کوردستانی ئێراق: چالاکانی گیراو، مانیان لەخواردن گرت

  • ۳ ساڵ پێش

چوار چالاکی گیراوی کورد لەکوردستانی ئێراق دوای ئەەی کە داداگایی کردنەکەیان دوا خرا بڕیاریان دا مان لەخواردن بگرن. چوار چالاکی کورد بە نێوەکانی مەسعوود عەلی حاجی، بەندوور ئەیووب، کارگەر عەبسعەلی و شرڤان تەها ئیمین لەژوەنی ۲۰۲۰ لەلایەن دادگایەک لەکوردستان سزای گیرانیان بەسەردا سەپێنرا.

بڕیار بوو دووەمین دانیشتنی دادگای ئەم چوار چالاکە رۆژی دووشەمە لەدادگای هەولێر بەڕێوە بچێت، بەڵام بە هۆی فەرمانی دادوەری باڵای دادگا، دانیشتنەکە کەوتە دواوە.

بەشدار حەسەن، پارێزەری چوار چالاکە گیراوەکە، دوای دانیشتنی دادگا لەقسەکانیدا وتی کە پارێزوانانی بڕیاریان داوە مان لەخواردن بگرن لەکاردانەوە بۆ بڕیارەکەی دادگا و لەهەمان کاتدا خوازیاری کۆتایی هێنان بە پێشلکاری مافی مرۆڤ و ئازادی گیراوانن.

گیراوان دەڵێن دۆخیان خراپە و رێگا نادەن لەگەڵ ئەندامانی ماڵباتیان قسە بکەن. ئەوان دەڵێن کە پاسەوانەکان هۆڤانە هەڵسووکەوتیان لەگەڵ دەکەن و ئەم پێچەوانەی پێوانەکانی مافی مرۆڤە کە لەیاسادا راگەیندراوە. بەشار لەبارەی تاوانەکانی ئەم چوار چالاکە کە تاوانبارین وتی:”ئەم گیراوانە بە تۆمەتی هەوڵ بۆ دامەزراندنی گرووپ و رێکخستن بەمەبەستی نانەوەی ئاژاوە و تێکدانی ئاسایشێ هەرێم دەستبەسەر بوون.”

ئەو وتی:”ئەمە راستییەکە دەرناخات، چوونکە ئەم کەسانە بەس ئازادیان دەوێت.”

پارێزەرەکە جەختی دەکاتەوە کە دایکی سێروان تەها ئیمین رۆژی یەکشەمە کۆچی دوایی کردووە بەڵام پارێزراوەکەی نەیتوانیەوە ئاگاداری هەواڵی مردنی بێت. کامران ئۆسمان نوێنەری گرووپی ئاشتی خوازی خرستیانی (سی پی تی) وتی: هەرچوار گیرا لەدادگا هاواریان کرد:”بۆ سەقامگیری پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە مانگرتنیان دەست پێدەکەین.”

ئۆسمان داوای لەدەوڵەتی کوردستان کردووە تا لەدژی پێشلکاری مافی مرۆڤی گیراوەکان هەنگاو بنێت. ئەو وتی:”دەوڵەتی هەرێم و دادگای بەدواداچوونەوە دەبێت دەستبەجێ دۆسیەکەیان بخاتە بە لێکدانەو و ئازادیان بکات. تەنانەت گەر ئەم چالاکانە تاوانبار بووبن، هێشتاش مافی ئەوەیان هەیە کە لەگەڵ پارێزەر و ماڵباتەکەیان دیدار بکەن. هەڵسووکەوتی ئێستا لەگەڵ گیراوان نایاساییە.”

کردستان عراق: فعالان زندانی، دست به اعتصاب غذا زدند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک