تورکیا: فڕێ دانی کوردان لەکۆپتر و سەرکۆنەکردنی خەڵک بە تاوانی پڕووپووچی پشتیوانی کردن لەتێرۆریزم

  • ۲ ساڵ پێش

لە۱۱ی سێپتەمبەری ساڵی ۲۰۲۰، دوو جووتیاری کورد، سەروەت تورگوت و ئۆسمان شیبان، لەکۆپترێکی سەربازی تورکیاوە لەباشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای وان فڕێ درانە خوارەوە. تورگوت لە ۳۰ سێپتەمبەر بە هۆی برینەکانیەوە مرد. بەڵام بەرپرسانی تورکیا بەشێوازێکی نائاسایی وتیان کە کاتێ هەوڵدان بۆ هەڵاتن لەدەستی پاسەوانەکانەوە لە بەرزایەکەوە کەوتووتە خوارێ.

ئۆسمان شیبان لە ۲۰ سێپتەمبەر لە نەخۆشخانە دەرچوو. ئەو بەتەواوەتی باش نەببووەوە و مێشکی لەدەست داوە. بەڵام لەسۆباتی ۲۰۲۱ دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی تورکیاوە دەستگیر کرا و تاوانبار کرا بە یارمەتی و پشتیوانی لە رێکخراوی تێرۆریستی. دۆسیەکی کوشت و کوشتاریان لەدژی کردەوە.

خاڵی سەیر و گرنگ ئەوەیە کە تا ئەۆڕۆکەش کەسێک لەمبارەوە بە تاوانی فڕێ دانی دوو پیاو لەکۆپترەکە دەستگیر نەکراون رۆژنامەنووسانێک هەن کە دوێرن راپۆرت لەمبارەوە بڵاو بکەنەوە.

ئێستا هەواڵێک بڵاو بۆتەوە کە پیشان دەدات ئۆسمان شیبان کە لەلایەن دەیان سەربازەوە ئازار دراوە بە تۆمەتی ئەندام بوون لەرێکخراوێکی تێرۆریستی دا و بە هۆی ” دانپێدانانی کەسێکی نەناسراو” کە ناوبراو ۳۰ ساڵ پێش دەرگای بۆ پەکەکە کردووتەروە تاوانبار کراوە. لەڕاستیدا، ئەو لە کۆپتر فڕی درایە خوارەوە و ئازار و گۆڕەوشار درابوو و ئێستا کە سکاڵای لەدژی سوپا تۆمار کردووە بە هۆی دانپێدانانی پڕوپووچی کەسێکی نادیار لە ۳۰ ساڵ پێس دەبێت بڕوات بۆ گرتووخانە.

ترکیه: پرتاب کردها از بالگرد و محکومیت مردم به اتهام واهی حمایت از تروریسم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک