“ژنۆکاڵ” و بێدەنگی لە بەرانبەر منداڵانی سەربازی ئەندامی پەکەکە/پەژاک

  • ۳ ساڵ پێش

رفاندنی منداڵان و هەڵخەڵەتاندنیان لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە کەمینەی کورد و بوونی رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکەی تێدایە، درێژەی هەیە.

هەروەها ئەم پرسە بە ڕێک و پێکی لە کوردستان روو دەدات، شوێنێک کە گەنجی کوردی ئێرانیش لەڕێگای پلەتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەمیش لەڕێگای بەڕێوەبەرانی خۆجێی کە بە ئەنقەست دەیانکەن بە ئامانج لە ژێر کاریگەری و هەڵخەڵەتاندن دان تا دواتر بێ ئاگای ماڵباتەکانیان، بگوازرێنەوە بۆ شوێنێک کە بنکە و بارەگای پەکەکەی لێیە واتە قەندیل.

تاوانی شەڕ

لەساڵی ۱۹۷۷، پرۆتکۆلی لکێندراو بە کنوانسیۆنی ۱۹۴۹ی ژنێڤ، بەکارهێنانی سەربازی لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۵ ساڵی قەدەخە کرد.

پرۆتۆکۆلی لکێندراوی دووەمی ۱۹۷۷ دەڵێت: “ئەو منداڵانەی کە نەگەیشتوونە تەمەنی ۱۵ ساڵی، نە لە نێو هێزە سەربازیەکان و نە لەنێو گرووپەکانی دیکە ئیشیان پێ نەکرێت و ڕێگا پێدراویش نییە کە لە پێکدادانەکاندا بەشدار بن.”

ئەم تاوانە کە زۆرتر لە ڕێگای وردبوونەوەی میدیاکان و چالاکانی نێودەوڵەتی بۆ سەر سوریا ئاشکرا بووە، شوێنێکە کە پەکەکە لە ڕێگای باڵی سوری خۆی واتە پەیەدە ناوچەیەکی نیوە خۆسەری داناوە. لەسوریا هەندێک نموونە ئاشکرا بوون کە تێدا پەیەدە هەوڵ دەدات تا شەرڤانانی کوژراو لەگەڵ منداڵان بگۆڕێتەوە و ئەمە لە چاو گرووپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ ون نەبووە.

راپۆرتی قاچاخی مرۆڤ لە ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۱۵ بە پێی ئەو راپۆرتانەی کە پشتڕاست نەکراونەتەوە، پشتڕاستی کردەوە کە هەندێک کات منداڵانی کوردی رفێندراو و ناچار بە تەڤلی بوون لە نێو پەکەکە دەکرێن.

لە ڕاپۆرتی ساڵی ۲۰۱۶، ئەمریکا رایگەیاند یەپەگە/پەکەکە درێژە بە تەڤلی کردن و بەکارهێنانی کۆڕان و کچان لەوانە منداڵانی خوار تەمەن ۱۵ ساڵ دەکات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پەکەکە/یەپەگە ئەم منداڵانەی بردووە بۆ کەمپی سەپاندن، ششتنی مێشک و پەروەرە.

بە کارهێنانی زۆرەملێ منداڵان لەلایەن پەکەکە/یەپەگەوە لە زۆرێک لە ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشیش بە بەڵگە کراوە.

چاودێری مافی مرۆڤیش پشتڕاستی دەکاتەوە کە دەبینێت ” هەڵکشانی بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە/یەپەگەوە کە جێگای نیگەرانییە.”

ئەم دەزگایە داوای لە پەکەکە کرد تا “دەستبەجێ منداڵان لەڕیزەکانی خۆی دەربخات و پێش لە بەکارهێنانیان، لەوانە ئەو ماڵباتانەی کە لە کەمپەکانی شەڕ دا لە ژێر دەسەڵاتی ئەواندان، بگرێت.”

لەئەنجامدا، ویرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکێرتێری رێکخراوی نێودەوڵەتی لەبواری منداڵاندا لە پێکدادانە چەکداریەکاندا، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە ژنێڤ دیداری کرد و گرێبەستێکی بۆ کۆتایی هێنان بەم سەرباز گرتنەی منداڵان لەساڵی ۲۰۱۹ واژۆ کرد.

بەڵام ئەم هەنگاوە لە کردار دا هیچ کەڵکی نەبوو، چونکە مانگی رابردوو ۱۱ منداڵی دیکە لەلایەن پەیەدەوە دامەزراون و ناڕزایەتی دەربڕین لەلایەن دایکانیانەە لە بەردەم باڵەخانەی رێکخراوی نیودەوڵەتی رێکخرا کە هەڵوەشێندرایەوە.

پەژاک کنوانسیۆنێکی واژۆ کرد

پەژاک بەڵگەی نوسراو لەلایەن رێکخراوی دەرەوەی دەوڵەتی سوئیسی ” ژنۆ کاڵ (Geneva Call) سەر بە رێکخراوی نێودەوڵەتی واژۆ کردووە. ئەم بەڵگەیە بەڵێنی پشتیوانی لە منداڵان لە پێکدادانە چەکداریەکان دەدات.

لە ۲۵ی ئاڤرێلی ۲۰۱۵، لە هەرێمی کوردستان، شاندێک لە ژنۆکاڵ لەگەڵ پلە بەرزترین نوێنەران لە باڵی سەربازی پەژاک بۆ بە فەرمی کردنی ئەم بەڵێنە دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، باڵی چەکداری پەژاک لە رابردوودا کەڵکی لە منداڵان وەرگرتووە. ئەم رێکخراوە لەساڵی ۲۰۱۵ بەڵێنی دا کە بەشداری منداڵانی خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ لە شەڕدا پێشی لێبگرێت بەڵام وادایار بەڵێنەکەی نەبردووتە سەر.

ئێلیزابێت دیکری وارنر، سەرۆکی ژنۆکاڵ، لەساڵی ۲۰۱۵ وتی: “ئێمە زۆر بەختەوەرین کە ئەوڕۆ ئەم بەڵێنەمان لەو ناوچانەی کە بە خەستی لەژێر کاریگەری پێکدادانی چەکداری و توندوتیژیدان وەرگرتووە.”

منداڵانی کوردی ئێرانی، ئارمانجی پەژاک

هەروەک ئاماژەی پێدرا، منداڵانی کوردی سوریا بەس ئەو منداڵانە نین کە تەڤلی منداڵ سەربازی رێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە دەکرێن. بەکارهێنانی کەسانی خوار تەمەن یاسایی لە کوردستانی ئێرانیش درێژەی هەیە، وڵات و ناوچەیەک کە لەوانەیە سەرنجی نێودەوڵەتی کەمتر بۆ لای خۆی راکێشابێت و کەشێکی لێکئاڵاوی رامیاری لەوانەی راپۆرت لەبارەی پێشلکاری مافی مرۆڤ دژوار بکات.

بە درێژایی ساڵی ۲۰۲۱، چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران دیمانەی لەگەڵ ماڵباتی منداڵە بەکارهاتووەکان لەلایەن پەژاکەوە ئەنجام داوە. درێژەی ئەم بابەتە پێداچوونەوەیەک لەسەر بەکارهێنانی مندالان لەنێو پەژاک دا.

دانیال دوستی

دانیال دوستی لەدایکبووی ۱۳۷۹ خەڵکی گوندی کالی مەریوانە. لە تەمەنی ۱۶ ساڵی دا پەژاک رفاندی و ئێستا ۲۰ ساڵییە. ماڵباتەکەی زۆر جار سەردانی بنکەی ئەم گرووپەیان کردووە بەڵام هیچ زانیاریەکیان دەست نەکەوتووە. باوکی ئەسکەندەر و دایکی نەسرین هیوادارن لانی کەم ناونیشانێک لە کۆڕەکەیان وەربگرن یا گەر کوژراوە شوێنی شاردنەوەکەیان پێ بڵێن.

فەراز بێهنەوەرد

فەراز لەساڵی ۱۳۸۳ لە سنە لە دایکبوو. ئەو کاتێک کە تەنیا ۱۴ ساڵی بوو، لەساڵی ۲۰۱۶ ون بوو. ماڵباتی چەند ساڵ بەدوایدا گەڕان و تەنانەت گۆمانیان بوو کە قوربانی تاوانێک بووبێت، تا کاتێک کە روخساری لە تەلەڤزیۆنی پەژاک دەرچوو.

دوای ئەوە، ماڵباتەکەی زۆرجار چارەنووسیان لە قەندیل داوا کردووە و بەدوایدا رۆشتوون. کاتێک کە گوشار زۆر بوو، پەژاک لەساڵی ۲۰۲۰ هەواڵی مردنی راگەیاند. زانیاری لەبارەی شوێنی بە خاک سپاردنی لە بەردەست نییە و ماڵباتی وا دەزانن کە لەوانەیە هێشتا زیندوو بێت. بەڵام پەژاک لە هەوڵدایە تا لەڕێگای ناچار کردنی ماڵباتەکان بۆ واز هێنان لێی هەڵبێن لە ئازار و گۆڕەوشارەکان لە مەڕ رفاندنی ئەم گەنجە.

سیروان ساعدی

سیروان لەدایکبووی ۱۳۸۴ی کرماشانە. پۆلی یەکەمی دواناوەندی (۱۳) ساڵی بوو کە بوومەلەرزە زێدەکەی هەژاند و دوای چەند مانگ ون بوو. ئەو ئێستا ۵ ساڵە کە تەڤلی بووە و چەندین جار پەیوەندی بە دایک و باوکیەوە کردووە و داوای کردووە کە بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.

دیار جەهانبەخش

دیار لەساڵی ۱۳۶۱ لە ورمێ لەدایکبوو. نیزیکی ۱۶ ساڵە کە ون بووە. هەرچەند هەرگیز مردنی رانەگەیندراوە، بەڵام لەنێوان گەنجانی تازە بەکارهێنراوەدا دەنگۆی ئەوەی هەیە کە لە ڕنۆی بەفر لە ئەشکەوتێک کە تێدا پەروەردەی زستان دەدرا کوژراوە. ماڵباتی هیواداران لانی کەم نیشانەیەک لە ژیان یا هەواڵێکی راست لە شوێنی بە خاک سپاردنەوەکی وەربگرن.

کۆڕانی گوندی نەی

سیراونا کەسرایی (۱۵)، رامیار کاوە (۱۶، کەمئەندامی مێشکی)، ئارەش دانشوەر (۱۶)، و زانیار عنایەتی (۱۶) ساڵان هەر هەموویان خەڵکی گوندی نەی مەریوان بوون. ئەوان لەڕێگای تێپەڕبوون لەتەنیشت پەژاکەوە لە هەرێمی سەیران لەداوێنی شاخێک نێزیک گوندەکەین تەڤلی کران و بران بۆ قەندیل. دوو کەس لەوانە توانیان هەڵبێن، ئارەش و زانیاریش ونن.

سەلمان مورادی

سەلمان تەنیا ۱۵ ساڵی بوو کە لەلایەن پەژاکەوە لە گوندی ئیراهیم ئاوا لەمەریوان رفێندرا. دەگوترێت کە سەلمان زیندووە، هەرچەند دەنگۆی وا هەیە کە یەک لەوانە بێت کە لەزستانی رابردوو لە ئەشکەوتێک لە قەندیل بە هۆی ڕنوی بەفرەوە گیریان خوارد.

ماڵباتی لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەسەری نییە و پەژاکیش هەواڵی مردنی بڵاو نەکردووتەوە. ماڵباتی دەیانەوێت نیشانەی مردن یا زانیاری لەبارەی شاردنەوەی وەربگرن.

کەسانی دیکە

چاودێر لە ئێستادا لەگەڵ چەند ماڵباتی دیکە کە منداڵەکانیان ون بون وتووێژ دەکات بەڵام پێیان خۆش نییە کە ناویان لە میدیاکان دەربچێت، دەزگا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەتوانن بۆ وەرگرتنی پێرستی زانیاریەکان پەیوەندی بکەن بە چاودێرەوە.

هەروەها هەندێک بەیانییەی مردنی گەنجانی کوردی ئێرانی لە ئەنتەرنێت بڵاو بۆتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ماڵباتەکان تا چەند ساڵ و مانگ بێ ئاگا دەبن لە مردنی منداڵەکانیان، شوێنی بە خاک سپاردنیان و ئەمانە وەک نهێنی دەمێنێتەوە و زۆرێکیان دەڵێن کە بڕوا بە مردنی منداڵەکانیان ناکەن. ئەوان دەڵێن ئەم راگەیاندنانە گۆماناوین و دوای سەردانی ماڵباتەکانی بۆ قەندیل پەژاک گوشاری بۆ هێناون کە هەواڵی گەڕانەوەی منداڵەکانیان بڵاو بۆتەوە.

گۆڕانکاریەکی زۆر بەرچاو لە بەیانییەکانی مردندا، مردنی منداڵانی تەمەن خواری ئێرانییە کە لە تورکیا دەمرن و بە جێگای ئەوەی بۆ باڵی چەکداری پەژاک شەڕ بکەن بۆ هەپەگە و پەکەکە کە لەلایەن گرووپی قەیرانەوە بە بەڵگە کراوە شەڕ دەکەن. وای پێدەچێت پەژاک بە جێگای شەڕ کردن لەناوخۆی ئێران، هێزەکانی بۆ شەڕ کردنی پەکەکە لەدژی تورکیا دەنێرێت. چونکە پەژاک لە کنوانسیۆنی خۆی لەگەڵ ژنۆ کاڵ بەڵێنی دابوو کە منداڵانی ورد لە شەڕ و چالاکی چەکداری دانەمەزرێنێت و بیانپارێزێت، دەکرێت بەم ئەنجامە بگەین کە ئەم کنوانسیۆنە بە لەبەر چاوگرتنی ئاستی کوژرانی مندالانی تەمەن خواری ئێرانی لە تورکیا پێشل دەکرێت.

 

«ژنو کال» و سکوت در برابر کودک‌سربازان عضو پ.ک.ک/پژاک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک