سوپای سوریای ئازاد خوازیاری گۆڕینەوەی پەناخوازانی ئێرانی لەگەڵ سەرکردەکانیاندان

  • ۲ ساڵ پێش

دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ ۹ کۆچبەری ئێرانی کە تورکیا رادەستی سوپای ئازادی کردوون هێشتا ئازاد نەبوون. سەرچاوەکانی دەڵێن کە سوپای ئازاد خوازیاری بەکارهێنانیانە بۆ گۆڕینەوەی لەگەڵ گیراوانی خۆیدا.

بەهمەن شادڕەوان، مەسعود حەیدەری، سەعید ئەحمەدی، دەماوەند پاک سرشت، ئەفشار رۆستەمی، هدایەت رخزادی، ئارمان رەشیدی، مۆبین وەلەد بەیگی و فەردین دەروێش پوور لەگەڵ ۵۷ کۆچبەر هەرێمی کوردستانیان لەسەرەتای گەلاوێژ کاتێک کە دەیانویست بە کەشتی و بە قاچاخ لەئەستەنبۆل ببپەڕنەوە بۆ ئیتالیا دەستگیر کران.

ئەمانە لەترسی دێپۆرت بوون بۆ ئێران وتوویانە سورین. تورکیاش رادەستی سوپای ئازادی کردوون.

ئەمانە دوای مانگێک پەیوەندیان بە ماڵباتەکانیانەوە کرد.

بیستوون پاک سرشت برای دەماوەند دەڵێت ۶۰ رۆژ پێش لەکاتی گواستنەوەی ئەمانە بۆ گرتووخانە لە شاری عەزاز کەسێک کە جێ بەجێ دەکردن مۆبایلێکی پێدان تا بتوانن یەک خولەک قسە بکەن.

ماڵباتەکانیان دەڵێن هەوڵەکانیان لەرێگای وەزارەتی دەرەوەی ئێران تائێستا بی ئەنجام بووە.

ئەفشین رۆستەمی برای ئەفشار دەڵێت:”رۆژی یەکەم کە ئاگادایان کردینەوە کە گیراون خێرا وەزارەتی دەرەوەمان ئاگادار کردەوە، نێو و وێنە و پەساپۆرتەکانمان پێدان کە بە یاسایی رۆشتبوونە تورکیا. داوامان کرد پارێزەریان بۆ بگرین وتیان ئێستا پێویست نییە و ئێمە بۆ خۆمان بەدواچوونی بۆ دەکەین. ئێمە هێشتاش چاوەڕوانین. هەندێک شتیان کردووە بەڵام هیچ دەرئەنجامێک نەبووە.”

هەندێک لە ماڵپەڕەکان راپۆرتیان دا کە سوپای سوریا ئێستا خوازیاری گۆڕینەوەی ئەم دەستگیر کراوەنەیە لەگەڵ گیراوەکانی لەسەر دەستی دەوڵەتی سوریا.

مۆسەنا ئەمین نوێنەری پەرلمانی ئێراق دەڵێت:”من جەختم کردەوە کە ئەمە ئیشێکی راست نییە چوونکە ئەمانە دیلی شەڕ نین کە ئێوە بتانەوێت بیانگۆڕنەوە.”

ئەو وتی:”پەیوەندی من لەگەڵ ئەم گرووپە لەڕێگای رێخراوی ئای ئچ ئچی تورکیاوە بووە. نێزیکی دە ڕۆژ پێس کە لەئەستەنبۆل بوون لەگەڵ سەرۆکەکەیان دیدارم کرد و تەلەفۆنیش لەگەڵ سوریاش قسەم کرد. ئەوان دەڵێن لەئاستانە لەگەڵ رووسی و ئێرانیەکان کۆبوونەوەیان هەیە و هیوادارن ئێرانیەکان لەوێ ئیشێک بکەن.”

هەروەها حەفتەی رابردوو گردبوونەوە ناڕزایەتی دەربڕین ماڵباتی ۹ پەناخوازەکە لەبەردەم باڵوێزخانەی تورکیا لە تاران بەڕێوە چوو.

ارتش سوریە آزاد خواهان مبادله پناهجویان ایرانی با اسرای خود است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک