بەرزبوونەوەی ئاستی خوێندنی کچانی کورد پێشی لە دووبارە بوونەوەی چیرۆکی “کۆبرا حاجی زادە”کان دەگرێت

  • ۲ سال قبل

لەبارەی هۆکاری تەڤلی بوون و هەڵبەت شێوەی تەڤلی کردنی پەکەکە/پەژاک زۆر قسەمان کردووە، ئاستی نابونجاوی خوێندن، کێشەی زۆری ئابووری و بژیوی ژیان و بە گشتی ژیانی دژوار و ناجێگیر کە هەندێک لە ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان هەیانە دەبێتە هۆی هەڵکشانی ئەم دیاردە ناشیرینە.

منداڵانی وەها ماڵباتێک کە کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و هەڵبەت هەندێک جار گۆشاری بێ هۆکار و نالۆژیکیانەی دایک و باوک کە بۆ خۆیان نازانن و دەیسەپێنن، بەدوای ڕێگایەک بۆ هەڵاتن دان، بەڵام نائاگا لەوەی کە دەڕۆن بۆ هیچستان و ژیانی خۆیان و ماڵباتیان لەناو دەبەن.

ئەمانە پاروویەکی گۆنجاو و ئاسانن بۆ ئەندامانی پەژاک تا بتوانن لەڕێگای مانۆڕ داین لەسەر هزریان، ئایندە وژیانی باشتر لەناو گرووپ دا بۆیان وێنا بکەن و بە بەڵێنی پووچ و بێ بنەما، مێشکیان بخەنە ژێر کۆنترۆڵەوە و بە ئاسانی لەخشتەیان ببەن.

لەم نێوەندەدا کچانی کوردی ئێرانی پشکی بەرچاویان لە ئەندامێتی زۆرەملێ لەنێو ئەم گرووپەدا هەیە کە زۆر جێگای داخ و کەسەرە.

بەداخەوە ڕوانگەی ناگۆنجاوێک کە لەهەندێک هاوڵاتی کورد هەیانە لەبارەی کچانەوە بۆ ئەوەی کە ئەوان دەبێت زۆرتر لەماڵەوە بن و یارمەتی دایک و باوکیان بدەن و پێویستیان بە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە و درێژە دان بە خوێندن نییە، بۆ خۆی یەکێک لە هۆکارەکانی هاندانیانە بەرەو ئەندامێتی لەنێو ئەم گرووپە ملیشیانەوە کە داهاتوویەکی ناڕوون و نادیاریان هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی پارێزگا و فەرمانداری شارەکانی، دەبێت زیاتر لە پێش مەرج و خزمەتگوزاری خوێندن لە ناوچە سنووری و کەم پەرەپێدراوەکان دابین بکات تا بەڵکوو لەئایندەدا کەمتر ببینین کە چیرۆکی وەک ژیانی کۆبرا حاجی زادە دووبارە ببێتەوە.

کۆبرا یەکێک لەو سەد کچەیە کە بە پێی کۆمەڵێک مەرجی ناگونجاوی ژیان، هەڵخەڵەتێنراو و لە ئەنجامدا لە خەریبیدا و دوور لە گەرم و گۆڕی ماڵبات لە تەمەنی خوارەوە کوژرا.

ئەمە کۆتایی بەخەم و پەرۆشێکە بۆ منداڵان و گەنجانی کورد کە قوربانی ڕامیاری بەکارهێنانی وەک منداڵی سەرباز لەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە دەبن.

کەسانی خوار تەمەن ۱۸ سال کە هێشتا بە باشی نازانن باشە و خراپە لێک بدەنەوە، ڕوانگە و کردارێکی راست و ڕێکیان لە ژیان نییە، ئەم گرووپە کوردیانە ناناسن و لەهەموو گرنگتر بە هەست و سۆزن و زۆر بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریگەری بەڵێنە ڕەنگاوڕەنگەکانی ئەندامانی پەژاک.

هیودارین دەزگا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لەناوە و لەئاستی نێودەوڵەتیدا زیاتر لە پێش سەرنجی ئەم بابەتە بدەن و هەنگاوێکی بەکاریگەر لەپێناو پێشگرتن لە بەردەوامی ئەم ڕەوتە لەلایەن ئەم گرووپانەوە بن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب