پێشلکاری مافی منداڵان لەلایەن پەژاکەوە

  • ۱ ساڵ پێش

پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بە یارمەتییە مرۆڤییەکان لەلایەن پەژاکەوە.

لە ڕاپۆرتەکانی پێشووتری چاودێر لەبارەی تاوانە جیاوازەکان لەدژی منداڵان، هاتووە کە ئەنجوومەنی ئاسایشێ نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگای “نوێنەری تایبەتی لەبواری منداڵان و پێکدادانە چەکدارییەکان” لەساڵی 1996، بەفەرمی خۆی خستە نێو پرسی بوونی منداڵان لە شەڕ و پێکدادانە چەکداریە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.

لەو کاتەوە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدوای کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی کێشەی منداڵانی زیان بەرکەوتوو لە ئەنجامی شەڕ، هەڵکشانی زانیاری و بەهێزکردنی هاوکاری نێودەڵەتی بەمەبەستی پارێزوانی کردنیان. لەساڵی 1999 یەکەمین بڕیارنامە لەبارەی منداڵان و پێکدادانی چەکداری لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشێ نێودەوڵەتییەوە پەسەند کرا و بەمجۆرە بابەتی منداڵانی زیان بەرکەوتوو لە شەڕ کەوتە ئەجێندای ئەم ئەنجوومەنەوە.

شەش سەرپێچی ڕژد کە وەک کۆڵەکەیەک بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و ڕاپۆرتی سەرپێچی بۆ منداڵان کاریگەری هەیە بریتین لە:

ڕفاندنی منداڵان

کوشتن و لێدانی منداڵان

دامەزراندنی منداڵان وەک سەرباز

توندوتیژی ڕەگەزی لەدژی منداڵان

هێرش بۆ سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەکان

پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی منداڵان بە یارمەتییە مرۆڤ دۆستانییەکان

لەم دەقە کورتەدا ئاماژە بە کەلێن نانەوەی لەسەر ڕێگای گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەکان دەکەین.

ڕاگرتنی خۆراک و کەلوپەلە سەرەکییەکان وەک دەرمان و پێشگرتن لەدەس پێڕاگەیشتن بە دەرمان و تەندروستی پزیشکی، لەلایەن ملیشیاکانەوە، بابەتێکی ڕژدە. بەدرێژایی مێژوو، برسێتی وەک شێوازێک لە شەڕ بەکار هاتووە. ئارمنجی سەرەکی گەماروەکان، سەپاندنی دەرد و ڕەنج لەسەر خەڵکی سڤیلە کە وەک “بەرهەمێکی لاوەکی”یە کە ناکرێ خۆتی لێ بدزیتەوە، نەبوو، بەڵکوو خۆ بەدەستەوەدانی سوپای دوژمن، ئارمانجی سەرەکی ئەم ڕامیاریە نامرۆیانەیە بوو. لەگەڵ ئەمەش، لە شەڕەکانی ئێستادا، ئاستەنگ کردنی دەستپێڕاگەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان وەک بەشێک لە ڕامیاری سەرەکی بۆ بەئارمانج گرتنی خەڵکی سڤیل، بەتایبەت لە کاتی پێکدادانە ناوخۆییەکان، بەڕێژەیەکی زۆر ڕەت دەکرێتەوە. بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم یارمەتیانە زۆرتر وەک کەرەستەیەک بۆ دانوستاندن لە پرسە ڕامیاریەکان بەکار دەهێندرێت و بۆیە بەشێوەی ڕێک و پێک دەبینین کە کێشەی بۆ دەنرێتەوە. لەبەر ئەوەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ورد بۆتەوە لەسەر ئەم بابەتە، خۆدزینەوە لە یارمەتییەکانیش ئاشکراتر لە پێشە [1]. دەسپێڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان لە دۆخی پێکدادانی چەکداری کە تێدا خەڵکی سڤیل، لەوانە منداڵان، پێویستیان بە یارمەتی هەیە، زۆر گرنگە. بێ بەشی لە دەسپێڕاگەیشتنی مرۆڤیانە، پێویستی بە پێشگرتن لە تێپەڕبوونی بەلاش یا گەیاندنی یارمەتییەکانە لەکاتی خۆی دا بەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی و هەروەها هێرشی بەئەقەست لەدژی فەرمانبەرانی دەزگا جیاوازە مرۆییەکانە [2].

پێشگرتن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان

کەلێن نانەوە لە دەسپێڕاگەیشتن یارمەتییەکان بە خەڵکی سڤیل، لەوانە منداڵان و هێرش بۆ سەر فەرمانبەرانی ئەو دەزگانەی یارمەتی دەگەیننە منداڵان، بە پێی کنوانسیۆنی چوارەمی ژنێڤ و پرۆتۆکۆلە لێکێندراوەکانی، قەدەخەیە و لەوانەی تاوانی شەڕ بێت. جگە لەمانە، ئەمە بنەمایە لە مافی نێودەوڵەتی دا. خۆدزینەوە لە پێشکەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی سڤیل کە بە هۆی پێکدادانەوە کەوتوونە نێو داوەوە، هەردەم ڕاستییەک بوو، بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی بەرز وەک تاکتیکێکی شەڕ بەکار دەهێندرێت. نموونەی زۆر لەو منداڵانە هەیە کە لەناوچە گەمارۆ دراوەکان دا گیران خواردووە یا دەستیان بە خۆراک و ئاو و یارمەتییە پزیشکییەکان لەوانە پێکۆتە ناگات و بێ بەشن. لەگەڵ بوونی پێشکەش کردنی ئەم یارمەتییانە بۆ حەشیمەتی سڤیل لەوانە منداڵان، نابێت لەلایەن لایەنەکانەوە بە هۆی خەمساری ڕەد بکرێتەوە و هەریەک لە لایەنەکان دەبێت خۆیان لابدەن لەوەی کە بە ئەنقەست پێش لە ڕادەستکردنی کەرەستەکانی یارمەتی بۆ خەڵکی سڤیل کە پێداویستیان پێیەتی لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان. ئەنجومەن، کۆمەڵی گشتی و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، بەردەوام وەها هەنگاوێکیان ئیدانە کردووە. هەروەها پێشگرتن لە دەسپێڕاگەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ منداڵان، چەندین مافی سەرەکی لەوانە مافی ژیان و دەرچوون لە برسێتی کە مافی سەرەکی هەموو خەڵکە، پێشل دەکات. لە چالاکی یاری گەیاندن، منداڵان دەبێت سەرنجی تایبەتیان لەسەر هەبێت و دەبێت چاودێری و یارمەتی پێویستیان بدرێت [3].

بەس لەساڵی 2020، نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر لە 4100 نموونەی پێشگرتن لە دەسپیڕاگەیشتنی بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ منداڵان، کردووتە ڕاپۆرت کە لەلایەن لایەنەکانی شەڕی چەکداری، دەوڵەتەکان و گرووپە چەکداریە نادەوڵەتییەکان، وەک یەک ئەنجام دراوە. ڕووداوەکان بریتین لە: هێرش بۆ سەر یاریدەرەکان، کەلێنە برۆکراتیک و ئیدارییەکان، ڕاگرتن یا چەواشە کردنی یارمەتییەکان و دەستێوەردان لە بڕیارەکان. هەموو جۆرە بێ بەشکردن لە دەسپێڕاگەیشتنی مرۆیی، پێشلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە، بەڵام هەمووی ئەوانەی چالاکیە مرۆییەکان ئاستەنگ دەکەن و لە زۆربەی کات، کاریگەری نەرێنیان لەسەر مانەوەی منداڵانی گیرخواردوو لە پێکدادانە چەکداریەکان دا هەیە.

یارمەتییە مرۆڤییەکان چین؟

ئەم یارمەتییان بریتین لە هەر کردەوەیەکی ئاوارتە بەمەبەستی گەرەنتی کردنی مانەوەی کەسێکە کە ڕاستەوخۆ لەژێر کاریگەری پێکدادانە چەکداریە نێودەوڵەتی یا ناوخۆییەکان دایە. ئەم یارمەتییانە بریتین لە: مادی – خۆراک، ئاو، جل وبەرگ، دەرمان، سووتەمەنی، خێوت یا ماڵ، بەستێنی گونجاو، کەرەستەی نەخۆشخانە و… بۆ ئەوەی کە یارمەتییەکان، ناوەڕۆکی مرۆیانەیان پێوە دیار بێت، تەنیا ئارمانجی دەبێت پێشگرتن و کەمکردنەوەی ئازاری مرۆڤەکان بێت. ئەوانەی کەڵک لەم یارمەتیانە وەردەگرن، خەڵکی سڤیل لەوانە گیراوان و دیلانی شەڕن.

بۆ پەژاک پێشلکاری مافی منداڵانە؟

گرووپی چەکدار و شەڕکەری پەژاک، زۆر جار لەلایەن دەزگا جیاوازە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانەوە، تاوانبار کراوە بەوەی کە کەڵک لە منداڵە سەربازەکان وەردەگرێت. منداڵانی ئەندام لەم گرووپە و هەروەها ئەندامانی دیکەی گەنجی، کە زرۆبەیان لەتەمەنی خوار تەمەنی یاسایی دان، یا ڕفێندراون یا هەڵخەڵەتێنراون و ئێستا بە زۆر وەک ئەندام ماونەوتەوە. جیا لەمانە ئەم منداڵانە، بەکردار لە مافی سەرەکی مرۆڤ وەک مافی دەسپڕاگەیشتن بە ماڵ، ئاو، خوێندن و خۆراکی تەندروست بێبەشن و لەشاخەکان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، پەژاک زۆرجار بەکردار کەلێنی ناوەتەوە لە دەسپێڕاگەیشتی یارمەتییە مرۆیی و یاریدەرەکان. ئەم منداڵان، ئارمانجی هێرشی زۆرن و بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری یاریدەرانەی گونجاو و ڕامیاری ناڕوون و نامرۆییانەی پەژاک، گیانیان بەخت دەکەن. بەرواری مردن، شوێنی ناشتن و هۆکاری دیاری مردن، دیار نییە. پەژاک هەواڵی مردنی ئەندامانی درەنگ ڕادەگەینێت تا ڕێگا بۆ پێداچوونی و لێکۆڵینەوەی ماڵبات و دەزگاکانی مافی مرۆڤ نەمێنێتەوە. ڕاست بوونی هەواڵەکەش، لەژێر پرسیاردایە؛ چونکە ئەم گرووپە چەکدارە بەسێنی گونجاو بۆ ئەوەی کە بزانرێت هەواڵەکە ڕاستە، ناڕەخسێنێت. شوێنی ناشتنی تەرمی ئەندامان، هۆکاری مردن و کاتەکەشی ناڕوونە. ئەمەش ڕامیاری پەژاکی نێزیکی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ کردووتەوە کە تاوانی نێودەوڵەتییە. لەڕاستی دا، منداڵان لەکاتی ژیان و برینداربونیان، دەستیان بە خزمەتگوزاری دەرمانی ناگات و بێ بەشن و دوای مردنیش تەرمەکەیان ڕادەستی ماڵباتەکەیان ناکرێتەوە. هەردوو خاڵ، تاوانی نێودەوڵەتین و دەکرێت ئەمە پێویستی سزادانی سەرکردەکانی پەژاک لەگەڵ خۆی دێنێت.

 

[۱]. https://www.icrc.org/en/doc/resources/documents/article/other/57jq32.htm

[۲]. https://childrenandarmedconflict.un.org/six-grave-violations/denial-of-humanitarian-access/

[۳]. https://childrenandarmedconflict.un.org/publications/WorkingPaper-1_SixGraveViolationsLegalFoundation.pdf

نقض حقوق کودکان توسط پژاک

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک