بوریچ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شیلی: لە تورکیا لەدژی کوردەکان “کۆمەڵکوژی” دەکرێت

  • ۲ ساڵ پێش

هەفتەی رابردوو گابریل بوریچ، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی شیلی، ۵۶ لەسەدی دەنگەکانی لە بەرانبەر رەقیبی پۆپۆلیستی ئانتۆنیۆ کاست بە دەست خست و شکستی دا. بوریچ لە سەرکردە پێشوەکان بزاڤی خوێندکاریە لە ۱۰ ساڵی پێشوودا. ئێستا ۳۵ ساڵییە و تازە مەرجی بەشداری لە هەڵبژاردنی بووە. بەمجۆرە شیلی گەنجترین سەرۆک کۆماری خۆی هەڵدەبژێرێت. ئەو لە هەڵبژاردندا وتوویە کە “ترستان لە گەنجایەتی ئێمە نەبێت. ئێمە لەسەر شانی ئەزموونی کەسانێک وەستاوین کە پێش لە ئێمە تێکۆشانیان کردووە. لە هەڵە و سەرکەوتنەکانیان ئەزموون وەرگرت و ئێستا لێرەین.”

ناوبراو لە دیمانەیەکدا لە وڵامی ئەم پرسیارە کە “ئێوە دەڵێن ئیسرائیل وڵاتێکی بکوژ و کۆمەڵکۆژ… ئایا ئەمە لەبارەی کوردانی تورکیاش دەڵێن؟” وتی: “بەڵێ”

گابریل لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆن دا وتی کە کورد لە تورکیا لە ژێر دەسەڵاتی مرۆڤ کوژدان.

دیمانەکەی بەم شێوەی خوارەوەیە:

پێشکەشکار: ئێوە وتن کە ئیسرائیل وڵاتێکی بکوژ و کۆمەڵکوژە. ئایا لەسەر قسەتانن؟

بوریچ: بەڵێ

پێشکەشکار: ئایا لەبارەی وردانی تورکیاش بڕواتان وایە کە کۆمەڵکوژ دەکرێن؟

بوریچ: بەڵێ، بۆ هەموو ئەو وڵاتانەی وەک ئیسرائیل، سەعودیە، تورکیا کە مافی مرۆڤ پێشل دەکەن، هەر وایە. ئەم وڵاتانە دەبێت پێوانەکانی نێودەوڵەتی لەبەر چاو بگرن. گرنگ نییە کە ئەم وڵاتانە تا چەندە بەهێزن، ئێمە دەبێت جیا لە دەسەڵاتیان، پارێزوانی لە مافی نەتەوەکان بکەین.

بوریچ لە زانکۆی مافی شیلی خوێندوویە و لەساڵی ۲۰۱۲ بۆتە سەرۆکی فدراسیۆنی خوێندکارانی زانکۆی شیلی. لە ناڕزایەتییەکانی خوێندکارانی شیلی لە ساڵانی ۲۰۱۱- ۲۰۱۳، ناوبراو یەکێک بوو لە کەسایەتییە بەرچاوەکان. بوریچ لە ۱۱ی مارسەوە وەک سەرۆک کۆمار سوێندی خوارد.

بوریچ، رئیس‌جمهور منتخب شیلی: در ترکیه علیه کردها «نسل‌کشی» می‌شود

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک