ئارام ئەحمەد: تاوانباری هەڵاتنی خەڵک لەهەرێم، پارتە دەسەڵاتدارەکانن نە پەکەکە

  • ۸ مانگ پێش

هەزاران کۆچبەری کورد لەوانە ژنان و منداڵان هێشتا لەدارستانەکان و چاڵاوە بەقۆڕەکانی ناوچە سنووریەکانی بیلاڕووس و هەنگاری گیریان خواردووە و خۆراک و خواردنەوەی سنورداریان هەیە و چاودێری پزشکی کەم و چاوەڕێن بڕۆنە ئەورووپا.

زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن، بەڵام بەدڵنیایەوە گرووپی بچووکتریش هەن لەکوردانی سوریا و ئێران. دەوڵەتی ئێڕاق تائێستا فڕۆکەیەکی پڕ کردووە لەم کۆچبەرە ئێڕاقیانە کە ۴۳۰ کەس بوون و گەڕاندوویەتەوە بۆ ناوخۆی وڵات پێ ناچێت کە بە تەواوەتی خۆبەخش بووبێت.

بابەتی هەزاران کۆچبەری کورد گرووپە کوردیەکانی بەرداوەتە یەکدی. میدیا کوردیەکان پێکدادانەکان لۆمە دەکەن. میدیاکانی سەر بە پارتی پەکەکە تاوانبار دەزانێت و بە پێچەوانەوە.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئارام ئەحمەد شرۆڤەکاری رامیاری ناسراو هەوڵمان دا ریشەی ئەم ئاریشە ببینینەوە. ئەم کێشە چەندین دەیە پێشتر دەستی پێکردوە بەڵام لەڕاستیدا هۆکاری قەیرانەکە کۆچی ئێستایە.

ئارام ئەحمەد بۆ میدیا کوردیەکان ئیش دەکات بەردەوام لە تەلەڤزیۆنەکان دەبیندرێت و لەیۆتیۆبیش دەیان هەزار فالۆوێری بابەتەکانی بڵاو دەکەنەوە.

بۆ پارتە کوردیەکان بە جێگای چارەسەری کێشەی ئەم پەنابەرانە یەکدی تاوانبار دەکەن؟

مەلامستەفا کاتێک کە لەساڵی ۱۹۵۸ دوای بڕیاری چاکسازی کشت و کاڵی دەوڵەتی ئێراق لەدژی ئاغاکان لەسۆڤیەتەوە گەڕایەوە بۆ بەغا بە خەڵکی وت:”ئێمە دەتوانین نموونەی مێژوویی زۆر لە هزری جۆراوجۆر و کردەوەی پارتەکان و سەرکردەکان کۆ بکەینەوە.”

دواتر ئەم بەڕێزانە رووخان و شاندەکە رۆشت بۆ بەغا و لەوێیەوە ئەوەی ناوی لێنرا شۆڕش لەدژی بەغا دەستی پێکرد. مەلامستەفا کەسی یەکەمی پارتی و یەکەم بڕیاردەر بوو لەم شۆرشەدا تا ساڵی ۱۹۷۵ کە ڕێکەوتنی ئەلجەزایر واژۆ کرا لەنێوان شای ئێڕان و سەدام و پاشای ئێران بۆ درێژەدان سێ رێگای پێشنیاز کرد بە مەلا مستەفا و وتی:

“یەکەم ئەوەی کە خۆت رادەستی سەدام بکەی و رێکەوتووین کە لێت خۆشە ببێت. دووەم ئەوەی کە دەتوانیت وەریتە ئێران. هەرچی بێت ئێمە هەردووکمان ئاریاین و مووچەتان دەدەمێ. سێیەم ئەوەی کە ئێوەە دەتوانن درێژە بە شۆرشەکەتان بدەن بەڵام چیتر ئێمە پاڵپشتیتان ناکەین.”

مەلا دەیتوانی بژاردەی سێیەم هەڵبژێرێت بەڵام بژارەی دووەمی هەڵبژارد و خۆی رادەستی سوپیا ئێڕان کرد. لەو کاتەدا رۆژنامەی کەیهان بە سەردێڕێکی گەورە نووسی “ئیشەکە تەواو بوو” و لەزاری ئەوەوە نووسی وێڕای ئەوەی کە دەیان فەرماندەی سەربازی ئامادەی شەڕی بوو مەلا مستەفا پێشی لێگیرا لەچالاکییەکانی.

ئەو وا پیشانی دەدا کە هەموو شت لەدەستیدایە و وتی:”خەڵک بڕوایان بە منە.”

بۆیە دەبینن کە مەلا و هەڤالانی خۆیان کردە فەرماندە و سەرۆک، بەڵام ئەو ساتە کە خۆ و پێگەکەیان لەبەرانبەر بەغا لەدەست دا بە ئاسانی وتیان کە تاوانبار ئەمریکا و ئیسرائیلن. ئەمە سادەترین رێگا بوو کە بۆیان مابووە و هەردەم کەسی سێیەمیان وەک شکست پێهێنەری کێشەکانیان دەبینی.

ئێستاش دەیخەنە ئەستۆی پەکەکە، تورکیا، ئێران، بەغا و ….لەڕاستیدا لەچاو پارتە سەرەکییەکان لەهەرێمی کوردستان هەمووان تاوانبارن جگە لە بارزانی و تاڵبانی….

لەساڵی ۱۹۹۱ پارتی و یەکێتی بۆ ماوەی ۳۰ ساڵ لەسێ شاری سلێمانی و هەولێر و دهۆک لەسەرووی دەسەڵاتەوە بوون. جگە لەمە لەکەرکووک دەسەڵاتیان هەبوو و سەرۆکەکانیان وەک سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیران و پەرلمانی کوردستان و ئێراق و پلە سەرۆکایەتی لەبواری ئاسایش و پۆلیس هەڵبژێردران. بەکورتی ئەوان بابەتەکانی کوردستانی ئێڕاقیان بەتەواوەتی لەکۆنترۆڵدایە. کەوایە گەر خەڵک هەوڵ دەدات لەکۆنترۆڵیان هەڵبێت تاوانی پەکەکە چییە؟ تاوانبار سەرۆکی پارتەکانن….

بۆ خۆی من رەخنەم لەپەکەکە هەی بەڵام بەڕای من تاوانباری قەیرانی پەناخوازان پەکەکە نییە.”

بەڵام گەر پەکەکە هۆکاری ئەم دۆخە نییە، خەڵکی کوردستان لەچی هەڵدێن؟

خەڵکی کوردستان لەباکووری ئێراق هەڵدێن لە دەسەڵاتی هەمە لایەنەی یەکێتی و پارتی و بێ دادی. لەلوانە هەموو سەروەتی وڵات دەڕواتە گیرفانی یەکێتی و پارتەکانی دیکەوە. و سەرکردەکانی پارتی و بەتایبەت ماڵباتی بارزانی و تاڵبانی وەک پادشا دەژین. بەڵام خەڵکی ئاسایی نە ئیشیان هەیە نە کارەبا نە ئاوی تەندرووست و داوا دەکرێن و دەستگیر دەکرێن.

هەولێر، بادینان و سلێمان بۆنەتە رێکخراوی سەربازی. و کەسانێک کە لەم دوو پارتە گرنگەی هەرێم رەخنە بگرن دەخرێن گرتووخانە یا وەک سەردەشت ئۆسمان و سۆران مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و وەداد حسێن و دەیان کەسی دیکە لەتاریکیدا دەکوژرێن. لەئێستادا زیاتر لە ۸۰ کەس بە هۆی داخوازی بۆ ئیش و مووچە لەگرتووخانەکانی هەولێر و دهۆکن.

بەس بفڕن بۆئەوێ و بپرسن:”چە کەسێک دەیەوێت بڕوات بۆ ئەورووپا؟” یەکسەر دەوڵەمەندەکان سەردەکەون چوونکە لەئەنجامدا خاوەنی ماڵ و داهاتی خۆیان نین. جیا لەمانە گەر پارتی و یەکێتی بیانەوێت سەروەتێکیان لێ بستێنن ناچار دەبن هەمووی بەردەن. ئەمە بەو واتایەیە کە تەنانەت تاکە دەوڵەمەندەکانیش ئاسوودە نین.

من بۆ خۆم نامەی زۆرم پێ گەیشتووە کە سکاڵایان لە کەشی ترس و توقاندن کردووە.

باشە وای دابنێن کە ئێوە گەنجێک لە هەولێر بادینان یا سلێمانین: چۆن دەتانەوێت مافتان بستێنن؟ گەر گەنجێک ساڵێک لە گرتووخانە بێت لەبەر ئەوەی لەژێر وێنەکەی مەسعوود بارزانی رەخنەی نووسیوە ئەوە چۆن دەبێت بۆ هەڵاتن لەم هەرێمە هەوڵ نەدات؟

پەکەکە لەکوردستانی ئێراق رامیاری دانانێت، هیچ پێکهاتەیەکی ئابووری لێرە نییە، پەکەکە سەرۆکی ناوچە و سەرۆک وەزیر و سەرۆکی پەرلمان نییە پەکەکە هیچ پەیوەندیەکەی رامیاری و ئابووری نییە، وەک دوو هێزی سەرکوتکەری پاراستن و زانیار، دەزگای شاراوەی نییە، پەکەکە لەکوردستانی ئێراق ئاسایش و پۆلیسی نییە کەوایە چۆن دەبێت بەتاوانبار دابنرێت؟

پارتە دەسەڵاتدارەکان خەڵک ئازار دەدەن و پۆلیسیان هەیە، گەر لەبەغا پارە وەردەگرن، نەوت دەفرۆشن، داهاتی گۆمرکی و داهاتی دیکەیان هەیە و خەڵک کەڵکی لێ نابینێت و گەر ستەم لەخەڵک دەکەن گەر بێ وێژدانن و بەس نیوەی مووچەیان پێ دەدرێت گەر خەڵک بۆ بەدی هاتنی مافەکانیان دەڕژنە سەر شەقام و ئێوە تەقەیان لێدەکەن و دەیانکوژن و دەیانخەنە گرتووخانەوە کەوایە جگە لەخۆتان تاوانبار کییە؟ وڵام روونە.

جیا لەمانە کە تورکیا و بیلاڕوس بەدڵنیایەوە لەمەرجی ژیانی خەڵکی کوردستانی ئێراق سودیان پێ گەیشتووە ئەمانە قوربانی رامیاری دەوڵەتەکانیانن. لۆکاشنکۆش وەک ئەردۆغان دەیەوێت بابەتی پەنابەران بکات بە ئامرازێک بۆ چەنەبازی تا ئەورووپا بخاتە گوشارەوە و ناچاری بکات داخوازیەکانی بپەژرێنێت.

ئەم دەوڵەتانە قەت نیگەرانی خەڵک و پەناخوازانین. ئەم یاریە رامیاریە و تاوانبار خەڵک نین خەڵکێک کە بەدوای پەناخوازی و شوێنێکی ئارام بۆ ئاشتی و مرۆڤایەتین. بەڵام رامیارڤانان وەک هەڵسووکەوتیان لەگەڵ ناکەن و ئەمە شەرمە.”

بەڕای ئێوە ئایندەی کوردستانی ئێڕاق چ دەبێت؟

بوونی کوردستانی ئێراق دەرئەنجامی شەڕەکانی کەنداو و هێرشی ئەمریکا دوای هێرشی سەدام بۆ کوەیتە. رامیارڤانانی دەوڵەتی بەعس دوئین بلێت بوون کە بەئەمریکا و هاوپەیمانانی درا تا وەرێتە رۆژهەڵاتی ناوینەوە و بتوانێت لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆی کۆ بکاتەوە و پەرە بە خۆی بدات لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بەڵام سی ساڵ تێپەڕی و ئەمریکا لە ئێراقیش وەک لیبی و ئەفغانستان و یەمەن و سوریا شکستی خوارد. ئەمە بەو واتایە دێت کە نەیانتوانی ئامانجەکانیان بپێکن.

بۆیە بوونی پارتی و یەکێتی لە باکووری ئێڕاق دەرئەنجامی ئەم شەڕە بوو و ناوچەی خۆسەر بۆخۆیان دایان نەنا. کوردستان ئێراق دەرئەنجامی پێکهاتنی ناوچەی قەدەخەی فڕینی ئەمریکا بوو. پارتی و یەکێتی ناتوانن تەنانەت گوندێک داگیر بکەن.

سی ساڵە دەسەڵات شکستی هێناوە و بێ دادا، نەبوونی روانگەی یەکگرتووی رامیاری و …. تایبەتیمەندی ئەم دەسەڵاتەن. پارتەکان لەهەرێم لەراستیدا هاوبەشن و هەوڵ دەدەن بەرژەوەندیەکانی خۆیان و سەرکردەکانیان بپارێزن و دابین بکەن نە کۆمەڵگای کورد. دوو پارتی سەرەکی لە هەرێم ئایندەیەکی تاریکیان دەبێت. ئەوان یا دەبێت رێڕەوەکەیان یەکسەر بگۆڕن یا پارتەکانی دیکە نارزایەتی دەردەبڕن بەم رەوتە…. ئەم شێوازەی دەسەڵات درێژەی نابێت.

بە گشتی ئێراق بۆ خۆی وەک وڵاتێک لە مەترسیدایە وڵاتێک کە تێگلاوی گەندەڵی و چەند دەستەیی رامیاری تێک شکاوە. دیار نییە کە کوردستانی ئێراق چۆن ئاوەدان دەکرێتەوە و ئایا ئایندەی هەرێم بە تەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی بەغا دا دەبێت یا نا. ئەوەی کە لەئێستادا دهۆک و بادینانی لەسەر پێ هێشتووتەوە تورکیا و لەسلێمانیش ئێرانە بەڵام دیارە کە ئایندەیەکی تاریک خۆی دەنوێنێت.”

آرام احمد: مقصر فرار مردم از اقلیم، احزاب حاکم هستند، نه پ.ک.ک

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .