ونبووان لەنێو پەژاکدا؛ نموونەی پانزدەیەم: داود ئۆسمان پوور

  • ۲ ساڵ پێش

یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەژکا لە دەقێکی تایبەت کە بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانی هەناردووە باسی ون بوونی زۆرەملێ و بەکوشت دانی گەنجانی کوردی ئێرانی لەنێو گرووپی تێرۆریستی پەژاک/پەکەکەدا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی “دواود ئۆسمان پوور” داوەتە چاودێڕ. شایانی باسە هەمووی ئەم زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگەدا وەرگیراون.

ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەدەقەکانیدا، ئەو کەسانە دەناسێنێت و پێشینەکان و شێوازی کوژرانیان باس دەکات. هۆکاری گرنگی ئەم زانیاریانە لەبەر ئەوەیە کە یەکمجارە باس دەکرێن.

ناو: داود ئۆسمان پوور

نازناو: ئاگر چیا

شار: ماکۆ

بەرواری لەدایکبوون:

بەرواری تەڤلی بوون:

بەرواری مردن: ۲۰۱۷ – دێرسێم

داود لەمنداڵە گوندنشنەکانی سنووری ئێران لەگەڵ تورکیا بوو کە بووە قوربانی رامیاری فریودانی پەکەکە و پەژاک و کردەوە نامرۆیانەکانیان. منداڵانی سادە بژێوی ئەم ناوچە لەکوێستان، فریوی هێزەکانی پەژاک دەخۆن و بە هیوای ژیانێکی باشتر دەڕۆن بۆ قەندیل. بەڵام تەنانەت تەرمەکانیشیان رادەستی ماڵباتەکانیان ناکرێتەوە.

لەم ناوچە، هیچ نییە و بە هۆی منداڵی و گەنجی بە ئاسانی فریو دەخۆن و بەدوای ژیانێکی باشتر و بەڵێنیەکانی پەژاک دڵیان خۆش دەبێت. بە هۆی ئەم کردەوانەوە ماڵباتی زۆر هەڵوەشاونەتەوە و دایکانێکی زۆر دڵیان تۆقیوە و دێقیان کردووە و مردوون….

داود لەپشووی هاوین دەڕشت بۆ کوێستان و یارمەتی باوای دەدا. ئەوان مەڕ و ماڵاتیان بەخێو دەکرد و دۆخی ئابوویان باش نەبوو. ژمارەی منداڵانی ماڵباتیش زۆر بوو و ئەو منداڵی ناوەڕاست بوو بەڵام وەک یاریدەری ماڵبات هەژمار دەکرا.

پەژاک داودی وەک دەیان منداڵ و گەنجی دیکە وەک شەرڤان دا بە پەکەکە و هەناردیان بۆ دێرسێمی تورکیا. ناوی داود کۆڕی زیوەر کوردیە و سەعیدیان گۆڕی بۆ ئاگر چیا. بەڵام زۆر پێنەچوو کە ئەم گەنجە بووە قوربانی لە ۲۰ی ژووئیەی ۲۰۱۷ لەشەڕ لەگەڵ تورکیا. ئەندامانی پەکەکە/پەژاک تەرمەکەیان بە جێ هێشت و ماڵباتەکەی تەنانەت شوێنی شاردنەوەکەشی نازانن.

خوێندنی کەمی بووە هۆی ئەوەی کە فریوی پەژاک بخوات و تەڤلی بێت. ماڵباتی سەرەڕای ئەوەی کە هەژار بوون چەند جار سەردانی قەندیلیان کرد بەڵام بێ هیوا گەڕانەوە.

دایکی لەبەر دووری و کوژرانی و یا خۆکوژیەکەی ئاگادار نەبوو و دێقی کرد…

پەکەکە بۆ دوور کردنەوەی لەئێران داودی هەنارد بۆ تورکیا و ئەویش وەک گەنجێکی لەناوچەیەکدا مایەوە کە هیچ نەیدەناسی… تورکی نەدەزانی و لەئەنجامدا لەنێو خاکی تورکیا کوژرا… شوێنی بەخاک سپاردنەکەشی ناڕوون و نادیارە….

گمشدگان در پژاک؛ نمونه پانزدهم: داود عثمان‌پور

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک