باوکی نیان دەروێشی: پەژاک قەت رێگای نەدا لەگەڵ کچەکەم دیدار بکەم

  • ۲ ساڵ پێش

 

چاودێر لە درێژەی دیمانەکانی لەگەڵ ماڵباتی قوربانیانی پەژاک لەگەڵ باوکی دیار جەهانبەخش یەکێک لە قوربانیان وتووێژی کردووە.

ماڵباتی نیان دەروێشی ئەوڕۆ و دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ لە رفاندنی کچە شازدە سالەکەی لەلایەن پەژاکەوە هیشتا هیچ هەواڵێکیان لێ نییە.

یەکێک لە رەوتە بەردەوامییەکانی پەژاک و پەکەکە ئەوەیە کە دوای یەک یا چەند ساڵ لە کوژرانی منداڵەکان، ماڵباتەکانیان ئاگادار دەکاتەوە کە منداڵەکانتان کوژراون و لە زۆر کاتیشدا لەبارەی شوێنی بەخاک سپاردنەکەشیان ئاگاداری نادات.

ب بە پێی قسەی زۆربەی ماڵباتەکان، پەژاک بۆ خۆی گوشاریان بۆ دێنێت تا لەمیدیاکانی لەبارەی منداڵەکانیان قسە بکەن تا بەڵکوو بتوانێت لە سێبەری بێدەنگی میدیایی دا درێژە بە پێشلکاریەکانی مافی مرۆڤ بدات.

یەکێک لەو خاڵە جێ سەرنجانە کە پەژاک کەڵکی لێوەردەگرێت بەکارهێنانی منداڵانە لەشەڕدا کە پێچەوانەی کنوانسیۆنی ژنێڤە کە بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵی قەدەخە کردووە.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و چەکدار کردن و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانج و بەرژەوەندی سەرکردەکانی ئەم گرووپە ملیشیانە وەک پەژاک و پەکەکە تەنیا دەسکەوت و خەڵاتی ئەمانەیە کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا ئەم هەنگاوە پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات.

 

دەقی چاوپێکەوتنەکە:

ماوەیەک بوو کە ئەندامانی پەژاک هاتۆچووی گوندیان زۆر دەکرت و نیانیش کچێک بوو کە زۆر گرێدراوی ماڵبات بوو و هیچی لەبارەی ئەم گرووپانەوە نەدەزانی.

بۆیە هاتۆچووەکان بووە هۆی ناسینی پەژاک لەلایەن ئەم کچەوە و لەئەنجامدا بە درو و بەڵێنی درۆ هەڵیانخەڵەتاند.

کاتێک کە هەواڵی رۆشتنی نیانیان پێدام وەک هەردەم خەریکی دارتاشین بووم.

دوای بەدوادچوونی جیاواز لەلای ئەوانەی کە پێشتر ئەندامی گرووپ بوون و دواتر توانیویانە هەڵبێن بەم ئەنجامە گەیشتم کە چیتر ناتوانم کچەکەم ببینمەوە. لە بەر ئەوەی هەرچیم دەکرد دەگەیشتمە کۆڵانی داخراو و پەژاک رێگای نەدەدا بیبینم.

ئەوڕۆش دوای سێ ساڵ لەرفاندنی من وەک باوکێکی ۶۴ ساڵ و هەرەوەها ئەندامانی دیکەی ماڵبات چاوەڕوانی گەڕانەوەی نیانین.

لە کۆتایدا داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەم کە یارمەتیمان بدەن تکا دەکەم گەر هەواڵێک یا زانیاریەک لە بارەی رفاندنی کچەکەمەوە دەزانن پێمان بڵێن.

چاودێر لە بارەی ئەو کەسانەی کە هێشتاش درێژە بە بەدواداچوونەکانی بۆ دیار بوونی چارەنووسی ئەو کەسانەی کە چارەنووسیان نادیارە و لە گرووپە ملیشیاکاندان، دەدات.  

پدر نیان درویشی: پژاک به هیچ وجه اجازه دیدار با دخترم را نداد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک