تاوانی نوێی پەکەکە/ پەژاک: راگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ئەندامێکی ئێرانی دوای ۵ ساڵ!

  • ۲ ساڵ پێش

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەزاری فورات – دەزگای میدیایی پەکەکە/پەژاک – جارێکی دیکە گەنجێکی ئێرانی لە پێکدادان لەگەڵ تورکیا کوژرا، بەڵام گرووپ دوای ۵ ساڵ هەواڵی کوژرانی راگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمە بۆ خۆی بەواتای ون کردنی زۆرەملێ و شەڕی دەروونییە لەدژی ماڵباتەکان. چونکە لەم حاڵەتەدا، ماڵبات ئاگای لە چارەنووسی منداڵەکەی نییە و نازانێت کە وا مردووە یا زیندووە؟ لەم حاڵەتەدا، ماڵبات نازانێت بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵەکەی سەردانی کۆێ بکات.

ئەم ڕامیاریە نامرۆیانەی پەکەکە و پەژاک بۆ راگرتنی رەوتی بەدواداچوونی ماڵباتەکان گیراوەتە بەر تا وا بزانن کە منداڵەکانیان کوژراوە و چیتر بەدوایاندا نەڕۆن.

ناوەندی راگەیاندن و میدیایی پەکەکە رایگەیاندووە ” لەبەرواری ۲۸ی دێسەمبەری ۲۰۱۶ بە هۆی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی میدیا سێ ئەندام کوژراون.”

 

یەکیان ئێرانیە بەم ناو و نیشانە:

ناو و پاشناو: رامین زەندی پوور

نازناو: مەزدەک کوردستان

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک – باوک: شاناز – سدێق

 

 

“ژنۆکاڵ” و بێدەنگی لە بەرانبەر منداڵانی سەربازی ئەندامی پەکەکە/پەژاک

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە کات و شێوەی ئەندامێتی رانەگەیندراوە. بە شیمانەیەکی زۆر ئەم کەسەش لە منداڵیدا هەڵخەڵەتێندرا و رفێندراوە. هێشتا دیار نییە کە بۆ پەکەکە هەواڵی مردنی ئەندامانی دوای چەند ساڵ رادەگەینێت. ئایا ئەم کەسە بەڕاستی لەپێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا کوژراوە؟ تەرمەکەی لەکوێیە؟

بۆ پەکەکە منداڵ بەکاردێنێت لە شەڕدا؟ بۆ ئەندامە ئێرانییەکان دەبێت لەشە لەدژی تورکیا بکوژرێن؟ ئەم پرسیارانە ساڵانێکە کە لەلایەن گرووپی مافی مرۆڤ لەپەکەکە دەپرسدرێت، بەڵام کاردانەوەی ئەم گرووپە درێژەدان بووە بە رامیاری منداڵ سەربازی و ون کردنی زۆرەملێ.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە وێنەی سەرەوە کە ماڵپەری فەرمی پەکەکە/پەژاک بڵاوی کردووتەوە بە جوانی منداڵ بوونی دوو ئەندامەی دیکە دیارە. واتە جگە لە کەسە ئێرانییەکە، دوو ئەندامی دیکە کە ۵ ساڵ پێش کوژراون زۆر منداڵ و لەتەمەنی خوار تەمەنی یاسایەوە بوون.

 

جنایت جدید پ.ک.ک/پژاک: اعلام خبر کشته شدن عضو ایرانی پس از ۵ سال!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک