لەیلا لە وڵاتێکی خەریب لەگەڵ هاوژێنێکی بێ ئیش دەژیت

  • ۱ ساڵ پێش

لەیلا مۆجەڕەب تووشی هاوسەرگیرییەکی ناسەرکەوتوو بوو و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە وردە وردە بکەوێتە ژێر کاریگەری بەڵێنەکانی پەژاکەوە.

لەیلا دوای جیا بوونەوە لە هاوسەرەکەی ڕۆژیک لەناکاو ماڵی بە جێ هێشت و چیتر نەگەڕایەوە. ماڵباتەکەی زۆر بەدوایدا گەڕان. بەڵام هیچیان دەس نەکەوت تا زانیان کە پەژاک هەڵیخەڵەتاندووە. دەستبەجێ ڕۆشتن بۆ بنکەکانی پەژاک بەڵام پێیانیان وتن: کچەکەتان لای ئێمەیە بەڵام بێ کەڵکە چونکە ڕێگا نادەین بگەڕێتەوە ئێوە کاتی خۆتان لێرە بە فێڕۆ مەدەن.

فەمێنیزمی زڵ لە پەژاک دا هیچی بە ژن نەداوە. ئەوەی کە پەکەکە و پەژاک پەرەی پێ دەدەن، ئایدیۆلۆژی سێکۆلاری کمۆنیستی ئۆجالانە کە دامەزرێنەری ئەم کۆڵەکە خوارە بووە و بۆتە هۆی بەرەڵابوونی ژنان.

ژن بەرەڵا کراوە و لەنێو ماڵباتیش باش پەروەردە نەکراەو. بەردەوام ئامار و بەڵگەمان دەست دەکەوێت لەبارەی ئاستی بەرزی ئازاری ژنان و گۆڕەوشار و نامێهرەبانی کردن. هەنگاوەکانی پەژاک لەبارەی ژان و بەرەڵایی و گەندەڵ کردنی ژن بۆتە هۆی ئەوەی کە ماڵبات سست بێتەوە، کۆڵەکەی ماڵبات بهەژێت، ئێستا بەم چاندەوە، داواکارن لە هەموو دنیا. لەکاتێک دا کە قەرزداریشن. چاندی بەرەڵایی لەبارەی ژنان دەبێت لە هەڵویستی بەرەنگاردا بێت، دەبێت خۆی بپارێزێت، دەبێت ڕوونکردنەوە بدات.

نموونەی زۆر لەم کچ و ژنانە هەن کە بە هۆی دڵسار بوونەوە و دڵشکان و کێشەی ماڵبات هەندێک جار فریوی بەڵێنەکانی ئەم گرووپە دەخۆن و بە هیوای رزگاربوون لەکێشەکان تەڤلی ئەم گرووپە دەبن. بۆ نموونە لەیلا مۆجەڕەب یەکێک لەم ژنانە بوو کە بە هۆی کێشەی زۆر لە ژیانی هاوسەرگیری دا فریوی پەژاک خوارد و تەڤلی بوو و ژیانی دوو ماڵباتی تێکدا.

نێزیکی 4 ساڵە هیچ هەواڵێک لە لەیلا نەبوو تا ئەوەی کە بۆ خۆی پەیوەندی کرد بە ماڵەوە و تی ئەو کاتە هەڵخەڵەتێنراوە و سەرەتا پێیان وتبوو کە ژیانێکی ئاسوودەت دەبێت بەڵام کاتێک کە تەڤلی ببوو زانیبوی کە هیچ یەک لەو قسانە ڕاست نییە و بۆیە توانیبووی لەگەڵ کوڕێکی دیکە لەوێ هەڵبێت. هەڵبەت دوای هەڵاتنیان هاوسەرگیریان کرد بەڵام چونکە کۆڕەکە لە تورکیا داواکراوبوو نەیانتوانی بڕۆن بۆ ئەوێ بە ناچار لەیەکێک لەشارەکانی ئێراق دەژین. باوکی لەیلا لەمبارەوە وتی: من نازانم ئەمە چ بڕیارێک بوو كچەکەم گرتی. هیچ کات کەموکۆڕی لەژیاندا نەبوو بەڵام ئێستا ناچارە لە مەرجێکی وەها دژواردا لە وڵاتێکی خەریب لەگەڵ هاوسەرێکی بێ ئیش دا بژیت.

لیلا در یک کشور غریب با یک همسر بیکار زندگی کند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک