سەرکردەکانی پەکەکە هزرێکی جیا لەخۆیان پەسەند نییە/ شۆڕش بۆکانی کێیە؟

  • ۶ مانگ پێش

لەئەنجامی بڵاوکردنەوەی دیمانەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەگەڵ دوو ئەندامی پێشووی پەکەکە و باس کردنی لەبارەی فەرماندەکانی ئەم گرووپەوە لەوانەی لەیلا عەفرین و دڵخواز بینگۆل هەندێک لە ئەندامانی دابڕاوی پەکەکە پەیوەندیان بە چاودێرەوە کردووە و خۆازیاری بابەتی زۆرتر بوون.

ئەم دیمانەی ئەمجارە لە بارەی یەکێک لە فەرماندەکانی پەکەکە بە ناوی شۆڕش بۆکانییە کە ئەندامە دابڕاوەکان لەبارەویەوە قسەیان کردووە.

 

دەقی دیمانەکە:

 

سەرەتا ناساندنێکی گشتیمان هەبێت لە بارەی شۆڕش بۆکانییەوە

شۆڕش بۆکان بە نازناوی ئاشۆڕش ئالان خەڵکی گوندەکانی نێوان بۆکان و میاندوئاوە، شۆڕش لە مالباتێکی پڕ حەشیمەت لەدایک بوو و منداڵی سێێەمە.

بۆکان و ناوچەی موکریان شوێنێکە کە ڕۆژئاوایەکان بەردەوام هەوڵیان داوە بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە ئارمانجەکانیان ئەم ناوچەیانە هەڵبژاردووە. بۆیە لەم ناوچە تاکەکان تەڤلی کۆمەڵە و دێمۆکرات و پەژاک دەبن.

 

شێوەی تەڤلی بوونی شۆڕش چۆن بووە؟

لەبیرمە لەساڵی ۹۹ لەکوردستانی ئێران ناڕزایەتی لەمەڕ دەستگیری ئۆجالان سەری هەڵدا، هەرچەند سەرەتا بێ کێشە بوو بەڵام لە کۆتایدا دەستێوەردانی دەرەکی کردی بە ئاژاوە و پێکدادن.

لەوانەی تا ئەو کات کەس ناوی ئۆجالان و پەکەکەی لە کوردستانی ئێران نەبیستبوو بەڵام ڕۆژئاوا هەوڵی دا بە کارهێنانی پێگە و زاڵ بوون بە سەر هەستی خەڵک بەتایبەت گەنجانی ناوچەکە ناڕزایەتییەکان لەدژی تورکیا بکاتە ئاژاوەیەک لە دژی کۆماری ئیسلامی.

هەروەها ئەم خاڵەی پێ زیاد بکەین کە شۆڕش لە خۆێڕی و لاتەکانی بۆکان بوو.

شۆڕش کە لە ناڕزایەتییەکانی دژی تورکیا لە کاتی دەستگیری ئۆجالان لە ئێران بەشداری کردبوو یەکێک لەوانە بوو کە ناڕزایەتییەکانی کرد بە ئاژاوە.

شۆڕش دوای ئاژاوەکان داوا کراو بوو و بۆیە پەنای بردە لای پەکەکە.

پشت پەردەی ئەوەی کە ئەم ناڕزایەتییانە سەرەتا لە دژی تورکیا بوو و دواتر دوژمن لەو پێگەیەوە دەیوەیست لەدژی کۆماری ئیسالامی کەڵک وەربگرێت.

شۆڕش گرووپێکی پێکهێنا کە زیانیان بە دارایی خەڵک دەگەیاند و بانکەکانیان ئاگر دەدا و خۆشی هەڵات و ئەوڕۆکە لە نێو پەکەکەدا دەوری فەرماندە دەگێڕێت.

 

سەرەتای تەڤلی بوونی بۆ نێو گرووپ چۆن بوو؟

لەساڵانی سەرەتای شۆڕش بۆ نێو پەکەکە هێشتا پەژاک دانەمەزرابوو بەس مێزێک بە ناوی رۆژهەڵات هەبوو کە لەلایەن رۆژئاوایەوە بۆ دوژمنی لەگەڵ ئێران ئامادە کرابوو.

پەژاک لە ساڵی ۲۰۰۴ بە پێشنیازی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران پێکهات، لەو ساڵانە دەوری سەرۆکایەتی لەئەستۆی ئۆسمان ئۆجالان بوو. شۆڕش یەکێک بوو لە هاوڕێیەکانی ئۆسمان ئۆجالان.

ناوبراو لە کاتی دامەزراندنی پەژاک لە ساڵانی ۲۰۰۵ و ۲۰۰۶ لە بەشی گەنجانی ئیشی دەکرد بەڵام بەمە ڕازی نەبوو ئەو داواکاری خۆی لە پەکەکە دەویست و دەبوا بایەخی زۆرتری پێبدرابا، نائاگا لەوەی کە پەکەکە بۆ خۆی لە ناسینی مرۆڤەکان دا مامۆستایە.

چونکە شۆڕش نەگەیشتبووە ئارمانجی خۆی و بە هەڵاتنی ئۆسمان پێگەی لەنێۆ پەژاک دا لەدەست دابوو، لەنێوان ئەندامان دا بەرەی ناوە کە شۆڕشیش لەنێوان ئەو کودەتاچیانە بوو.

گەر ئەوڕۆکە پەژاک نەیتوانیوە سەربەخۆ بێت و لەلایەن قەندیل و کەجەکە بەرنامەی بۆ داناوە هۆکاری ئەو ناکۆکییە ناوخۆیانە و نێو ڕێکخستنی پەژاکە وەک ناوچەگەرایی، زمان گەرایی، نەتەوەگەرایی و دەسەڵات خوازییە.

لەساڵانی ۲۰۰۷ و ۲۰۰۸ ناکۆکی زۆر بوو و چەندین ئەندامی ناوەندی پەژاک لەوانە زنار سەرحەد خۆی کوشت، گرووپی شۆڕش و زاگرۆس هیوا سەرپەرشتیاری بۆختانەکان لەدژی زناریان لەئەستۆ بوو کە بۆ کەسێکی تورکیایی لە پەرلمانی پەژاک دایە و ئێمە ئێرانیش هیچ کارەین؟

نەبوونی متمانە بە یەکتر لەنێوان ئەندامانی پەژاک و بۆختان نانەوە بۆ یەکتر و پەیوەندی رەگەزی لەنێوان ئەندامانی پەژاک بەشێک لەو ناکۆکییانە بوون کە تا ئەوڕۆش درێژەیان هەیە.

لەکاتێکدا کە شۆڕش خۆی لاواز بوو لە بواری ڕەگەزی و جەستەییەوە بەڵام تاکتیکی بۆختان هەڵواسینی بۆ کەسانی دیکە باش فێر ببوو.

هەروەها لەساڵانی ۲۰۰۵ و ۲۰۰۶یش لەوانە بوو کە بۆ یەکەمین جار ڕۆشتە نێو خاکی ئێران و لەهەورامان بوو تا بەڵکوو بتوانێت شوێنێک بۆ جێگیر بوون لەناوخۆی ئێران ببینێتەوە.

دوای ئەو ناکۆکییە ناوخۆیانەی پەژاک، جەمیل بایک کەوتە نێو چیرۆکەکەو و هەر هەموو ئەندامانی پەژاکی هەنارد بۆ ژینگەیەکی دەرەوی ئەو گرووپە، لەم پێناوەدا شۆڕشیان هەنارد بۆ هەپەگە و زاگرۆسیش بۆ پەکەکە.

دەکرێت بگوترێت کە ئەمە تەمێ کردن و دوورخستنەوەی ئەندامانی سەرکردایەتی پەژاک بوو لەوساڵانەدا.

شۆڕش هەنێردرا بۆ خراپترین جۆگرافیای پەکەکە و هەزاران کیلۆمەتر لەئێران و پەژاکەوە دوور بوو.

ئەو لە هەپەگە زیاتر لە دوو ساڵ لەنێو داڵانەکاندا ئیشی دەکرد تا لە ئەنجام دا کرا بە فەرماندەی تیمێکی سێ کەسی بەڵام نەیتوانی بەڕێوەیان ببات. بە ناچار لەساڵانی ۲۰۰۹ بۆ ۲۰۱۰ لای باهۆز ئەرداڵ جێگیر بوو چونکە شوێنکیان بۆی نەبوو.

کاتێک باهۆز لە ناوچەکە ڕۆشت شۆڕش هەنێردرا بۆ ناوچەی پێشتروە واتە سنووری تورکیا.ئەو فەرماندەی کەرت بوو واتە بەرپرسیارتی شەش کەسی لەئەستۆ بوو، بەڵام ئەم گرووپە بە هۆی نەبوونی ناسینی شۆڕش لە شێوەی فەرماندەیی و جۆگرافیای ناوچە و شێوازی چالاکی دۆژمن لێکترازا.

دوای ڕدەستکردنی بەژایەکانی قەندیل بە ئێران و دوای تێپەڕبوونی ڕۆژانی شەڕ، جارێکی دیکە لە ڕێگای باهۆزەوە بەختێکی دیکە درا بە شۆڕش کە بگەڕێتەوە بۆ پەژاک و لەوێ ئیش بکات.

ساڵانێکە لە دابڕانی من تێپەڕ دەبێت و بینیم ئەو لە فەرماندەیی هەرەکەدایە و بۆم جێگای سەیرە بەڵام ڕێک دوای پێکدادانەکانی قەندیل و دوای کوژرانی سمکۆ و ڕۆشتنی چیا مەهاباد چیتر کەسێک ئامادە نەبوو بڕوتە نێو پەژاکەوە.

موراد کارایلان هێشتاش دژی گەڕانەوەی شۆڕش بۆ پەژاک بوو چوون کەسایەتی شۆڕش بۆی ناسراو بوو.

 

بیرەوەریەکت لە شۆڕش هەیە؟

جارێک دانیشتبووین و قسەمان دەکرد پرسیارم لێکرد کە بۆ لەپەژاک دەرکەوتی؟ ئەو وایدەزانی کە من چیرۆکەکە نازانم، هەوڵی دا وا پیشان بدات کە دەیەوێت فریوم بدات و بە جوێن داین بە موراد و جەمیل و هەموو ئەندامانی پەژاک و بە تاوانبار زانینیان هەوڵی دەدا کە کەموکۆڕیەکانی خۆی بشارێتەوە.

شۆڕش پێی وتم کە ئەمەت لەبیر بێت کە گەر بتەوێت لێرە بمێنیتەوە دەبێت هەردەم هەندێک کەس لەبەر خۆت بکەیتە قوربانی ئەگینا سەرکەوتوو نابیت.

ڕێک بۆ خۆشی ئەوەی کرد کە بووە فەرماندەی هەرەکە. باسی هەڤاڵتی و پیاوەتی بەس لە قسەکانی دا هەستی پێدەکرا و ناوخۆی دژی قسەکانی بوو.

 

هەڵسووکەوت و ڕامیاری پەکەکە و پەژاک چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

بۆ نموونە شۆڕش هیچ کات فەرماندە نەبووە و نابێت بەڵام شۆڕش پەکەکەی بینی بوو و هەڵسووکەوتی سەرکردەکانی بینیبوو و ئەوانی کردبوو بە سێمبۆل بۆ خۆی کە هەردەم بۆ مانەوە لە دەسەلات دەبێت کەسانی دیکە بکاتە قوربانی.

ئەم هەڵسووکەوت لە ڕامیاری پەکەکە و باڵەکانیشی دا بە زۆری دەبیندرێت کە پەکەکە جگە لە خۆی و هزری خۆی هیچ هزر و بیرۆکەیەکی دیکەی پەسەند نییە، نموونەی بەرچاوەی ئەم بابەتە پەیەدەیە لە سوریا.

رهبران «پ ک ک» فکری غیر از افکار خود را قبول ندارند/«شورش بوکان» کیست؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .