منداڵانی “ون بوو”ی کوردی ئێران/ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ڕاپۆرتی کردووە

  • ۲ سال قبل

کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی پاڵپشتی لە هەموو ئەو کەسانەی کە لەبەرانبەر ون بوونی زۆرەملێ، گرێبەستی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی هی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بۆ پێشگرتن لە ون بوونی زۆرەملێ تاکەکان دانراوەو لە یاسای نیودەوڵەتی تاوانەکان لەدژی مرۆڤایەتی پێناسە کراوە.

ئەم گرێبەستە لەلایەن کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ۲۰ی دێسەمبەری ۲۰۰۶ پەسەند کراو  و لە بەرواری ۶ی سۆباتی ۲۰۰۷ واژۆی سکێرتێری گشتی لەسەر کرا.

لە ۲۳ی دێسەمبەری ۲۰۱۰ بووە یاسایەک بۆ جێبەجێکردن کە لە ئووتی ۲۰۱۷ لەلایەن ۹۶ وڵاتەوە واژۆ کرا و ۵۷ وڵاتیش پەسەندیان کرد.

چاودێر زانیاری دەست کەوتەوە کە پیشان دەدات ژمارەیەکی بەرچاو و هەڵبەت سەیر لەمنداڵانی ئێرانی (هەرهەموویان خوارەوەی ۱۸ ساڵ تەمەنیان بووە) ئەم گرێبەستەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەبارەی ون بوونی زۆرەملێیەوە دەیانگرێتەوە.

لێکۆڵینەوەکانمان پیشان دەدات کە منداڵان لە مەرجی منداڵیدا لەلایەن ملیشیاکانی پەکەکە و باڵە ئێرانییەکەی پەژاکەوە و هەروەها باڵە سوریەکەی بەناوی پەیەدە و باڵی سەربازی ئەم باڵەش بە ناوی یەپەگەوە، بە شێوازی جۆراوجۆر و دوور لە باو وەک بەڵێنی ئیش کردن لە دەرەوەی ئێران، کۆچکردن و نموونەی وەک ئەمە، ورددەبنەوە لەسەر کێشە و خاڵە لاوازەکانی منداڵان وەک ئەوەی کە هەندێکیان دایک و باوکیان لێک دابڕاون یا ئەوەی کە هەژارن یا تووشی مادە سڕکەرەکان بوون و ئەوانیش ئەم منداڵانە تەڤلی دەکەن و دەیانێرن بۆ بەرەکانی شەڕ لە سوریا یا ئێراق و تورکیا.

ئەم منداڵانە لەبواری تەمەن و لێکدانەوەی پرسە ڕامیاری و سەربازیەکان، دەرفەتی هەڵاتن یا گەڕانەوەشیان نییە و بەداخەوە لەکاتی تەڤلی بوون هەندێکیان ۱۵ ساڵیان بووە و هیچ زانیاریەکی ڕێکیان نەبووە.

لەهەندێک نموونەدا میدیاکانی پەکەکە و پەژاک ڕایانگەیاندووە کە ئەم منداڵانە لە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تورکیا یا لەسوریا کوژراون، بەلام بەڵگە بوونی نییە کە ئایا بەڕاستی کوژراون یا شتێکی دیکەیان بەسەر دا هاتووە.

ئەو زانیاریانەی کە دەستی چاودێر کەوتوون لەلایەن هەندێک لە هاوکارانی مافی مرۆڤ و چالاکانی مافی مرۆڤەوە کۆ کراونەتەوە و لە شوێنی لەدایکبوونیشیان لێکۆڵینەوە کراوە. هەروەها لەهەندێک نموونەدا هەندێک لە ئەندامانی پێشووی پەکەکەش بەشدار بوون لە کۆکردنەوەی زانیاریەکان لەسەر ئەم منداڵانە.

لەمبارەوە چاودێر هەوڵەکانی درێژە پێدەدات و وردە وردە زانیاری ڕێک و دروست تر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە.

چاوەڕوان دەکرێت لە هەنگاوی یەکەم دا دەوڵەتی ئێران لەمەڕ ئەم ڕووداوە کەم و ناوازە و پەرۆشانەوە کە هاوڵاتیانی ئێرانی تووشی بوون، بەرپرسیارتی لەئەستۆ بگرێت و بەدواداچوون بکات.

هەروەها چاوەڕوان دەکریت دەسەڵاتی هەرێمی کوردستانیش بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە زۆربەی ئەم منداڵانە دەنێردرێن بۆ هەرێمی کوردستان و لەوێ ون دەبن، هاوکاری پێویست بکەن و دور لە کێشە و مامەڵەی ڕامیاری و بەس لە دەروازەی بەرپرسیارتی مرۆیی و پابەند بوون بە جاڕنامە نێودەوڵەتییەکان لەمەڕ دەستنیشان کردنی چارەنووسی ئەم منداڵانە هەنگاو بنێت.

زۆرێک لە ماڵباتی ئەم منداڵانە لە لێکۆڵینەوەکانی چاودێر دا دۆزراونەتەوە و هەڵبەت زۆر نیگەرانی دۆخی منداڵەکانیانن.

زۆربەی ئەم ماڵباتانە ئەوەی کە لەڕێگای میدیاکانی ئەم گرووپانەوە لەبارەی کوژرانی منداڵەکانیان لە پێکدادانەکاندا بڕوایان نییە و خوازیاری پێکهێنانی کۆمیتەی دەرخستنی ڕاستین بۆیە داوای یارمەتی لە ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ دەکەن تا لەمەڕ ئەم تاوانەی شەر لەدژی مرۆڤایەتی بەرپرسیارانە بجووڵێنەوە.

چاودێر داوا لە بەرپرسانی پەکەکە و پەژاک و یەپەگە دەکات کە بێ سەرنج خستنە سەر ناکۆکییە ڕامیاریەکانیان لەگەڵ دەوڵەتە جیاوازەکانی ناوچەکە و بەس لەبەر بەرپرسیارتی ئاکاری و مرۆیی، واز بێنن لەوەی کە تەڤلی کردنی منداڵانیان لەسەرووی بەرنامەکانیان داناوە و هەروەک چۆن لەم ساڵانەداش ڕاگەیەندرا کە ئەم گرووپە لەبنکەی ئەورووپی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێف بەڵێننامەی نووسراو ڕادەستی بەرپرسانی ئەم ڕیکخراوە کرد بۆ ئەوەی چیتر بێگاریان بە منداڵان نەکات و با پابەندی ئەم پرسە بن و دەستبەجێ ئەو منداڵانەی کە لە نێویاندان ڕادەستی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بکەنەوە لە هەرێمی کوردستان و سوریا بۆ ئەوەی ڕادەستی ماڵباتەکانیان بکرێتەوە.

هەروەها هاوکاری پێویست بکەن لەمەڕ دەسنیشان کردنی چارەنووسی ئەم منداڵانە کە زانیاریەکان بە بەردەوامی لە دەزگای میدیایی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانەوە بڵاو دەکرێتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب