ون بووەکان لەنێو پەژاک؛ نموونەی دووەم: گۆڵاڵە یۆسفی

  • ۲ ساڵ پێش

 

یەکیک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەنووسراوێکدا بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوونی بۆ ونبوونی زۆرەملێ و بەکوشت داینی گەنجانی ئێرانی لەنێو پەژاک و پەکەکە دا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی گۆڵاڵە یۆسفی داوەتە چاودێر.

نێو: گۆڵاڵە ئۆسفی

نازناو: دلار دلبرین

شار: سەلماس

لەدایکبووی: ۱۹۸۶

بەرواری تەڤلیبوون: ۲۰۰۳ (لەتەمەنی ۱۷ ساڵیدا، وەک منداڵ سەرباز و بە پێچەوانەی پێوانەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی)

بەرواری مردن: ۲۰۱۱ هەکار

گۆڵاڵەیەکێک لە هێزە دێرینەکان لەنێو پەژاکدا بوو ئەو کچێکی گوندی، نەخوێندەوار و ساکار و سۆزدار بوو کە لەساڵی ۲۰۰۳ پێش لە ئۆسمان ئۆجالان لەگەڵ هاوژینەکەی ئۆجالان تەڤلی ببوو. دلار دوای پەروەردە لەساڵانی ۲۰۰۷ و ۲۰۰۸وەک فەرماندە هەنێردرا بۆ ناوچەی جیلۆ لەزاگرۆس لەسنوری تورکیا (فەرماندەی کەرت) ولەئەنجامدا لەساڵی ۲۰۱۱  لەهەکاری بە هۆی شەڕ لەگەڵ تورکیا کوژرا.

دوای ۱۰ ساڵ، نە ئاسەوارێک لە تەرمەکەی هەیە و نە پەژاک لەمبارەوە هیچ روونکردنەوەیەک دەدات و ئەدرەسێک بە ماڵباتەکەی نادات.

رامیاری ونکردنی زۆرەملێ ئەندامانی ئێرانی لەنێو پەکەکە/پەژاکدا هێشتاش درێژەی هەیە….

گمشدگان در پژاک؛ نمونه دوم: گلاله یوسفی

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک