیلۆ کۆژراون بڵاو کردووتەوە.

یەکێک لەمانە خەڵکی ورمێیە.

شووناسی ئەمەیە:

ناو و پاش ناو: سەجاد مەسیحا نەفەس

نازناو: ئامەد رۆژهەڵات

شوێن و ساڵی لەدایکبوون: ورمێ

ناوی دایک – باوک: خەجێ – فەرهاد

بەروار و شوێنی کوژران: ۱۳ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۵ جیلۆ

هێشتا دیار نییە بۆ پەکەکە هەواڵی کوژرانی ئەم ئەندامی ئێرانیەی خۆی درەنگ راگەیاندووە.

ساڵانێکە کە پەکەکە خۆی رادەگرێت لە راگەیاندنی زانیاری لەبارەی کوژراوەکانی و یا درەنگ رایدەگەینێت و ئەم بۆتە هۆی ئازاری ماڵباتەکان. ماڵباتەکان کە ئاگایان لەچارەنووسی منداڵەکانیان نییە و ماوەیەک بێ سەروشوێنن.

ئەمانە وەک سەربازی منداڵ تەڤلی کراون کە بۆ خۆی بەڵگەیە بۆ تاوانێکی ئاشکرای نێودەوڵەتی و بەڵگەیە بۆ پێشلکاری مافی مرۆڤ. بەڵام پرسی گرنگتر ئەوەیە کە زانیاری لەبارەی دۆخەکە نادەنە ماڵباتەکانیان و تەنانەت خۆیان دوور دەگرن لەوەی کە بڵێن کوژراوە؛ بە جۆرێک کە دوای ۵ ساڵ رایدەگەینن. لەزۆربەی حاڵەتەکاندا تەرمەکە رادەستی ماڵباتەکەی ناکەنەوە. ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی کە زۆربەی ماڵباتەکان لەمەڕ مردنی ئازیزانیان تووشی دوودڵی و گۆمان بن.

جنایت جدید پژاک/ پ.ک.ک؛ اعلام خبر کشته شدن عضو ایرانی بعد از ۶ سال

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک