بابەت، کێبەرکێ لەناوخۆی پەکەکە و کاریگەریەکانی لەسەر شەڕلەدژی تێرۆریزم و قەیرانی سوریا

  • ۲ ساڵ پێش

شەڕی دەسەڵان لەنێوان سەرکردە کۆنەکانی پەکەکە جێگیر لەقەندیل و نەوەی گەنجی ئامادە بوو لە یەپەگە لەسوریا ئەم پرسیارە دەورووژێنێت: بەشار ئەسەد یا ئەمریکا؟

جەمیل بایک لە پێرستی بەدواداچوونی ئەمریکادایە، ئەم دوایانە لەبارەی پەیوەندی مێژوویی و بەهێزی پەکەکە لەگەڵ رژیمی ئەسەد قسەی کردووە و باسی لە رێکەوتنی نێوان رژیم و یەپەگە کردووە. ئەم لێدوانە نەتەنیا پەیوەندی بە رامیاریەکانی پەکەکە لەسوریادایە، بەڵکوو رەهەندی نوێی لەکێبەرکێ ناوخۆیی لەناوخۆی پەکەکەمان بۆ دەڵێت.

دوای سەرکەوتن لەچەند شەڕی ناوخۆیدا، نەوەی کۆنی پەکەکە لەقەندیل لەئێستادا زاڵە بە سەر نەوەی نوێدا لەسوریا. ئەم کێبڕکێیە لەسەرۆکایەتی پەکەکەدا گرنگە و لەوانەی شەڕ لەدژی تێرۆریزم لەناوچە و هەروەها لەئایندەی سوریا دا روو بدات.

بۆ درێژخایەن، سەرۆکی قەندیل دەوری مەزڵووم عەبدی، کۆڕی خوازراوی عەبدۆڵا ئۆجالان و فەرماندەی هەسەدە دەسەڵاتی یەپەگەی کەم کردۆتەوە. مەزڵووم عەبدی دوای ساڵانێک چالاکی لەنێو پەکەکە لەلایەن سەرکردایەتی قەندیلەوە هەنێردرا بۆ ئەوەی فەرماندەیی یەپەگە و باڵی پەکەکە لەسوریا لەئەستۆ بگرێت.

لەساڵی ۲۰۱۴، کاتێک کە ئەمریکا بڕیاری دا یارمەتی یەپەگە بدات وەرزێکی نوێ دەستی پێکرد. لەو کاتەوە یەپەگە لەبواری هەژمار، دزە، هێزی مرۆیی، وەربەرهێنان و دەسەڵات بە سەر زەوی و بەناوبانگ و رەوایەتی نێودەوڵەتی پێش کەوت.

مەزڵووم عەبدی لەلایەک پەیوەندی و دیداری تەلەفۆنی و ئەنتەرنێتی هەبوو. نوێنەری پلەبەرزی رامیاری یەپەگە ئیلهام ئەحمەد، کە بۆ خۆی کادیری کۆنی پەکەکەیە، زۆرتر دیداری لە پایتەختە رۆژئاوایی و رووسیا دەکرد. لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی جێگیر لەقەندیل، واتە جەمیل بایک درێژەی بەژیانی خۆی لەشاخ وەک دابڕاوێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دەدا. جگە لەمە ئەمریکا خەڵاتی بۆ سەری سێ کەسایەتی پەکەکە راگەیاندووە.

ئەم جووڵە نوێیە رێگای بۆ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کردەوە تا خۆیان بخەنە نێو گروپی سەرکردە کاریزماتیکەکانی پەکەکە و جێگرەوەی دوران کاڵکان، جەمیل بایک و موراد کارایلان بن و بەمجۆرە خۆیان بناسێنن. لەکاتێکدا کە مەزڵووم عەبدی وئیلهام ئەحمەد ئاماژە بە دەستکەوتەکانیان لەبواری ناوبانگی نێودەوڵەتی، دەست بەسەرداگرتنی زەوی و جێبەجێ کردنی ئایدیۆلۆژی عەبدۆڵا ئۆجالان دەدەن، سەرکردەکانی قەندیل نشێن مەزڵووم عەبدی تاوانبار دەکەن بەوەی کە دوور کەوتووتەوە لە ئایدۆلۆژی پەکەکە و بۆتە سەگی ئەمریکا.

بەمجۆرە، شەڕی سەرەکی بۆ بەدەستخستنی ستراتژی و بەرنامەی ئایندەی پەکەکە لەکاتێکەوە دەستی پێکرد کە مەزڵووم عەبدی پێشنیازی گفتگۆی کوردی کوردی لەگەڵ ئەنەکەسە ورووژاند. هاوپەیمانی کورد پێکهاتووە لە پارتە و گرووپە بەهێزە رامیاریەکانی کورد لەسوریا و نوێنەرایەتی زۆرینەی کوردانی سوریا دەکەن. باڵی چەکداریان پێشمەرگەی رۆژە لەلایەن یەپەگەوە دوورخراوەتەوە بۆ باکووری ئێراق. لەباکووری ئێراق، دەوڵەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیان دەکات و لەدژی پەکەکە و داعش بەکاریان دەهێنێت.

بیرۆکەی وتووێژی کوردی کوردی لەواشنگتۆن پێشوازی لێوە کرا و بە گوشاری ئەمریکا ئەنەکەسە رازی بوو بە وتووێژە. هەرچەند زۆربەی ئەندام و سەرکردەکانیان لەڕابردوودا لەلایەن یەپەگەوە کوژراو ، دەستگیرکراو و یا دوور خرا بنەوە.

کاتێک کەدانوستاندنی دەستی پێکرد، سەرکردەی قەندیل لەڕێگای پیاو بەوەفاکەی لەسوریا، ئاڵدار خەلیل، کە نوێنەری یەپەگە لەدرێژەی دانوستاندنەکاندا بوو، دانوستاندنەکانی تێک دا. لەروانگەی سەرکردایەتی قەندیل ئەنەکەسە باڵی سوری بارزانی و پارتییە کە پەکەکە رقی لێیەتی. پارتی و هێزەکانیپێشمەرگە زۆر جار لەگەڵ چەکدارانی تورکیا لەدژی پەکەکە هاوکاریان کردووە و داوایان لێکردووە کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان بە جێ بهێڵێت.

لەلایەکی دیکەوە عەبدی هەوڵی داوە لەنێوان ئەمریکا و تۆڕی پەکەکە هاوسەنگی دروست بکات. ئەو پێویستی بە قەندیلە تا بتوانێت هەرکارێک ئەنجام بدات، بەڵام لەلایکەوە پێویستی بە پاڵپشتی ئەمریکاش هەیە تا خۆی وەک سەرکردەی نوێی پەکەکە بسەلمێنێت و ببێتە کەسێک کە ئایدیۆلۆژی ئۆجالان جێبەجێ کردووە. مەزڵووم بۆ جەخت کردن لەسەر پاپەندیەکانی بە پەکەکە راشکاوانە خوازیاری ئازادی عەبدۆڵا ئۆجالان بوو. ئەو بۆ ئەوەی پێش لە رەخنەی زۆر لەئاست نێودەوڵەتی بگرێت ئەمەی بەس بە زمانی کوردی داوا کرد.

سەرۆکایەتی قەندیل نشێن، سۆفی نورەدین – سەربازی دێرین و پلەبەرزی پەکەکە و سەرۆکی پەکەکە لەسوریا لەنێوان ساڵانی ۲۰۱۳ تا ۲۰۱۵ی هەنارد بۆ سوریا. ئارمانجی سەرۆکایەتی قەندیل لەمە ئەوە بوو کە مەزڵووم بخاتە ناو ناکۆکییەوە. نورەدین لەماوەی چەند مانگدا پێکهاتەی فەرماندەیی یەپەگە و رامیاریەکەی شکاند و مەزڵوومی لەناوەوە کز کرد.

چەندیل کەرت جارێکی دیکە کەوتنەوە ژێر کۆنترۆڵی سەرکردایەتی قەندیل. عەبدی بە بینینی ئەم بابەتە هەوڵی دا مامەڵە لەگەڵ سەرکردایەتی قەندیل بکات. دوای ئەوەی کە دانوستاندن لەگەڵ نورەدین هەندێک پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینی سۆفی گەڕایەوە ئێراق تا دوائین دۆخەکە لەگەڵ سەرکردەکانی قەندیل وتووێژ بکات. پێش ئەوەی ئەمە بکات سوپای تورکیا سوفیان کوشت.

دوای مردنی نورەدین سەرۆکایەتی قەندیل دەنگۆیەکی لەبارەی ئەوەی کە بڕیارە مەحموود بەرخۆدان بە جێگای مەزڵووم دابنرێت بڵاو بووەوە. مەحموود ناسراوترین کەسایەتی میدیایی بۆ خۆی وتووی کە تا کاتێک کە پێشمەرگەکانی کورد هێرش بکەنە سەر پەکەکە یەپەگە بێ ئیش دانانیشێت. بۆ کۆنترۆڵی زیانەکان، مەزڵووم رایگەیاند کە یەپەگە هەڕەشە نییە بۆ هیچ یەک لەدراوسێیەکان. لەگەڵ ئەمەش سەرۆکایەتی قەندیل توانی زاڵبوونی خۆی بسەلمێنێت چوونکە دەنگۆەکان لەنێوان کوردان دەڵێن کە پەکەکە پاسەوانی نوێی بۆ مەزڵووم داناوە تا ۲۴ کاژێر چاودێری بکەن.

دوای ئەوەی کە سەرۆکایەتی قەندیل بەکردار هەڕەشەی مەزڵوومی پووچەڵ کردەوە، لێدوانەکانی ئەم دوایە لەمەڕ پاڵپشتی لەپەیوەندی باش لەگەڵ ئەسەد و پێویستی بە رێکەوتن دەبێ وەک هەوڵێک بۆ کزکردنی ئیلهام ئەحمەد ناودێر بکرێت. دیارە کە ئیلهام ئەحمەد ئایندەی یەپەگە لە یەکبوون لەگەڵ ئەمریکا دەبینێت، بەڵام سەرکرایەتی قەندیل پێی وایە کە ئەمە نە ئەمریکا بەڵکوو رژیمی ئەسەدە کە دەتوانێت دۆخی یاسایی بۆ یەپەگە بڕەخسێنێت.

جگە لەمە، سەرۆکایەتی قەندیل دەزانێت کە رێکەوتن لەگەڵ رژیمی ئەسەد لەسەر مێزی دانوستاندایە لەکاتێکدا کە ئەمریکا ئەمەی بردووتە پەراوێزەوە. بۆیە، گوشاری گشتی جەمیل بایک بۆ دانانی رامیاری لەسەر بنەمای لایەنگری لەئەسەد لەوانەی نەتەنیا لەبواری فۆرمێلە ژئۆپۆلتیکەوە هان و رێنموونی بکرێت بەڵکوو زۆرتر بە هۆی بەرژەوەندی تاک و باڵگەرایی بێت.

مقاله| رقابت در داخل پ.ک.ک و تاثیرات آن بر جنگ با تروریسم و بحران سوریه

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک