بابەتپێشنیاری سەرنوسەر

مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا: یاسا، کردار، سیاست

شیکارییەک لەسەر پەڕاوی دیاری گێرد ئۆبەرلایتنەر بە قەڵەمی ئۆزەکێل هێفس؛ پێداچوونەوە بە چۆنیەتیی کاریگەری و وەرچەرخانی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لەسەر چوارچێوەکانی زاڵ بەسەر پێکدادانە چەکدارییەکاندا

تایبەتمەندییەکانی سەرچاوەی سەرەکی:

  • ناونیشانی کتێب: مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا: یاسا، کردار، سیاست (Human Rights in Armed Conflict: Law, Practice, Policy)

  • نووسەری کتێب: گێرد ئۆبەرلایتنەر (Gerd Oberleitner)

  • بڵاوکار: وەشانی زانکۆی کامبریج، کامبریج، ۲۰۱۵

  • نووسەری ڕەخنە: ئۆزەکێل هێفس (Ezequiel Heffes)، ماستەری یاسا لە ئۆتۆماتیک و ئەکادیمیای ژێنێڤی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ؛ دەرچووی یاسا لە کۆلێژی یاسای زانکۆی بویینۆس ئایریس

  • سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڕەخنە: وەرزی نێودەوڵەتیی خاچی سور (International Review of the Red Cross)، خولی ۹۷، ژمارەی ۸۹۹، ساڵی ۲۰۱۵، لاپەڕەکانی ۹۲۹ تا ۹۳۵

  • ناسنامەی دیجیتاڵی (DOI): 10.1017/S1816383116000217

  • وەرگێڕ: ڕۆژین سەرەمەدی

  • بڵاوکاری وەرگێڕان: دیدەبانی مافەکانی مرۆڤی کوردستان-ئێران

دەربارەی ئەم ڕەخنەیە ئەوەی لە هەنگاوەکانی داهاتوودا دێت، وەرگێڕانی ڕەخنەی کتێبێکە کە ئۆزەکێل هێفس، توێژەری ئەکادیمیای ژێنێڤی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ، لەسەر کتێبی «مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا: یاسا، کردار، سیاست»ی نووسینی گێرد ئۆبەرلایتنەر نووسیویەتی و لە گۆڤاری ئابڕومەندی وەرزی نێودەوڵەتیی خاچی سوردا بڵاوکراوەتەوە.

ئۆبەرلایتنەر لەم کتێبەدا هەوڵ دەدات نیشان بدات کە چۆن مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ (IHRL) کاریگەری لەسەر مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی (IHL) دادەنێت و پلە بە پلە وەریچەرخێنێت. ئەم بابەتە لە سەرووی بەحسێکی بەتەنیا تیۆریی یاساییە و لە ڕاستیدا جێگەی بەیەکگەیشتن و کێشمەکێش لەنێوان دوو تێڕوانیندایە:

  1. تێڕوانینی مبتنی لەسەر “جێبەجێکردنی یاسا” بە تەوەرەیی مافەکانی مرۆڤ

  2. تێڕوانینی ئاسایش-تەوەرەی زاڵ بەسەر مافی پێکدادانە چەکدارییەکاندا

هێفس لەم ڕەخنەیەدا، لەگەڵ ناساندنی پێکهاتەی پێنج بەشیی کتێبەکە، ئاماژە بە خاڵە بەهێزەکان و هەروەها هەندێک لە کەموکوڕییە بەڵگەداری و نموونەیییەکانی دەکات.

دەقی ڕەخنەکە

دیارە لە ئەسڵی جێبەجێکردنی مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا گومانێک نییە، بەڵام تا ئێستا چۆنیەتیی ئەم جێبەجێکردنە تەنیا بە شێوەیەکی بەشەکی تاوتوێ کراوە. گێرد ئۆبەرلایتنەر لە کتێبی «مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا» شیکارییەکی وردبینانە پێشکەش دەکات و پرسیارە بنەڕەتییەکان دەربارەی «ئامانج، سروشت و قەڵەمڕەوی تەواوی سیستەمی یاسای پێکدادانە چەکدارییەکان» (jus in bello) دەخاتە ئاراوە.

فەرزیەی سەرەکیی کتێبەکە ئەوەیە کە مافەکانی مرۆڤ کاریگەری لەسەر سیستەمی یاسای پێکدادانە چەکدارییەکان دادەنێت و بە شێوەیەکی پلە بە پلە دەستکاری دەکات. بەم حاڵەشەوە، ئەم بابەتە تەنیا بەحسێکی تیۆریی یاسایی نییە، بەڵکو ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان لایەنگرانی ئەلگۆی “جێبەجێکردنی یاسا” بە تەوەرەیی مافەکانی مرۆڤ لە لایەک، و لایەنگرانی ئەلگۆی ئاسایش-تەوەرەی زاڵ بەسەر پێکدادانە چەکدارییەکان لە لایەکی ترەوەیە.

ئۆبەرلایتنەر بەجێی پێشکەشکردنی بەحسێکی درێژ دەربارەی کارلێکی نێوان مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ (IHRL) و مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی (IHL)، یان کۆکردنەوەی کۆمەڵێک وتاری بابەتی، ئەم پرسیارە لە ڕوانگەیەکی کرداری و تێگەیشتووانەوە تاوتوێ دەکات کە ئایا زمانی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ دەکرێت و دەبێت بۆ دەربڕینی بابەتێک بەکار بهێنرێت کە تا ئێستا لە قالبی بڕیارنامە سەربازییەکاندا داڕێژراون؟

لەبەر ئەمە، «مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا» دەبێت بە بەشێک لە ڕەوتێکی ڕوو لە گەشە بزانرێت کە لەگەڵ زیادبوونی بەرچاوی ڕەوتی دادوەری و ئەدەبیاتی ئەکادیمیی یاسایی لەم بوارەدا هاوڕێیە. بڵاوبوونەوەی ئەم کتێبە نەک تەنیا چاوەڕواننەکراو نییە، بەڵکو بە تەواوی جێگەی خۆشحاڵییە.

کتێبەکەی ئۆبەرلایتنەر کەڵێنێکی گرنگ لە ئەدەبیاتی ئامادەدا پڕ دەکاتەوە و بەپێداچوونەوەی بەکارهێنانی کرداریی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا دەرژێت. بە دەربڕینی خۆی نووسەر، ئەم کتێبە پشکنینێکە لەوەی کە چۆن مافەکانی مرۆڤ کاریگەری لەسەر مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی دادەنێت، پێشێلی دەکات، وەرچەرخانی تێدا دروست دەکات یان تەواوی دەکات؛ و هەروەها تاوتوێی ئەوە دەکات کە ئایا سیاسەتی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ ئامانجەکان و مەبەستەکانی ڕێکخستنی جەنگ لە چوارچێوەی یاسای پێکدادانە چەکدارییەکانی ئێستادا دەگونجێت یان لە دژایەتیدایە.

لە کۆتاییدا، کتێبەکە پشکنین دەکات کە ئایا ڕەوتی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و سازوکارەکان و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی، ڕۆڵێک لە بابەتەکانی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتیدا دەگێڕن یان نا.

شیکاریی ئەم بابەتانە لە پێنج بەشدا ڕێکخراوە کە لەگەڵ قەبارەیەکی بەرچاو لە ئەدەبیاتی ئەکادیمی و ڕەوتی دادوەری هاوڕێیە:

بەشی یەکەم: پێشەکی و ڕەوتی مێژوویی

پێشەکییەکی گشتی، بیرۆکەی مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا وەک بابەتێک لە بواری بیرکردنەوەی سیاسی و یاساییدا دەناسێنێت؛ مبتنی لەسەر «بیرۆکەکان، ڕەوتەکان و ڕووداوگەلێک کە یاسای جەنگیان لە درێژایی مێژوودا شێوە پێداوە» و تاوتوێی ئەوە دەکات کە چۆن ئەم یاسایە لەگەڵ بیرۆکەی نوێهاتووی مافەکانی مرۆڤدا بەستراوەتەوە تا بگەیەنێتە هاوڕەوتیی هاوچەرخی ئەم دوو بوارە.

پێشەکی بەم ئیدعایە دەست پێدەکات کە مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی، پێشەنگی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و یەکێک لە سەرچاوە هەرە گرنگەکانییەتی؛ بەم ڕوونکردنەوەی کە مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ «بە مانای وردی وشەکە» لە دەیەی ۱۹۴۰ەوە بوونی هەبووە، لە کاتێکدا مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی پێشینەیەکی درێژتری لە داڕشتنی پێش ئەو دەیەیەدا هەیە.

بە هەمان هۆکار، ئۆبەرلایتنەر مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی لە ڕوانگەی مێژووییەوە پێداچوونەوە دەکات و ئەنجام دەگرێت کە پەیوەندی نێوان ئەم دوو سیستەمە تەنیا لە دوای ساڵی ۱۹۴۸ەوە بە شێوەیەکی مەنتقی شیاوی بەحسە.

جێگەی سەرنجە کە لەم بەشەدا، بەند مارتێنز (Martens Clause) وەک ئامرازێکی ڕاڤەکاری دەناسێندرێت کە لە ڕێگەیەوە مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی دەتوانێت ئاماژە بە مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ بدات.

نووسەر پەڕاوێکی پەیوەندیدار بە هەڵسوکەوتی خراپ لەگەڵ مەدەنییە دەستبەسەرکراوەکان لە سەردەمی داگیرکاریی بەلجیکا لەلایەن ئەڵمانیا لە ساڵی ۱۹۵۰دا وەک نموونە دەهێنێتەوە؛ لەو شوێنەی کە ئەنجومەنی جەنگی برۆکسل بەڵگەی هێنایەوە لەبەر ئەوەی وەها ڕەفتارێکی نا-مرۆڤانە بە شێوەیەکی تایبەت لە بڕیارنامەکانی لاهەدا قەدەغە نەکراوە، دەبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم کەڵێنە پەنا ببریتە بەر بەندی مارتێنز؛ بابەتێک کە لە بەرامبەردا پێویستی بە سوودوەرگرتن لە مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ هەیە.

بەشی دووەم: پەیوەندیی تیۆری لەنێوان دوو سیستەمی یاساییدا

بەشی دووەمی کتێبەکە پەرژێتە سەر پەیوەندیی تیۆری لەنێوان مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی و مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی و سێ تێڕوانینی سەرەکی شیکار دەکات:

  1. یاسای تایبەت (lex specialis)

  2. گەشەپێدانی متقابل (complementarity)

  3. ئیمکانی تێکەڵکردنی ئەم دوو سیستەمە یاساییە

ئۆبەرلایتنەر دان بەوەدا دەنێت کە ئۆمڕۆ هێشتا ڕوون نییە ئایا یاسای تایبەت ئامرازێکە بۆ ڕاڤەی نەریتەکان یان بۆ چارەسەری ناکۆکی لەنێوانیاندا. بەم حاڵەشەوە، ئەو چۆنیەتیی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە لەلایەن دامەزراوە جیاوازە نێودەوڵەتییەکانەوە تاوتوێ دەکات و دەگاتە ئەم ئەنجامەی کە، بۆ نموونە، کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور (ICRC) یان مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی جێبەجێ دەکات یان بە گشتی هیچ سیستەمێکی یاسایی، و لە حاڵەتی دووەمدا بەجێی ئەوە خزمەتگوزاریی بەشەرپەروەرانە پێشکەش دەکات. ئەگەرچی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور پاڵپشتی لە گەشەپێدانی متقابلی نێوان مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی و مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی دەکات، بەردەوام جەخت لەسەر جیاوازییەکانی ئەم دووە و پێویستیی بوونی یاسای تایبەتی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکەیان دەکاتەوە.

ئەنجامگیرییە گشتییەکانی ئۆبەرلایتنەر لەم بوارەدا زۆر ڕوونکەرەوەن. ئەو جەخت دەکاتەوە کە دەرهێنانی تایبەتمەندیی «تایبەتبوون»ی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی تەنیا لە بوونی پێکدادانێکی چەکدارانە، تەنیا ئاماژە بە قەڵەمڕەوی کاتیی ئەم سیستەمە یاساییە دەکات، و ئەم بەڵگەیەی کە مافی بەشەرپەروەرانە بۆ پێکدادانە چەکدارییەکان دانراوە، هیچ شتێک بێجگە لەوە ناڵێت کە ئەم یاسایە لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا جێبەجێ دەبێت؛ بەڵام دەربارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ سیستەمە یاساییەکانی تردا لە وەها دۆخێکدا هیچ ناڵێت. نووسەر لە کۆتاییدا جەخت دەکاتەوە کە بیرۆکەی یاسای تایبەت، ئامرازێکی گونجاو بۆ ڕوون کردنەوەی ئەم پەیوەندییە نییە، چونکە نەیتوانیوە ڕوونکردنەوەیەکی پێشبینیبکراو لە جێبەجێکردنی گەشەپێدەرانەی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی پێشکەش بکات. بە وتەی ئەو، ئەم بیرۆکەیە تەنیا «چارەسەرێکی دروستکراوە بۆ کێشەیەکی ڕاستەقینە کە لە کردەوەدا تەنیا بۆ کاری قۆرغکاریی مافی بەشەرپەروەرانە هاتووە و مافەکانی مرۆڤی دوور خستووەتەوە».

ئەگەرچی نووسەر شیکارییەکی قووڵبینانە پێشکەش دەکات، لەم قۆناغەدا دەبێت ئاماژە بە دوو خاڵ بکارێت:

  • ئۆبەرلایتنەر بەڵگە دەهێنێتەوە کە ماددەی ۳ی هاوبەش لەنێوان چوار پەیماننامەی ژێنێڤی ۱۹۴۹ دەربارەی قەدەغەی بارمتەگرتن «تایبەت»ە، چونکە هاوڕێژەیەکی لە مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤدا نییە؛ لە کاتێکدا ئەم بەڵگەیە، ئیمکانی جێبەجێکردنی پەیماننامەی نێودەوڵەتیی قەدەغەی بارمتەگرتن لەبەرچاو ناگرێت.

  • لەگەڵ ئەوەشدا، هێنانی نموونەی کرداریی زیاتر دەیبوو هەندێک سیناریۆی ئاڵۆزی خستراوەڕوو لەلایەن نووسەرەوە ڕوونتر بکاتەوە. بۆ نموونە، تەنیا لە کۆتایی بەشی دووەمدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە دەربارەی مافی ژیان، مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی ڕەنگە یاسای تایبەت لە دۆخەکانی پێکدادانی چەکدارانە بێت، بەڵام دەربارەی دەستەبەرکردنە دادوەرییەکان ئەمە مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤە کە وەها ڕۆڵێکی هەیە. بێگومان، ئاماژەدانی زووتر بە بڕیارنامەکانی تر لە دەقەکەدا دەیبوو بەسوود بێت.

لە هەر حاڵەتێکدا، دوای ڕەتکردنەوەی ئەسڵی یاسای تایبەت، ئۆبەرلایتنەر ئیمکانی چوارچێوەیەکی ڕاڤەکاری تاوتوێ دەکات کە لەگەڵ بیرۆکەی «پەڕگیریی پاڵپشتی» لە ڕێگەی نەریتگەلێک کە بۆ کەسانی پەیوەندیدار پەسەندترن، ڕێنمایی دەکرێت. بە هەمان هۆکار، بە وتەی نووسەر، تایبەتمەندیی گەشەپێدەری هەر دوو سیستەم دەبێت وەک کارلێکی چالاک و کاریگەریی دوولایەنە، و هەروەها ڕەوتێک لە ئاڕاستەی ئەم ئامانجە سیاسییەدا تێبگەڕێت.

ئۆبەرلایتنەر بە بڕواپێکراوی بەڵگە دەهێنێتەوە کە لە دۆخەکانی پێکدادانی چەکدارانەدا دەبێت مافی بەشەرپەروەرانەی زیاتر جێبەجێ بێت، لە کاتێکدا لە سیناریۆگەلێک کە هاوشێوەی ئۆپەراسیۆنی جێبەجێکردنی یاسان (وەک دۆخەکانی داگیرکاری و ئۆپەراسیۆنی ئاشتی، و هەروەها کاتێک کەسان لە پێکدادانی چەکدارانەدا دەستبەسەر دەکرێن)، بڕیارنامەکانی مافەکانی مرۆڤی زیاتر دەبێت بە پەیوەندیدار ئەژمار بکرێن.

بەم حاڵەشەوە، لە بەشی کۆتایی ئەم بەشە دووەمەدا، ئۆبەرلایتنەر ڕەخنە دەگرێت کە هەم «قۆرغکاران» و هەم «گەشەپێدەران» لەسەر ئەو بڕوایەن کە جیاوازیی ئەم دوو سیستەمە یاساییە دەبێت بپارێزرێت، و «هەر جۆرە تێکەڵکردنێکی زیاتری مافەکانی مرۆڤ لە مافی بەشەرپەروەرانە ڕەت دەکەنەوە». بە وتەی ئەو، ئەگەرچی تێکەڵکردنی تەکنیکیی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ و مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی لە کردەوەدا سەختە، هەر ئەم ڕەخنەیە کە دەینێرێتە ناو پشکنینی تێڕوانینی «سیستەمی یاسای پێکدادانە چەکدارییەکان مبتنی لەسەر مافەکانی مرۆڤ»؛ سیستەمێکی یاسایی کە «سەرجەم بابەتەکانی پێکدادانی چەکدارانە لە شێوازە گوناگونەکانیدا بەڕێوە دەبات» و لە مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی پێکهاتووە، بەڵام مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ تێیدا «بە شێوازێکی گەشەپێدەرانە یان کەڵەکەبوو جێبەجێ دەبێت، لە کاتێکدا هاوزەمان بەهای نەریتی بنەڕەتی و ئاڕاستەی ئۆپەراسیۆنی دابین دەکات». ئەگەرچی ئەم جێگرەوەیە جێگەی سەرنجە، هۆکارەکانی تێپەڕبوونی نووسەر لە تیۆری گەشەپێدان بۆ ئەم تێڕوانینە دەیبوو باشتر ڕوون بێتەوە.

بەشی سێیەم: ئاڵەنگارییەکان لە سیناریۆ ڕاستەقینەکاندا

بەشی سێیەمی کتێبەکە پەرژێتە سەر ئاڵەنگارییە گوناگونەکان لە سیناریۆ ڕاستەقینەکاندا، لەوانە:

  • مافی ژیان

  • جێبەجێکردنی دەرەوەی سەرزمینیی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ

  • بیرۆکەی هەڵپەساردنی پابەندبوونییەکان (derogations)

  • پابەندبوونییەکانی دەوڵەتان بە ڕەچاوکردن، پاڵپشتیکردن و جێبەجێکردنی پابەندبوونییەکانی مافەکانی مرۆڤ

ئۆبەرلایتنەر بە شێوەیەکی زۆر جێگەی سەرنج، سیستەمێکی یەکپارچە لە بەکارهێنانی هێز بۆ سەرجەم دۆخەکانی دەرەوەی «شەڕ» پێشنیار دەکات کە لەگەڵ مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە پەنای مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچێت. ئەو بە تایبەتی ئاماژە بە کەسانێک دەکات کە لە بەردەم کردەگەلێک وەک توندوتیژیی جەستەیی، دەستبەسەرکردن، زیندانیکردن یان هر کردەوەیەکی تر لە دەرەوەی شەڕدان؛ بە وتەی ئۆبەرلایتنەر، ئەم کەسانە لە ڕاستیدا ملکەچی ڕەوتەکانی هاوشێوەی جێبەجێکردنی یاسان کە مافەکانی مرۆڤ دەتوانێت بە شێوەیەکی گونجاو و لە ڕێگەی بەراوردکارییەوە بەسەریاندا جێبەجێ بێت.

دەربارەی جێبەجێکردنی دەرەوەی سەرزمینیی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ، نووسەر دوای پێداچوونەوە بە ڕەوتی دادوەریی ئامادەدا، جێبەجێکردنی بێ سنوورداری سەرزمینیی لە مواردمێکدا دەپەژرێنێت کە دەوڵەتێک کۆنتڕۆڵی کاریگەر و ڕاستەقینە لەسەر سەرزمین یان کەسان پیادە بکات، بەڵام هاوزەمان دان بەوەدا دە نێت کە تێڕوانینە گوناگونەکان بۆ دیاریکردنی ئەم کۆنتڕۆڵە یان دەسەڵاتە هێشتا پێویستیان بە ئاشتییە.

جێگەی سەرنجە کە، ئەو پاشان جەخت لەسەر دۆخەکانی داگیرکاری دەکاتەوە و تێڕوانینێکی مبتنی لەسەر «توانمەندی» پێشنیار دەکات کە لەسەر جیاوازی دروستکردن لەنێوان پابەندبوونییە ئەرێنی و نەرێنییەکان وەستاوە. لە کاتێکدا فەرمانبەرانی دەوڵەتی هەمیشە دەتوانن لە ئەنجامدانی کردەی دیاریکراو خۆ بپارێزن (و بەم شێوەیە مافەکانی مرۆڤ ڕەچاو بکەن)، «هەمیشە توانای دەستەبەرکردن یان جێبەجێکردنی ئەم پابەندبوونییانە و پاڵپشتیکردن لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانیان لەلایەن کەسانی سێیەمەوە نییە. لە ئەنجامدا، تەنیا [پابەندبوونییە] ئەرێنییەکان دەکرێت بە شێوەیەکی واتادار بەسەر دەوڵەتێکدا کە لە دەرەوەی سەرزمینی خۆی کردەوە دەکات، بار ببن». ئەگەرچی ئۆبەرلایتنەر بە دوای چوارچێوەیەکی یاسایی کاریگەرتەر لەسەر بنەمای ئاستی کۆنتڕۆڵی عەقڵانیی دەوڵەتێک دەگەڕێت، ڕەخنەی مەردانەی تری کە جارێکی تر دێتە ئاراوە، نەبوونی نموونە کردارییەکانە: هێشتا ڕوون نییە کە کام پابەندبوونییە ئەرێنییانە دەبێت لەلایەن دەوڵەتێکەوە کە لە دەرەوەی سەرزمینی خۆیدا کردەوە دەکات، ڕەچاو بکرێت.

بەشی چوارەم: دیانامیکی جەنگ و یاسا

بەشی چوارەمی کتێبەکە پەرژێتە سەر شیکاریی دیانامیکی جەنگ و یاسا و دان بەوەدا دە نێت کە گۆڕانکاری لە هەر یەکێکیاندا، کاریگەری لەسەر ئەوی تر دادەنێت. نووسەر جێبەجێکردنی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە ئۆپەراسیۆنی ئاشتیدا و هەروەها لە پێکدادانە چەکدارییە نا-نێودەوڵەتییەکاندا تاوتوێ دەکات. بەداخەوە بەحس دەربارەی موردی دوایی زۆر بەرفراوان نییە، لە کاتێکدا ڕاپرسییەکانی دوایی نیشان دەدەن زۆربەی هەرە زۆری پێکدادانە چەکدارییە ئامادەکان لە جیهاندا، نا-نێودەوڵەتین و هەر ئەمە دەیبوو پەرژانی زیاتر بەم بابەتە بەسوود بکات.

چەند خاڵێکی تریش شیاوی سەرنجن:

  • توندیی پێکدادانەکان: ئۆبەرلایتنەر جارێکی تر تێڕوانینی جێگرەوەی خۆی دووبارە دەکاتەوە کە لەسەر بنەمای ئەوە، پێکدادانە چەکدارییە نا-نێودەوڵەتییەکان بە توندیی نزم دەبێت زیاتر لەگەڵ مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ، و پێکدادانەکان بە توندیی بەرز دەبێت زیاتر لەگەڵ بڕیارنامەکانی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی بەڕێوە بچن.

  • پابەندبوونییەکانی مافەکانی مرۆڤی ئاکتەرە نا-دەوڵەتییەکان: ئەو تیۆرییە گوناگونەکان لەم بوارەدا پێداچوونەوە دەکات:

    1. ئەوەی گرووپی چەکداری نا-دەوڵەتی کە سەرزمینێک کۆنتڕۆڵ دەکات یان کارکردەکانی دەوڵەتی دەگرێتە ئەستۆ، دەتوانێت وەک دەوڵەتێک لە قۆناغی کۆرپەلەییدا بیری لێ بکرێتەوە کە تەنیا لە ڕێگەی پەژراندنی نەریتە نێودەوڵەتییەکانەوە دەتوانێت ئیدعای شەرعیەت بکات؛ تیۆرییەک کە ئۆبەرلایتنەر دواتر ڕەتی دەکاتەوە، چونکە لەو شوێنەی کە کۆنتڕۆڵی سەرزمینی بوونی نییە یان گرنگیدان بە کارکردەکانی دەوڵەتی لەبەرچاو نییە، کارامە نییە.

    2. ئەوەی پابەندبوونییەکانی مافەکانی مرۆڤی ئاکتەرە نا-دەوڵەتییەکان، هاوڕێژەیە لەگەڵ مافەکانی مرۆڤێک کە ئەندامەکانیان لێی بەهرەمەندن.

    3. و سەرئەنجام، ئەوەی دەکرێت تەنیا جەخت لەسەر توانای ئاکتەرە نا-دەوڵەتییەکان بۆ پابەندبوون بە مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ بکریتەوە. ئۆبەرلایتنەر ئەنجام دەگرێت کە ئایا ئاکتەرە نا-دەوڵەتییەکان توانای پابەندبوون بە مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤیان هەیە یان نا، دەبێت پەڕاو بە پەڕاو دیاری بکریت.

  • بەشداری لە داڕشتنی نەریتدا: نووسەر دان بەوەدا دە نێت کە بەشداریکردنی ئەم دامەزراوانە لە ڕەوتی داڕشتنی نەریتدا، ئەم هەستە لەوانیشدا بەهێز دەکات کە بەم نەریتانەوە پابەندین: «سوودوەرگرتن لە ڕاگەیەندراوە یەکلاینەکان، ئاییننامەکانی ڕەفتار یان ڕێککەوتننامە ئامادەکان و نوێهاتووەکان کە لەلایەن گرووپە چەکدارە نا-دەوڵەتییەکانەوە دەپەژرێندرێن، دەتوانێت ئیمکانی هەستکردن بە پابەندبوونی ئەوان بەم دەقانە زیاد بکات». بەم حاڵەشەوە، نووسەر لە هەمان بواردا نیگەرانیگەلێکیش دێنێتە ئاراوە: مەترسیی لاوازبوونی پابەندبوونییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەم ڕەوتەی «شێوەپێدان»ی نەریتەکانی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ بە شێوەیەک کە گرووپە چەکدارە نا-دەوڵەتییەکان بتوانن پێیانەوە پابەند بن، ڕاستەقینەیە و دەبێت لەگەڵیدا بەرەنگار ببێتەوە. ئەگەر پێوەر بۆ نموونە بۆ «دادگاییکردنی دادپەروەرانە»، هەمان پێوەری شیاوی جێبەجێکردن بەسەر دەوڵەتان لە چوارچێوەی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتیدا نەبێت، ئایا لەم حاڵەتەدا پێوەرێکی خۆ-پێناسەکراو لەلایەن گرووپی چەکداری نا-دەوڵەتییەوەیە؟ بە دەربڕینی تر، ئایا یاسای دەوڵەتی دەتوانێت بە سادەیی و بە گشتی لەگەڵ «یاسا»ی خۆکردی گرووپێکی چەکداری دیاریکراو، یان ڕێککەوتنی نێوان گرووپەکان یان دەوڵەتان جێگرەوە بێت؟

ئەگەرچی ئەم خاڵانە پرسیاری جێگەی سەرنج دێننە ئاراوە، ڕوون نییە کە ئایا ئۆبەرلایتنەر لە دوای ژێر پرسیاربردنی ئیمکانی دەستڕاگەیشتنی ڕاستەقینە بە ئەنجامە پاڵپشتیکارەکان لە ڕێگەی ڕەوتەکانی بڕیاردانی گرووپە چەکدارەکانەوەیە — هەروەها دواتر دەپەژرێنێت کە ڕەتکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە «مافەکانی قوربانییانی کردەوەکانیان لەبەرچاو ناگرێت» — یان تەنیا ئەم بیرۆکەیە ڕەت دەکاتەوە کە سیستەمێکی نەریتی تەریب دەتوانێت شێوە بگرێت (و بەم شێوەیە ئارمانجی دەوڵەت-تەوەرەیی دەخاتە ژێر ئاڵەنگارییەوە). لە هەر حاڵەتێکدا، ئەو پاشان پەرژێتە سەر پابەندبوونییەکانی دەسەڵاتە داگیرکەرەکان و سەرئەنجام دەگاتە بەحسی مرۆڤییانەکردنی مافی نێودەوڵەتی.

بەشی پێنجەم: سازوکارەکانی جێبەجێکردن

بەشی کۆتایی کتێبەکە تەرخان کراوە بۆ ئەم بابەتە کە چۆن سازوکارەکانی جێبەجێکردنی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ بابەتەکانی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتیدا هەڵسوکەوتیان کردووە. ئۆبەرلایتنەر سەرنجی خۆی لەسەر شەش دامەزراوە کۆ دەکاتەوە تا یەکێک لە ئەنجامگیرییە سەرەکییەکانی نیشان بدات: بە سەرنجدان بە نەبوونی سازوکارەکانی جێبەجێکردن لە چوارچێوەی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتیدا، دامەزراوەکانی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ دەبێت وەک باشترین بژاردەی جێگرەوە کردەوە بکەن.

بە هەمان هۆکار ئەو ڕەوتی دادوەریی دامەزراوەکانی خوارەوە تاوتوێ دەکات:

  1. ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ

  2. کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ

  3. دامەزراوە پەیماننامەیییەکانی مافەکانی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

  4. دیوان و کۆمیسیۆنی بین-ئەمریکی

  5. دادگای ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤ

  6. کۆمیسیۆنی ئەفریقایی مافەکانی مرۆڤ و گەل

هۆکارەکانی هەڵبژاردنی ئەم دامەزراوانە بە ئاماژەدانی بەرفراوان بە ڕەوتی دادوەری و ئامۆژگارییە یاساییەکان پاڵپشتی دەکرێت. بێگومان، ئەم دامەزراوانە گرنگترین دامەزراوەکانی مافەکانی مرۆڤی چالاک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا ئەژمار دەکرێن و تەنیا دامەزراوەگەلێکن کە دەتوانن ڕێنمایی بۆ دەوڵەتان پێشکەش بکەن، ئیمکانی بەحسێکی ئاگادارانەتر دەربارەی مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا لە دۆخە دیاریکراوەکاندا دابین بکەن، لەسەر پێشێلکارانی یاسا فشار دابنێن، پابەندبوونییە بەشەرپەروەرانەکان ناسراوتر بکەن و بە دەستەبەرکردنی یەکپارچەیی سیستەمیی یاسا یارمەتی بدەن.

ئەگەرچی ئەم تێڕوانینە هەنگاوێکی بەسوود لە ئاڕاستەی هەبوونی سیستەمە یاساییە زیاتر پاڵپشتیکارەکان بە نظر دێت، ڕۆڵی ئاکتەرە نا-دەوڵەتییەکان بە دیاری لەبەرچاو نەنراوە. ئەگەر لەبەرچاوی بگرین کە ئەم دامەزراوانە تەنیا توانای چارەسەری ناکۆکییە یاساییەکانیان دەبێت و پێدەچێت بەرپەرسیارێتی نێودەوڵەتی بە یەک یان چەند دەوڵەت نیسبەت بدەن، ئەنجامەکانی پێشێلکاری لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە هێشتا بە نەپشکنراوی دەمێنێتەوە؛ خاڵێک کە خۆی ئۆبەرلایتنەریش دان بەوەدا دەنێت:

«پابەندبوونییەکانی مافەکانی مرۆڤی ئاکتەرە نا-دەوڵەتییەکان (یان نەبوونیان) جارێکی تر کێشەیەکی بەرچاو و پێویست بە پشکنینی زیاتر دێنێتە ئاراوە: چۆن دەکرێت ئەوان لە بەرامبەر دامەزراوەکانی مافەکانی مرۆڤدا لە ئاستی پێشێلکاریی یاسادا وەڵامده‌رەوە بکرێن؟»

کۆبەند

لە کۆمەڵدا، «مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا» بەڵگەدارییە نوێیەکان دەربارەی هۆکارەکانی پێویستیی تێکەڵکردنی مافی نێودەوڵەتیی مافەکانی مرۆڤ لە مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتیدا و چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئەم کارە بۆ دەستڕاگەیشتن بە سیستەمێکی یاسایی پاڵپشتیکارتر بۆ قوربانییانی پێکدادانە چەکدارییەکان پێشکەش دەکات، و ئەم کارە بە بینشێکی شیاوەوە ئەنجام دەدات.

شیکارییەکی بەرفراوانتر لە پێکدادانە چەکدارییە نا-نێودەوڵەتییەکان دەیبوو بەسوود بێت، بەڵام ئەم بەرهەمە هێشتا زێدەبەیەیەکی زۆر جێگەی خۆشحاڵییە لەسەر ئەدەبیاتی مافەکانی مرۆڤ لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا. ئەم کتێبە، لە ڕاستیدا، بیرهێنانەوەیەکی ترە لەسەر ئەم خاڵە کە ئەنجامە بەشەرپەروەرانەکانی پێکدادانە چەکدارییەکان بۆ دانیشتوانی مەدەنی لە سەرانسەری جیهاندا، پێویستیی گەشەپێدانی ئامرازە پاڵپشتیکارە نوێیەکان و کاریگەرەکان دەسەپێنێت.

سەرچاوەی سەرەکی: International Review of the Red Cross (2015), 97 (899), pp. 929–935. ICRC 2016.

تێبینیی وەرگێڕ: وەرگێڕانی ئامادە بە ئامانجی دەستڕاگەیشتنی توێژەرانی کورد بە ئەدەبیاتی مافی بەشەرپەروەرانەی نێودەوڵەتی بڵاو دەبێتەوە. تێڕوانینەکان و شیکارییە خرێنراوەڕووەکان لەم دەقەدا، دەربڕی ڕای نووسەری سەرەکیی ڕەخنەکە و کتێبی تاوتوێکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button