دانپێدانانی پەکەکە لەمەڕ رفاندنی منداڵان لەسێبەری بێدەنگی و گوێ نەدانی دەوڵەتەکان و دەزگاکانی مافی مرۆڤ

  • ۳ ساڵ پێش

ئاژانسی فورات، سەر بە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە، لەچەند ساڵی رابردوودا هەوڵی داوە رەوتێکی درۆین لەخۆی پیشان بدات و بەو پێیە، سیاسەتێکی پیسی پەکەکە لەرفاندن و بەکارهێنانی منداڵان وەک هێزی سەربازی خاوێن و شاراوە رابگرێت. بەڵام رووداوەکانی ئەم دوایە، پیشاندەری گۆڕینی ئەم سیاسەتەیە لەنێو پەکەکە – فوراتدا و پیشان دەدات کە پەکەکە لەسێبەری بێدەنگی و گوێ نەدانی دەوڵەتەکانی ناوچەکە و هەڵبەت دەزگاکانی مافی مرۆڤ؛ بەپشتیوانی راگەیاندنەکانی خۆی، بەکردار رەوتی پێشووی واز لێهێناوە و چیتر گوێ بە هیچ دەزگا و کنوانسیۆنێک نادات. گەر پێشتر پەکەکە خۆی وەک پشتیوانی مافی منداڵان دەناساند، بەڵام ئێستا بە شانازیەوە وێنەی منداڵە رفێندراو و کوژراوەکان بڵاو دەکاتەوە و ماوەیەکی دیکەش ئەم هەنگاوەی خۆی لەبیر دەکات و دووبارە باسی پشتیوانی لەمافی منداڵان دەکات و ئەوەی کە منداڵی سەربازیان نییە.

پەکەکە، ئێستا نەتەنیا وێنەی منداڵانی کوژراو بەشانازیەوە بڵاو دەکاتەوە؛ بەڵکوو هەواڵی کوژرانیان چەند ساڵ دواتر رادەگەینێت تا بەکردار دەرنەکەوێت کە ئەمەی ئەم گرووپە تێرۆریستیە دەیڵێت تا چەند راستە و دەکرێت بەدواداچوونی بۆ بکریت. کردارەکانی ئەم دوایەی پەکەکە جۆرێک خۆکۆژیە. بابەتێک بڵاوبۆتەوە لەماڵپەڕی فورات کە پیشان دەدات ئەم گرووپە لەدرێژەی ژیانی تێرۆریستی و کارنامەی رەشی خۆی بەتەواوەتی بێ هیوا بووە و بۆیەش هەموو داراییە درۆەکانی خۆی هێناوەتە گۆڕێ تا چەند رۆژێک زیاتر بوونی هەبێت. ئەگینا، ژیرانە نییە کە پەکەکە بەم جۆرە راشکاوانە بوونی منداڵانی سەرباز لەنێو رێکخستنی خۆی پیشان بدات و دانی پێدابنێت. چوونکە هەموو دانپێدانەکانی رۆژێک لەدادگا لەدژی سەرکردەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستیانە، بەکاردەهێندرێن.

لەنوێترین هەنگاوی بێشەرمانەی پەکەکە و ئاژانسی فورات، ئەم گرووپە باسی ئەوەی کردووە کە ئەم کەسەی خوارەوە کە لەوێنەکەدا دیارە تەمەنی منداڵە و لەکاتی تەڤلی بوون/ رفاندنیدا ، زۆر منداڵ بوو کە لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراوە.

پەکەکە دەڵێت بارش سایدان بەنازناوی ئاندۆک ئۆرامار لەدایکبووی جۆلەمێرگ لە4ی ئاڤرێلی 2021ی زائینی  لەگارە کوژراوە. دیارە کە ئەم گەنجە لەکاتی رفاندن و هەڵخەڵەتاندنیدا لەلایەن پەکەکەوە زۆر منداڵ بووە. لەڕاستیدا پەکەکە بەم کارە بۆ خۆی دانی بە رفاندنی منداڵان و بەکارهێنانیان لەگۆڕەپانی شەڕدا ناوە.

بۆ پەکەکە بەم سیاسەتە نائاکاریانە و نامرۆیانە درێژە دەدات؟ ئایا لەپەروەردە درۆەکان و تێرۆریستیەکان ئۆجالاندا، رفاندنی منداڵیش هەبووە؟ بەکوشت دانیان لەگۆڕەپانی شەڕ لەگەڵ تورکیا چۆن؟ گارە لەئێراقە ، ئەم ناوچە چ پەیوەندیەکەی بە پەکەکەوە هەیە؟ دەوڵەتی ئێراق کەی مۆڵەتی داوەتە پەکەکە لەم ناوچە کەمپی تێرۆریستی دابمەزرێنێت؟ گەر شەڕی پەکەکە رەوایە – کە نییە – بۆ چەک دەداتە دەستی منداڵانەوە؟ منداڵان دەبێت لەقوتابخانە بن یا لەنێو ئەشکەوتەکاندا؟ ئایا ئەم منداڵە بەهۆی کڕۆناوە نەکوژراوە؟ ئایا کاتی هەڵاتن لەپەکەکە تەقەی لێ نەکراوە؟ لاشەکەی لە کوێیە و چ کات رادەستی ماڵباتەکەی دەکرێتەوە؟ بۆ پەکەکە لەبارەی ئەم پرسیارانەوە بێدەنگە؟ ئایا ئەم هەنگاوە بۆ خۆی بەڵگەی ون بوونی زۆرەملێ و بەدواداچوونی سزادانی سەرکردەکانی پەکەکە نییە؟ بۆ دەزگاکانی مافی مرۆڤ لەرۆژئاوا بێدەنگن؟ بۆخۆی، تێرۆریستەکان هەموو زانیاری پەیوەندیداری ئەم ئەندامەیان بێ ئەوەی تەمەن و بەرواری لەدایکبوونی بڵاو بکەنەوە، چوونکە وا تاوانباردەکرێن بە رفاندن و تەڤلی کردنی منداڵان و بەسەرباز کردنیان. گرووپی تێرۆریستی پەکەکە و پەژاک بۆ دابینکردنی هێز پشت بە رفاندن و بەسەربازکردنی زۆرەملێیان دەبەستن لەرێگای پەروەردەیەک کەم، ئەم منداڵانە دەکەنە قوربانی سیاسەتە پیسەکانیان. لەڕاستیدا بۆ درێژەدان بە ژیانی خۆی پێویستی بە ئەندام و وێنەی ئەم منداڵانە بۆ ئەوەی خۆی بە قوربانی بناسێنێت هەیە.

اعتراف پ.ک.ک به ربایش کودکان در سایه سکوت و بی‌توجهی دولت‌ها و نهادهای حقوق بشری

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک