تورکیا: هێرش بۆ سەر ئێراق، ئیشی پەکەکە بوو

  • ۲ ساڵ پێش

دوای ڕاگەیاندنی ڕۆژی چوارشەمی میدیاکانی ئێراقی لەمەڕ هێرشی تورکیا بۆ باکووری ئێراق و کوژرانی ژمارەیەک هاوڵاتی و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە، تورکیا ئەم هێرشەی بەستەوە بە پەکەکەوە وتی ئەو ئەنجامی داوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێراق، ئێوارەی چوارشەمە بەیانێکی لەمەڕ کوژرانی هاوڵاتیانی ئێراقی دەکرد. بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دەیلی سەباح “وەزاررەتی دەرەوەی تورکیا دڵتەنگی و بێزاری خۆی لەکوژرانی هەشت کەس و بریندار بوونی 23 هاوڵاتی ئێراقی لە دهۆک دەربڕی. ئەم وەزارەتی وتی کە دژی ئەم هێرشە کە خەڵکی سڤیلی کردووتە ئامانج و هەموو هەنگاوەکان بۆ پێشگرتن لە قوربانی بوونی خەڵکی سڤیل لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم دەگرێتە بەر.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هەروەها ئەمەی پەیوەند دا بە پەکەکە و وتی کە لێکدانەوە سەرەتاییەکان باس لەوە دەکەن کە پەکەکە ئەم هێرشەی ئەنجام داوە.

ئەنکەرە لە درێژەدا داوا لە بەرپرسانی ئێراقی دەکات کە لەکاتی دەرکردنی بەیانییەدا لەژێر کاریگەری تێرۆریستان دا نەبن.

ئەم بەیانە لەکاتێکدا دەرکراوە کە سەرچاوەکانی هەواڵی ئێراقی ئێوارەی چوارشەمە هێرشی تورکیا بۆ باکووری ئەم وڵاتە و بەرکەوتنی گولە توپ لە شوێنی گەشتیاری لەناوچەی کوردستان کرد.

میدیا ئێراقییەکان ڕاپۆرتیان دا کە لەئەنجامی ئەم هێرشەدا، ژمارەیەک خەڵکی سڤیل کوژران و چەندی دیکەش بریندار بوون. ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ئێراق چەند خولەکێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هەواڵی میدیاکانی پشتڕاست کردەوە و وتی کە بەهۆی ئەم هێرشەوە هەشت کەس کوژراون و 23 دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسان و گرووپە ئێراقییەکان هەریەکە کاردانەوەی توندیان بۆ ئەم هێرشە دەرکرد و بەتوندی ئەم هێرشەی تورکیایان ئیدانە کرد.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ئێراقی وێڕای ئەوەی کە باسی ئەم هێرشەی کرد کە تورکیا ئەنجامی داوە جەختی کردەوە: “ئێراق مافی تەواوی هەیە بۆ وڵامدانەوەی هەر جۆرە دەسدرێژیەک و هەموو ئەو هەنگاوانەی کە بۆ پاراستنی خەڵکی وڵاتەکە و سەپاندنی دەرهاوێشتەکانی ململانێ بەردەوام لەلایەن داگیرکەرەوە هەڵدەگرێت”.

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدریش وتی: “تورکیا وادەزانێت کەس ناتوانێت وڵامی بداتەوە بەداخەوە بەیانەکەی وەزارەتی دەرەوە، ئەم ناتوانی و بێشەرمیە زیاتر دەکات بۆیە هەنگاوی یەکەمی من لەڕێگای بەیانییەی خوارەوە هەندێک ڕێکار پێشنیاز دەکەم.”

لەدرێژەدا هاتووە: “یەکەم: کەمکردنەوەی بوونی ئاستی دیلپۆماتیک لەگەڵ تورکیا. دووەم: داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازەکان وشکانییەکان لەنێوان تورکیا و ئێراق. سێیەم: سکاڵا تۆمار کردن لای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕێگا فەرمی و خێراکان. چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ئاسایشی لەگەڵیان تا ئەو کاتەی کە تورکیا وەک تاوانبار بناسرێت لەمەڕ ئەم هێرشانەی، لەیەک حاڵەت دا گەر دوای ڕاگەیاندن بۆ دەوڵەت و یاری خوازستن لێی، گەر هەڕەشەیەک لەنێزیکی سنوورەکان بوونی هەبێت. چوونکە دەسدرێژی بۆ وڵاتانی باکوور و هەرێمی کوردستان لەناوخۆ و دەرەوە جێگای پەسەند و پەژراندن نییە.”

ترکیه: حمله به عراق، کار ‌عناصر پ‌.ک‌.ک بود!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک