گەنجانی تورکیا؛ هەڵکشانی حەزی کۆچ کردن

  • ۱۶ ڕۆژ پێش

گەنجانی تورکیا لە ئەردۆغان و ڕمیاری ئاکپارتی زۆر کەمی کردووە.

ڕوانگەیەکی شرۆڤەکاران بۆ ناڕزایەتییەکانی گەنجانی تورکیا؛ هەڵکشانی حەزی کۆچ کردن لە قۆناخی دوا ناوەندی دا.

ئەم ڕۆژانە بەشێکی گرنگ لەگەنجانی تورکیا ڕووبەڕووی کێشەی بێ ئیشی بوونەتەوە. قەیرانی ئابووری، هەڵکشانی ژمارەی زانکۆەکان و نەبووینی هاوسەنگی لەنێوان پێویستی بازار و دەرچووانی زانکۆ، بۆتە هۆی ئەوەی کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەی دەرچووان زیاد بکات. ئەمە شتێکە کە کاریگەری لەسەر حەزی ڕامیاری گەنجانیش دەبێت و پێش بینی دەکرێت کە لەهەڵبژاردنی داهاتوودا، دەنگی گەنجانی ناڕازی کاریگەریەکی بەرچاوی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەبێت.

ڕۆژنامەی جمهۆریەت یەکێک لە ڕۆژنامە گرنگە دژبەرەکانی دەسەڵاتە کە سەردێر و وێنەی لاپەڕی سەرەکی خۆی تەرخان کردووە بە لێکۆڵین لەبارەی حەزی ڕامیاری گەنجان و لەزاری ئەوانەوە نووسیوەیە: لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا یا دەبێت ئەردۆغان بڕوات یا ئێمە دەڕۆین.

بە پێی ڕاپۆرتی جمهۆریەت و شرۆڤەی تێر و تەسەلی ماڵپەڕی هابەر 24، لێکۆڵینەوەکان پیشان دەدەن کە لە 10 ساڵی دایدا حەزی گەنجانی تورکیا لە ئەردۆغان و ڕمیاری ئاکپارتی زۆر کەمی کردووە. لە وەها مەرجێک دا کە شەپۆلی حەز بۆ کۆچ کردن، لەنێوان تورکیا هاتووتە ئاراوە و جگە لە خوێندکاران، قوتابیانی ساڵی کۆتایی دواناوەندیش دەیانەوەێت لەو وڵاتە بڕۆن.

دەرئەنجامی ڕاپرسی لەگەنجان لەبارەی دۆخی ڕامیاری تورکیا

گرووپی لێکۆڵینەوەی BUPAR بۆ ئەوەی زانیاری لەبارەی حەزی ڕامیاری گەنجانی تورکیا لێک بدەنەوە لەمەڕ کردار و کردەوەی پارتی دەسەڵاتدار، لێکۆڵینەوەیەکیان ئەنجام داوە. ئەم گرووپە لە ڕێگای ڕاپرسی ڕاستەوخۆ بۆچوونی 1780 کەسیان لەنێوان تەمەنی 17 بۆ 24 ساڵ و ڕوانگەیان لەبارەی کێشەکانی ئێستاوە پرسی  و لێکدانەوەیان بۆ کرد. بەم پێیە دەرکەوت کە پاڵپشتی لە ڕامیاریەکانی ئاکپارتی زۆر دابەزیوە.

دۆخی بژیوی ژیانی گەنجان

ئەم دەزگا پرسیویە: دۆخی بژیو و داهاتان چۆنە: سەربەخۆن یا لەگەڵ خێزانن؟

نیوەیان وتوویانە: “داهاتمان بەشی تێچووی ژیانمان ناکات. بۆیە ناچارین لە پاشەنازە پێشووەکانمان خەرج بکەین. هەروەها سەدا سی وتوویانە کە سەربەخۆیی ئابووریان نییە و یارمەتی لە ماڵبات وەردەگرن.

پرسیار کرا: دۆخۆی ئابووریتان و وڵات لە ساڵی 2022 چۆن دەبینن؟ 75 لەسەد وڵامیان داوە خراپتر دەبێت.

لە قۆناخی دواتردا، ئەمە پرسیار کرا: بە گشتی هەست بۆبەختەوەری دەکەیت؟ وڵامی سەدا هەفتا نا بوو.

ئائا ئەردۆغان لەسەر پۆستەکەی دەمێنێتەوە؟

لەدرێژەدا پرسیار کرا کە ئایا ئەردۆغان لە سەر پۆستەکەی دەمێنێتەوە یا یەکی دیکە هەڵدەبژێردرێت؟ لە بەرانبەر ئەم پرسیارە 72 لەسەد وتوویانە: “باشتر وایە کەسێکی دیکە ببێتە سەرۆک کۆمار”

 

65 لەسەد لەوانەی کە بۆ یەکەمین جار دەنگ دەدەن وتوویانە دەنگ بە هاوپەیمانی نەتەوە دەدەن و 23 لەسەد وتوویانە لەگەڵ ئەردۆغان و باخچەلی دەمێننەوە و 12 لەسەدیش دەنگ بە پارتەکانی دیکە دەدەن.

حەز لە کۆچ کردن

لەچەند ساڵی ڕابردوو لە تورکیا، حەز لە کۆچکردن، جگە لە خوێندکاران بەشێک لەقوتابیانی دواناوەندیشی گرتووتەوە. هەڵبەت پێشتریش دەرچووانی زۆربەی دواناوەندیە ناسراوەکانی ئەستەنبۆل و ئەنکەرە و ئێزمیر بۆ درێژەدان بە خوێندن دەڕۆشتنە دەرەوەی وڵات. بەڵام ئێستا، حەز بۆ کۆچکردن بەس سنوردار نییە بە کۆتایی دواناوەندیەکانەوە و هەڵبەت ئەم قوتابیانە ماڵباتەکانیان پاڵپشتیان دەکەن.

لەدرێژە ڕاپرسیەکەدا 77 لەسەدی قوتابیانی دواناوەندی لەوڵامی ئەم پرسیارە “ئایا لە دەرەوە دەخوێنن؟” وڵام ئەرێ بوو و وڵامی نە بەس لەئاستی 12 لەسەد دا بووە. هەڵبەت 11 لەسەد وڵامێکی ڕوونیان نەداوەتەوە و بژاردەی لەئێستادا بڕیارم نەداوەیان هەڵبژاردووە.

لەم ساڵانەی دوایدا هەموو 81 پارێزگاکە زانکۆیان هەبووە و زیادبوونی ژمارەی زانکۆکان، دابەزینی کوالێتی خوێندن و حەزی ڕامیاری و حزبی لە هەڵبژاردنی سەرکردەکان و مامۆستایان زانکۆکان، ناڕزایەتی و ڕەخنەی گەنجانی لێکەوتووتەوە. بۆیە 71 لەسەد خوێندکاران پێیان وایە: “کوالێتی و بایەخی زانکۆکانی تورکیا لەبەراورد بە زانکۆکانی جیهان لەدابەزین دایە”.

ڕەخنە لەدەزگای داد

بە پێی ئەم ڕاپرسیە، زۆربەی گەنجان پێیان وایە کە ناڕزایەتییە بەناوبانگەکەی گەزی پارکی ئەستەنبۆل کاردانەوەی خەڵکە و دێمۆکراتیکە و پاراستنی مافەکانیانە. بەس 20 لەسەدی گەنجان وا بیر دەکەنەوە کە سزای تاوانبارانی ئەم دۆسیەیە دادوەرانە بووە و سەدا چل پێیان وایە کە لەم دۆسیەدا، دەزگای داد لەبەرژەوەندی پارتی دەسەڵاتدار بڕیاری دەرکرد و ناوەڕۆکی کردارەکە بەتەواوەتی ڕامیاری و حزبی وو و ڕەوابوونی مافزانی پێوە نییە.

وێڕای بانگەشەی بەربڵاوی دەوڵەت لەبارەی دەستێوەردانی بیانی لەتورکیا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە وادەزانن کودەتای 15ی ژووئیە ڕێکخستن کرابوو لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە، بەس 20 لەسەدە. بایەخی ئەوانەی کە بڕیارە ڕاگەیەندراوەکان لەبارەی دۆسیەی گەزی بە ڕاست و یاسایی دەزانن بەس 20 لەسەدە و ئەوانەی دەڵێن کە بڕیاری ڕامیاری بووە سەدا چلە.

ڕەخنە لە ڕامیاریەکانی ئەردۆغان لەبارەی پەناخوازانەوە

بابەتی پەناخوازان و بوونی نێزیکی 4 ملیۆن ئاوارەی سوری لەتورکیا، یەکێک لە بابەتە گەرم و گۆڕەکانی میدیاکان و کۆڕە ڕامیاریەکانە.

لە مەرجێکی وەها قەیراناوی ئابووریدا کە تورکیای گرتووتەوە، بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەم وڵاتە، بەم ئەنجامە گەیشتوون کە بوونی ئاوارەکان بۆتە هۆی هەڵکشانی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی کرێ خانوو و کەمی خواردن و بۆیە دەبێت هەرچی خێراتر بگەڕدرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان. پارتە دژبەرەکانی ئەردۆغان بەتایبەت توندئاژوەکانیش پەرە بەمە دەدەن و پێداگری لەسەر دەکەن.

لەم ڕاپرسییەدا، پرسیار کراەو: تا چ ئاستێک لەگەڵ ڕامیاریەکانی دەوڵەتی ئەردۆغان لەبارەی پەناخوازانەوەن؟ سەدا نەوەدی گەنجان وتیان کە پەناخوازان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان و نابێت مافی وەک هاوڵاتی تورکیان هەبێت.

گەنجان وڵامی ئەم پرسیارانەی دەزگای بوپاریان داوەتە، جگە لەئاوارە سوریەکان، لەبارەی بیانیەکانی دیکەشەوە بۆچوونێکی ئەرێنیان نییە و سەدا نەوەدیان دژی ئەوەن کە بیانییەکان لەم وڵاتە خانوو بکڕن.

 

نگاهی تحلیلی به نارضایتی جوانان ترکیه؛ افزایش میل به مهاجرت از دوره دبیرستان

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .