پەرلمانی ئێران: “ئیشکردنی منداڵان” %15 منداڵانی ئێرانی گرتووتەوە/ تەنانەت کۆڵبەریش دەکەن.
ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پەرلمان لە ڕاپۆرتێک دا بەدواداچوونی بۆ زیانە بەرکەوتووەکان لەمەڕ چاودێری بەکاریگەر بۆ بەکارنەهێنانی منداڵان کرد و نووسی: بە پێی ئامارەکان منداڵە ئیشکەرەکان لەسەدا هەشتن و گەر منداڵەکان لەماڵیشەوە هەژمار بکەین، ئەوە دەگاتە سەدا 15 لە سەرانسەری وڵات دا. نێزیکی دە لەسەدی ئەم منداڵان ناڕۆنە قوتابخانە.
نووسینگەی لێکدانەوەی کۆمەڵایەتی ناوەندی لێکۆڵینەوەی پەرلمانی ئێران لەڕاپۆرتێک دا لەژێر ناونیشانی “ئالنگارەکانی چاودێری بەکاریگەر لەمەر بەکارنەهێنانی منداڵانی ئیشکەر” نووسی: ژمارەیەک لە منداڵان بە هۆی هەژاری لە جۆرە جیاوازەکانی، ڕوو لەم ئیشە دەکان وەک ئیش لە کارگەکان دا و بەمەوە سەرقاڵن. بە پێی ئەم پێناسەیە، ئیشکردنی منداڵان “وەک ئەو ئیشانە پێناسە دەکرێن کە منداڵ هەر لەمنداڵییەوە، لەتوانا و بەهرەکانی بێ بەش بێت و زیانی لەمەڕ گەشەی جەستەیی و دەروونی هەبێت”. بە پێی ئامارەکان، سەدا هەشتی منداڵەکان و گەر منداڵانی ماڵەوەش هەژمار بکەین ئەوە سەدا 15 منداڵانی وڵات لەخۆ دەگرێت. لەم نێوەندەدا سەدا دەیان ناڕۆنە قۆتابخانە. لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئیشی منداڵان بە هۆی زیانەکانی لەبواری یاسایی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆییەکان وەک یاسای ئیش کردنی ساڵی 1369 و یاسای پارێزوانی لە منداڵان 1399، قەدەخەیە و وەک تاوان دەستنیشان کراوە و دەوڵەت ئەرکدارە کە بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئیشی منداڵان، هەنگاوی پێویست لەپێناو پشتیوانی کردنیان دا هەڵبگرێت.
وێڕای قەدەخەی یاسایی بۆ ئەم ئیشە، بە پێی ڕاپۆرتە جیاوازەکان، منداڵەکان هێشتاش لە چالاکییە ئابووریەکان دا بەشێوەی خراپ بەکاردەهێندرێن و بێگاریان پێدەکرێت. خراپ بەکارهێنانی منداڵان نیشانەی کزی لە گەرەنتی کردنی جێبەجێ کرانی یاسا و نەبوونی ڕێکارێکی گونجاوە بۆ چاودێری بەکاریگەر بۆ ئەوەی خراپ بەکاریان نەهێنن. واتە لاوازی لە جێبەجێ کردنی یاسا و نەبوونی چاودێری بەکەڵک لەسەر ڕەوتی ئیشکردنی کارگەکان، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم دیاردەیە.
بەدواچوونەکانی ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ناوەڕکی ژمارەیەک لە ئیشی منداڵان بەتایبەت خراپترین شێوەیەکە چاودێری لەسەریان دژوارە بۆیە سڕینەوەشیان دژوارە. ئیشی ماڵەوە. ئیشی نایاسایی وەک گواستنەوەی مادە سڕکەرەکان، ئیشکردن لەناوچي دژوار و دورەکان کە چاودێری ناکرێن وەک کۆڵبەری، خراپ بەکارهێنانی ڕەگەزی منداڵان بەشێکن لەو ئیشانە. بۆ نموونە چاودێری یاسایی لە سەر ئیشی ماڵەوە بە هۆی ئەوەی کە لەکەرتی تایبەت دایە بە ئاسانی ناکرێت. دابەزینی ئەم ئیشانە، بەس لەڕێگای بن بڕ کردنی هەژاری و ئاگادار کردنەوەی کۆمەڵگا دەکرێت.
لە زۆرێک لە بەڵگە نێودەوڵەتییەکاندا کە ئێرانیش پەژراندووین، وەک کنوانسیۆنی مافی منداڵ، قەدەخە و هەنگاوی دەستبەجێ بۆ لابردنی شێوەکانی ئیشکردنی منداڵان و یاسا ناوخۆیەکانی ئیش و کار 1369 و یاسای پاڵپشتی لە منداڵان 1399 کە ئیش کردنی منداڵی قەدەخە کردووە. وێڕای قەدەخەی ئیش کردنی منداڵانی خوار تەمەن 15 ساڵ و دەستێوەردان لە دۆخی مەترسیدار لەوانە بێگاری کردنی ئابووری بەمنداڵان و مێرمنداڵان لە یاسادا، بوونی منداڵان لە ئیشە جیاوازەکان لەوانە خراپترین شێوەکانی ئیش کردن دەبینین.
ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە بەشداری منداڵان لەمجۆرە ئیشانەدا پیشاندەری لاوازی جێبەجێ بوونی یاسایە. یاسا، فەرمانگەی گشتی چاودێری ئیش و بوارەکانی کۆمەڵگای ئەرکدار کردووە کە مەرجی خوێندن بۆ هەموو منداڵانی ئێرانی بڕەخسێنن. ڕێکخستنی خۆشبژیویش ئەرکی ڕێکخستنی منداڵانی سەر شەقامی لە ئەستۆیە و شارەوانییەکان ئەرکیان ئەوەیە کە چاودێری ئیشی بەڵێندراوەکانی ئەم ڕێکخراوە بۆ ئەوەی ئیش بە منداڵان نەکەن، بکات.
لەگەڵ ئەمانەش چاودێری دەزگاکانی وەک فەرمانگەی چاودێری ئیش و کار و بوارەکانی کۆمەڵایەتی، ڕێک و پێک و سزادانی فەرمانبەر سەرپێچی کەرەکان و سوور نییە. ئەم فەرمانگەیە لەبواری چاودێری کارگەکان لەزۆرێک لەحاڵەتەکان دا بۆتە فۆرمالیتە و لە چوارچێوەی هیەرارشیکی بۆرکراتیک دایە و ڕەوتی چاودێڕی لەسەر ئیشکردنی منداڵان بەستراوەتەوە بە دەزگاکانی دیکە وەک ئێنجی ئۆەکان و کەمتر بەشێوەی ئامادە بوون و سەردان بۆ کارگەکان، بە تایبەت لە بەشی نافەرمی چاودێری دەکرێت.
نەبوونی چاودێری بەکاریگەر لەسەر ئیشی منداڵان بۆتە هۆی ئەوەی کە بە پێی ڕاپۆرتەکان لە زۆرێک لە چالاکییە ئابووریەکان دا بێگاریان پێبکرێت، واتە نەبوونی چاودێری لەسەر کارگەکان یەکێک لە هۆکاری سەرەکی سەرهەڵدانی دیاردەی ئیشکردنی منداڵانە.
مجلس ایران: «کار کودک» گریبانگیر حدود ۱۵درصد از کودکان ایران است