رەخنەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەرامیاریەکانی پەکەکە”لەبارەی ون کردنی ئەندامان و بەکارهێنانی منداڵان لەشەڕدا”

  • ۳ ساڵ پێش

چاودێر بە لەبەرچاوگرتنی رامیاری رفاندن و هەڵخەڵەتاندنی ئەندامان بەتایبەت ئەندامانی منداڵ و خوار تەمەنی یاسایی لەلایەن گرووپە چەکدار و ملیشیاکەی پەکەکە و باڵەکانی، کوشتن، تێرۆر و بەکوشت دانی ئەم ئەندامانە و سووربوونی ئەم گروپە لەسەر رامیاری ون کردنی زۆرەملێی ئەندامانی، راگەیاندنی هەواڵی کوژرانی دوای چەند مانگ و دیار نەبوونی چارەنووس و شوێنی شاردنەوەی ئەم کەسانە، جارێکی دیکە لەپەکەکە و باڵەکانی، دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوچەیی، نەتەوەیی و کوردی و دەوڵەتی ئێراق و سوریا و ئێران و تورکیا دەیەوێت هەرچی زووتر کۆتایی بەم رەوتە بێنن و چارەنووسی هاوڵاتیانیان دیار بکەن.

لەدرێژەی رامیاری کوشتنی گەنجان و لاوانی کورد لەسەر دەستی پەکەکە لەشەڕی بێ ئەنجامی ۴ دەیە لەگەڵ تورکیا ئەم گرووپە بەم نوێیانە تاوانی نوێی ئەنجام داوە و هەواڵی مردنی ئەندامانی خۆی دوای ۴ ساڵ راگەیاندووە.

وێنەی سەرەوە لەلایەن ماڵپەڕی فەرمی ئەم گرووپە تێرۆریستیە بڵاو بۆتەوە، ۵ گەنج کە پیشان دەدات لانی کەم ۴یان خوار تەمەنی یاسایین بۆ شەڕ کردن و دەردەکەوێت کە تەمەنی خوار لەلایەن پەکەکەوە رفێندراو یا هەڵخەڵەتێنراون.

پەکەکە بەرواری کوژرانی ئەم گەنجانی رۆژی ۲۹ی ژووئیە واتە ۷ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ راگەیاندووە لەناوچەی تەختە ڕەش لەبەشی شاخاوی پارێزگای وانی تورکیا. ئایا ئەم رامیاریە بۆ خۆی بەواتای تاوانی شەڕ نییە؟ شوێنی ئەم منداڵانە قوتابخانەیە یا ئەشکەوتەکانی پەکەکە لەقەندیل؟ بۆ منداڵان دەبێت قوربانی رامیاری بێ ئەنجامی پەکەکە بن؟ بۆ هۆکاری رێکی مردن، چارەنووسی لاشەی ئەم منداڵانە و دەرئەنجامی رامیاری منداڵ سەربازی پەکەکە بە وردی لەلایەن سەرکردەکانی ئەم گرووپە کە هەرگیز زیانیان بەر نەکەوتووە و ناکوژرێن راناگەیندرێت؟ بۆ منداڵی سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان لەشەڕدا ناکوژرێن؟ چاودێر پێداگرانە داوا لەپەکەکە دەکات خێرا کۆتایی بە رامیاری بەکارهێنانی منداڵان بێنێت لەشەڕدا.

انتقاد دیدبان حقوق بشر کردستان ایران از سیاست پ.ک.ک «در ناپدیدسازی اعضا و استفاده از کودکان در جنگ»

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک