پاراستنی پۆلیسی تورکیا لەبارەی کردنە ژێرەوەی منداڵی کورد

  • ۳ ساڵ پێش

بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا پاڵپشتیان لەو ئۆتۆمبێلەی پۆلیس کرد کە منداڵێکی ۷ ساڵانی کوشت.

باوکی میراچ میرئۆغڵوو منداڵی حەوت ساڵان کە لەلایەن ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە لەسلۆپی کوژرا، دەڵێت قایم مەقام پێی وتووە کە هەندێک فیلمی بینیوە کە پیشان دەدات ئۆتۆمبێلەکە بە ئارامی رۆشتووە. باوکی ئەم منداڵە ناڕزایەتی خۆی دەربڕیوە کە پۆلیس دەبێت سزا بدرێت تا رووداوەی هاوشێوە دووبارە نەبنەوە.

هەروەک بەرپرسانی دەوڵیتی لەسلۆپی لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لەبەرژەوەندی ئەفسەری پۆلیس کە شۆفێر بوو و میراچی ۷ ساڵانی کوشتووە، هەڵوێستیان نواند، باوکی ئەو کۆڕەش بەتوندی ئەمەی رەت کردەوە کە ئۆتۆمبێلەکە بەهێمنی رۆشتبێت، و بە ناڕزایەتی وتی کە کۆڕەکەی لەبەر بەرکەوتنەوەکە ۱۱ مەتر فڕێ دراوە و پاسکلەکەی لەت لەت بووە.

ساڵح میرئۆغڵوو وتی:”بە منیان وت کە فیلم هەیە کە تێدا ئۆتۆمبێلەکە بە هێمنی دەڕوان.” گەر هێدی دەڕۆشت پێڵاوی منداڵەکەم تا سەر بان فڕی نەدەبەست، بۆ خۆشی ۱۱ مەتر فڕێ دراوە. پاسکلەکەی لەت لەت بووە،… من تەنانەت نازانم بۆ ئۆتۆمبێل لەوێ بووە. ئێوە لەنێو خەڵکی سڤیلن.”

لەکاتێکدا کە باوکی خوازیاری جێبەجێ بوونی دادە و دەڵێت شۆفێرەکە دەبێت وڵامدەرەوە بێت و بۆ پێسگرتن لەم جۆرە رووداوانە سزای یاسایی ببڕدرێتەوە. ئەم ئەفسەرە دەستبەجێ دوای ئەم لێدوانەی پارێزەری گشتی ئازاد کرا. خەڵک و نوێنەرانی پارتە دژبەرەکانی ئەردۆغان پێیان وایە کە منداڵێکی ۷ ساڵان لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی سەربازیەوە کوژراوە. ئێوە ناتوانن ئەم وەک پێکدادانێکی ئاسایی شۆفێری بنەرخێنن.

بە پێی دەیتاکانی مافی مرۆڤ، کوژرانی ۳۷ منداڵ بە ئۆتۆمبێلە سەربازیەکان کە هەر هەموویان لە پارێزگا کوردنشینەکانی وەک ئامەد، شڕنەخ، وان، هەکار و ماردین رووی داوە پیشان دەدات رامیاری سزا نەدانی سەربازان و پۆلیس رامیاری فەرمی دەوڵەتی تورکیایە. لەڕاستیدا دەبێت بگوترێت ئەم دۆخەی بەری کردن لەسزادان لەبارەی ئەم رووداوەوە، ئەویش لەم ناوچە هەستیارە، ئامانج گرتنی منداڵێک لەو ناوچە، پرسیاری زۆری بەدواوەیە. چوونکە ئەم ئاسایی نییە کە ۳۷ منداڵ لە ۳-۴ ساڵی رابردوودا بە ئۆتۆمبێلی سەربازی کوژرابن.

دفاع پلیس ترکیه از زیرگرفتن یک کودک کُرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک