حاتەم ڕۆشت و گیریانەکانی ماڵباتەکی بەجێ ما

  • ۱ ساڵ پێش

باوکی حاتەم لە ترسی پەژاک منداڵەکانی دیکەی هەناردە دەرەوەی گوند، هەموو گیانی تووڕەیی و ڕقە و هەڵبەت بە ڕوخسارێکی پڕ لە فرمێسک بەدوای کوڕە جوانە مەرگەکەی…

باوکی حاتەم خوان جەهان لە دیمانە لەگەڵ چاودێر، خوانی دڵە خەمگینەکەی کردەوە و بەگریان لەبارەی ڕفاندنی کۆڕەکەی لەلایەن ئەندامانی پەژاک، دەیگووت و دەردی دڵی هەڵڕژاند:

کۆڕی من یەکەمین کەس نییە کە لەلایەن ئەمانەوە دەرفێندرێت. چەندین ساڵە کە ئەندامانی ئەم گرووپە وەک لات و لووت چەک لە سەر شان دێنە نێو گوندەکان و تەنانەت باج لەخەڵکیش دەستێنن.

منداڵ و گەنجانیش بۆیان جیاوازی نییە بەس دەیانەوێت بە ویستی خۆیان بگەن و ئەم منداڵانە بە بەڵێنی پڕوپووچ لەگەڵ خۆیان دەبەن.

کۆڕەکەی من لەڕێگای ئەم کچانیانەوە هەڵخەڵەتێرا، چەند جار بینیبوویانم کە هەرجار ژمارەیەکی لە کچەکانیان بە قژ و لاشێکی جوانەوە دەهاتنە گوندەکە و باڵەکانیان بۆ هەڵدەکرد بۆ ئەوەی باڵیان بەدەرەوە بێت.

بەداخەوە حاتەم زۆر گوێ و چاو داخراو بوو و فریوی ئەم شەیتانانەی خوارد چوونکە هیچ هۆکارێکی دیکەی نەبوو بۆ ڕۆشتن لە ماڵ.

ڕاستە کە ئێمە هەموومان کرێکارین بەڵام هەوڵ دەدەین ژیانێکی ئاسایی بۆ منداڵەکانمان دابین بکەین بۆیە ئەو کچانە لەگەڵ خۆیان دێنن بۆ ئەوەی کۆڕەکانی ئێمە لەخشتە ببەن.

کاتێک کە کۆڕەکەم ون بوو دڵنیا بووم کە ئەم شەیتانانە فریویان داوە. چەند جار بەدوایدا ڕۆشتم بەڵام هیچ کات ڕێگایان نەدا بیبینم تا ئەوەی کە دوای دوو ساڵ لەپڕێکدا لە تەلەڤزیۆن زانیم کە لە ناوچەیەکی تورکیا کوژراوە. بەڵام کەس پەیوەندی پێوە نەکردین و هیچی پێ نەوتین، بۆ جارێکی دیکەش ڕۆشتم بەدوایدا بەڵام نە تەرمەکەیان پێ پیشان دام و نە گۆڕەکەی.

بەدواداچوونی ماف بۆ ئەو کەسانەش کە ئاسایشیان لێ سەندراوەتەوە، یەکێکی دیکە لە ئەرکەکان دەوڵەتە. لەم نێوەندەدا جیا لە ئەرکی دەزگا دەوڵەتییەکان، ئێن جی ئۆەکان، ئەنجوومەن و چاودێرانی مافی مرۆڤ، میدیاکان و بلیمەتە خۆجێیەکانیش دەبێت دەنگی خەڵک بن و نموونەی پێشلکاری مافی مرۆڤ بگەینن گوێ هەموو بەرپرسان. بەداخەوە زۆرێک لە میدیاکانی ڕەوتی سەرەکی، خەڵک و تەنانەت بەرپرسان، ئاگاداری ئەم جۆرە تاوانانە نین و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەرکی ئێن جی ئۆ و مافەکانی مرۆڤ قوورستر بێت تا ئەوان دەنگی زەڵاڵی خەڵکیناوچە سنووری و کوردنشینەکانی وڵات بن و بۆ بەدی هاتنی مافەکانیان هەوڵ بدەن.

لەناوبردنی هەرجۆرە “هەسەت”ی هەڵاواردنی شیمانەکراو لەنێوان هاوڵاتیانی هەر وڵات لەبارەی گرنگی ئاسایشیان بۆ دەوڵەت، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەسەڵاتە. واتە، هاوڵاتییەکی ئێرانی کە مافی هاوڵاتی بوونی ئێرانی هەیە و لە خاڵە سنووری و دوورەکان دا دەژیت، دەبێت بەتەواوەتی هەست بکات کە دەوڵەت و دەزگاکانی دیسپلین، لەمەڕ ئاسایشی لە هەموو ئاستێک دا هەستیارن و بەدواداچوونی بۆ دەکەن و لەنێوان ئەو و هاوڵاتییەکی دیکەی دانیشتووی پایتەخت، جیاوازییەک نییە. ئەمەش لەڕێگای هەنگاوی ڕژدتری دەزگا دەوڵەتییەکان و نادەوڵەتییەکان بۆ پرسی ئاسایشی تاکەکەسی و گیانی و مافی هاوڵاتی بوون، بەدی دێت. بابەتێک کە بەداخەوە لەبەر سەرەنج نەخستنە سەری، زۆرێک لە ماڵباتەکان ئێستا بێ بەشن لەوەی کە زانیاری وەربگرن لەبارەی چارەنووسی منداڵەکانیانەوە.

ماڵباتی حاتەم دوای دوو ساڵ لەناکاو لە ڕێگای تەلەڤزیۆنەوە زانیان کە کۆڕەکەیان لە یەکێک لە ناوچەکانی تورکیا کوژراوە، بەڵام کەس پەیوەندی پێوە نەکردن و هەواڵێکی پێ نەدان. دووبارە ڕۆشتن بەدوایدا بەڵام نە تەرمێکیان پیشان دان و نە گۆڕێک.

کێ دەزانێ کە حاتەم بەڕاستی مردبێت؟

بۆ کەس وڵامی باوکە پیرەکەی حاتەم ناداتەوە کە کۆڕەکەی چی لێ هاتووە؟

تورکیا چ پەیوەندیەکی بەم پیرەمێردەوە و کۆڕەکەیەوە هەیە؟ بۆ دەبێت کۆڕەکەی لە وڵاتێکی خەریب دا بە کوشت بدەن؟

ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە منداڵەکانی دیکەی لە گوند بباتە دەرێ، چونکە چیتر توانای ئەوەی نەبوو دووبارە یەکێکی دیکە لە منداڵەکانی لەدەست بدا. ئێستا تەنیا خۆی و هاوسەرەکەی لەگوند دەژین و بە قسەی خۆیان هیچ کات ڕێگا نادەن کە منداڵەکانیان جارێکی دیکە بگەڕێنەوە بۆ گوند.

ئەم باوکە چیتر توانای فرمێسک رژاندنی نییە…

 

حاتم رفت و گریه‌های بی امان خانواده‌اش به جا ماند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک