ئاگرکەوتنە لەزەوی کشت و کاڵییەکانی دهۆک دوا بەدوای بوردمانەکانی تورکیا

  • ۳ ساڵ پێش

سەرچاوەیەکی ئاگادار رۆژی چوارشەمەی رابردوو باسی لە ئاگرکەوتنەوەی زەویەکانی کشت و کاڵی ۵ گوندی سنووری لەپارێزگای دهۆک بەدوای بوردمانەکانی تورکیا کرد.

“ئەیاد هەرەوەی” چالاک و رۆژنامەنووس بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی وت:”هەزاران دۆنۆم لەزەوینە کشت و کاڵییەکان و دارستانەکانی هەرێمی کوردستان بەدوای بوردمانەکانی تورکیا لەناوچەی کانی ماسێ سەر بە شاری ئەلعمادیە تووشی ئاگر کەوتنە بوون. ئەو وتی: بەرهەمی جووتیاران و دارەکان لە ۵ گوندی دشیش، وادنی، وسهەر هەردوو، هەرەوەی و درکلا موسا لەئەنجامی بوردمانی توپخانەیی تورکیا ئاگریان تێبەربووە.

هەروەی ئاماژەی کرد کە ئاگر کەوتنەوەکە هێشتاش درێژەی هەیە و هێزەکانی ئاگرکەوتنە بە هۆی بوردمانی چڕ و دژواری شوێنەکە نەیانتوانیەوە بگەنە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە. شایانی باسە کە پێشتر و لەڕۆژی رابروودا سوپای تورکیا بنکەیەکی نوێی سەربازی لەناوچەی زاڵ بەسەر گوندی هەرەوەی داناوە لەناوچەی کانی ماسێ لەدهۆک. سوپای تورکیا ئەم دوایانە هێرشی زەوینی لەدژی پەکەکە تۆختر کردۆتەوە و رۆشتووە سنووری هەرێمی کوردستانەوە.

پێکدادانی لایەنکان زیانی زۆری گەیاندووە دانیشتوانی ناوچە سنوورەیەکان و زۆرێک لەوانەی ناچار کردووە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن. پێکدادان و شەڕی تورکیا و پەکەکە لەباکووری ئێراق بۆتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە دانیشتوان ناوچەکە چۆڵ بکەن و کۆچبەر بن و خوازیاری دوور کردنەوەی شەڕن لەناوچە و ماڵەکانیان.

هەرێمی کوردستان ئەم دوایانە رایگەیاندووە دوا بەدوای پێکدادانەکان و شەڕ لەنێوان هێزەکانی سوپای تورکیا و پەکەکە لەباکووری ئێراق ۱۵۰۰ کەس ئاوارە و ۲۲ گوند چۆڵ کراوەن.

لەگۆڕانکایەکی دیەکدا، پارێزگاری ئەرزروومی تورکیا لەبانێکدا رایگەیاند کە هێزەکانی ژاندارمری و رێکخراوەی هەواڵگری وڵات لەئۆپراسیۆنێکدا ئیسلام بیلیز ئەندامی پەکەکەیان کە لەپێرستی خۆڵەمێشی کەسانی داواکراودا بوو لەسنووری ئێران و تورکیا دەستگیر کردووە.

لەم بەیانەدا هاتووە: ئەم تێرۆریستە کە بە نازناوی شیار ئەرزرووم چالاکی دەکر، لەساڵی ۲۰۱۵ تەڤلی پەکەکە بووە. ناوبراو لە کەمپەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە لەباکووری ئێراق پەروەردەی تێکدەرانەی بینیەوە و لەپەراوێزی ناوچەی ئەرزرووم – کارایازی و هەروەها لەئێران چالاکی کردووە.

ئەم کەسە بەرپرسی پەکەکە لەناوچەی کارایازی بووە و دوای دەستگیری گوازراوەتەوە بۆ ئەرزرووم. رەوتی لێپرسینەوە لێی هێشتا بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک