تورکیا بە بڕینی ئاوی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پێشل دەکات

  • ۸ مانگ پێش

تورکیا لەسەرەتای پێکدادنەکان لەسوریا، لەئاو وەک چەکێک کەڵک وەردەگرێت و یاسا مرۆڤ دۆستانە نێودەوڵەتییەکان پێشل دەکات و کاریگەری نێگەتیڤ بۆ سەر هەرێم توندتر دەکات.

دەیان هەزار کەس لە خەڵکی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بۆ بەکارهێنانی تاکەکەسی و دابینی بژیوی ژیانیان وەک جووتیار و ئاژەڵدار پێویستیان بە ئاوە.

تورکیا لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئاوەکەی فوراتی سنووردار کردووتەوە و ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک بێ بەشن لەئاو. تورکیا هەروەها رەوتی ئاوی فوراتی بۆ بەنداوی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا وردەوردە کەم دەکاتەوە بەجۆرێک کە گەیشتووتە نزمترین ئاستی خۆی.

لێکۆڵینەوەی Pax for Peace Organization، گەورەترین رێکخراوی ئاشتی لەهۆلەند، قووڵی و دەرئەنجامی پچڕانی ئاوی بۆ سەر ژیان و بژیوی جووتیارانی سوریا لەباکووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە پیشان داوە.

ئەم رووداوە تاڵە، لەئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ روویدا؛ کاتێک کە سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی گرێدراوی دوو شاری گرێ سپی و سەرێ کانیان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا داگیر کرد و سەدان کەس لە خەڵکیان ئاوارە کرد.

خەڵکی ناوچە نێزیکەکان کە تورکیا داگیری کردوە گرفتی رژدیان لەمەڕ دەستڕاگەیشتن بە ئاو هەیە. سەرەتا لە ئۆکتۆبەری ۲۰۱۹، سوپای نەتەوەیی سوریا بە پاڵپشتی تورکیا زیاتر لە ۲۰ جار رەوتی ئاوەکەیان بۆ نێو وێستگەی ئاوی ئالووک بۆ تل تەمەر و حەسەکێ داخست و نێزیکی ملیۆنێک کەسیان بێ بەش کرد لەدەستڕاگەیشتن بە ئاوی تەندرووست.

هێزەکانی تورکیا و باڵەکانی دژبەر و چەکداری دوای هێرش بۆ سەرێ کانی لەئۆکتۆبەری ۲۰۱۹ چەندین جار ئۆپراسیۆنی رۆژانەی وێستگەی ئالووکیان بەهەڵواسراوی هێشتەوە.

کەمی باران لەبەهاری ۲۰۲۱یش قەیرانەکەی توندتر کردەوە. چونکە تورکیا دەرچووی ئاوی لەبەنداوەکانی خۆی سنووردار کرد. کەمی ۷۰ لەسەدی ئاستی ئاو لەسوریا دەرئەنجامیبۆ کۆمەلگەکانی گرێدراوی هەیە.

لەگەڵ کەم بوونەوەی باران بارین، هەموو ناوچە جووتیاریەکانی پەراوێزی چۆمی خابوور رووبەڕووی کەمی ئاو بوونەوە. و سوپای نەتەوەیی سوریا دەستی کرد بە لێدانی بەنداو لە سەر چۆمەکە و ئاوی ناوچە خۆسەرەکانی باکووری و رۆژهەڵاتی سوریای داخست تا ئاوەکە بۆ ئاودێران بپارێزێت.

بەگشتی ۵۳٫۷ لەسەدی ئاوی خابور لەنێوان تورکیا و حەسەکێ لەپشتی بەنداوەکاندا ماوەتەوە.

تورکیا ئاوی شەش بەنداوی کۆگا کردووە کە گەورەترینیان بەنداوی ئاتاتورکە کە دووەمین بەنداوی گەورەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە و ۴۸ ملیار سێ جا ئاو لەخۆ دەگرێت. ئەمە پێشلکاری رێکەوتنی نێودەوڵەتی و پابەندێکە کە لەساڵی ۱۹۸۷ تورکیا لەگەڵ سوریا واژۆی کرد. شایانی باسە کە پشکی سوریا لەو ئاوە کە لەتورکیاوە دێت ۵۰۰ مەتری سێ جایە لەچرکەیەکدا.

ئەم لێکۆڵینەوەی پیشان دەدات: داخستنی چۆمی سەرەکی کە هەموو ناوچەکە پێوە گرێدراوە لە وشکترین هاوین کە تائێستا لەناوچەکە تۆمار کراوە، بێ گۆمان دەرئەنجامی توندی مرۆیی و کۆمەڵایەتی و ئابووری دەبێت.

درێژایی چۆمی خابور ۳۲۰ کیلۆمەترەیە. لەتورکیاوە دێت و لەشاری سەرێ کانی دێتە نێو خاکی سوریا و لەحەسەکێ تێپەڕ دەبێت، دواتر لەگەڵ چۆمی جقجق یەک دەگرن و لەنێزیکی شاری ئەلمەیادین لەدێرەزوور دەرژنە نێو فوراتەوە. و دواتر دەڕۆنە نێو خاکی ئێراقەوە.

پکس ئاماژەی دا کە دەشتی لافای لەپەنای چۆمەکە بە بەرهەمی جیاواز دەکێڵدرێت جووتیارانی زۆر لەم ناوچە سەرچاوەی دابینکردنی نان و خۆراکی سوریەکانن. داخستنی ئاوی خابور لەلایەن سوپای نەتەوەیی سوریاوە دەرئەنجامی رژدی بۆ حەشیمەتی لای خواروو دەبێت. بە لەبەرچاوگرتنی مەرجەکانی کەش و هەوا و سنووردارکردنە زۆرەکانی ئاوی کە لەداخستنی وێستگەی ئاوی ئالووک سەرچاوە دەگرێت و هەروەها رەوتی سنوورداری فورات، چۆمی خابور سەرچاوەیەکی پێویستە بۆ مانەوەی خەڵکی سڤیل کە تورکیا وەک هەڕەشە دیانبینێت.

دەزگای پکس جەختی کردەوە کە پچڕانی ئاوی پێویست بۆ خەڵکی سڤیل لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتی کراو لەلایەن تورکیاوە بە ئارمانجی برسی هێشتنەوە و ئاوارەکردنی ناچاریان لەکاتی شەڕدا، پێشلکاری یاساکانی نێودەوڵەتی و مافی نێودەڵەتی مرۆڤ دۆستانەیە.

ئەم لێکۆڵینەوە داوا لەلایەنە بەرپرسەکان لەوانە سوپای نەتەوەیی سوریا و دەوڵەتی تورکیا دەکات تا دەسبەجێ ئەم هەنگاوە بوەستێنن، پابەندی مافە نێودەوڵەتییەکانیان لەبارەی پاراستنی ژێرخانەکانی خەڵک بن و ڕێزی لێبگرن و پابەندی وتووێژە ئاشتیانییەکان لەبارەی رێگا چارەکانی گرێدراو لەگەڵ سەرچاوە سرووشتییەکانی تێکدەری گرێدراوی ناوچەکە بن.

جگە لەمە، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەوێت تا ستراتژیەک بۆ ناوچەکە لەبارەی ناکۆکییەکانی ئاوی دەروەی سنوور دابنێت و لەگەڵ تورکیا بە ئەنجامێک بگەن تا خەڵکی سڤیل لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا دەستیان بە ئاوی چۆمەکە بگات.

ترکیه با قطع آب مناطق کردنشین سوریه، کنوانسیون‌های بین‌المللی را نقض می‌کند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .