نوێنەرانی گۆڕان: دەروازە گومرکییەکانی هەرێمی کوردستان شوێنی قاچاخن

  • ۱ ساڵ پێش

دوو نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لەهەرێمی کورستان دەڵێن دەروازە گۆمرکی باشماخ لەپارێزگای سلێمانی بۆتە ناوەندێکی گەورەی قاچاخ و قاچاخچییەکانیش بەفەرمی لەسلێمانی بۆ خۆیان نووسینگەیان لێداوە. عەلی حەمەساڵح و دابان محەمەد نوێنەری گۆڕان لەبەیانییەیەکدا لەبارەی مادەی 443 یاسای سزای ئێراقی لەدژی خۆی رایگەیاند خۆیان خۆبەخەشان دەڕۆنە دادگا و هەموو بابەتەکان لەبارەی قاچاخەوە لەپارێزگای سلێمانی دەسەلمێنن.

ئەم دوو نوێنەرە وتیان: دەروازەی گومرکی باشماخ لەرابردوو و ئێستادا وەک ناوەندێکی گەورەی قاچاخ بووە. لەبازاری جگەرە تەنانەت نووسینگەی فەرمی هەیە و 96 لەسەدی جگەری هەرێمی کوردستان بەقاچاخ هاوردە دەکرێت. لەناوچەی ئاقاری نووسینگەیان لێداوە و هەزران ئۆتۆمبێلیان هاوردەکردووە. بۆ هەر ئۆتۆمبیڵێکیش 6500 دۆلار پارە وەردەگرن. لەبارگەڵگرێکی گەورەی هێلکەدا 12 هەزار دۆلار و بارهەڵگری جووجەڵەش 16 هەزار دۆلار باج وەردەگرن. ئەم نوێنەرانەی بزاڤی گۆڕان رایانگەیاند: بەجێگای دادگایی کردنی کەسانێک کە سەدان ملیۆن دۆلار قاچاخیان کردووە ئێمە دادگایی دەکەن. ئەم کەسانە هەزاران دۆنم زەویان داگیر کردووە. ئێمە لەبەرانبەر دادگا هەموو شت دەسەلمێنین. دەوگوترێت گەر دادگا لێدوانەکانی ئەم دوو نوێنەرە پەسەند نەکات ئەوە سزای پێنج ساڵ گیرانیان بەسەردا دەسەپێت. [1]

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .