وڵامی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێڕان لەمەڕ بانگەشەی لایەنگرانی پەژاک؛ گەندەڵی و ناتوانی دەوڵەتی ئێران، مۆڵەتی تاوانی پەژاک نییە

  • ۲ ساڵ پێش

دوای بڵاو کردنەوەی دوو بەش لە هەڵوێستەکانی چاودێر لەمەڕ رەخنەی قسەکانی سیامەند موعینی سەرۆکی گرووپی تێرۆریستی پەژاک و کاردانەوەی بەربڵاوی لەنێو راگەیاندنە کوردیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەاندا و هەروەها بڵاوبوونەوەی زنجیرە بەڵگەی ون کردنی منداڵانی کوردی ئێرانی لەنێو پەژاکدا کە یەکێک لە ئەندامانی پێشووی گرووپ دەینوسێت، بەو جۆرەی کە چاوەڕوانی دەکرا میدیاکانی پەژاک ئەو کەسە تاوانبارەی کە منداڵانی فریو دەدا و رادەستی پەژاکی لەقەندیل دەکردن، لەڕێگای بانگەشەوە هەوڵ دەدات داخوازیەکانی چاودێر بە لاڕێدا ببات و درۆەکەی خۆی بەیان بکات.

لەم نێوەندەدا، کەسێک بە نێوی کاوە سەقزی کە بە پێی بەڵگە بڵاو کراوەکان لەلایەن چاودێرەوە و ئەوەی ماڵباتی کوردانی ئێرانی کە منداڵەکانیان لەلایەن ئەم تۆڕەوە رفێندراوە بەرپرسی رفاندنی منداڵانی ئێرانیە کە لەکەناڵە تلێگرامیەکەیدا هەندێک قسەی قۆڕی نووسیون.

کاوە سەقزی بە کارنامەی ڕەشی خۆی لەمەڕ فریوی منداڵانی ئێرانی، فیلمێکی لەمنداڵێکی وەردەواڵە فرۆشی ۵ ساڵان بڵاو کردووتەوە و وێڕای بەیانی تۆمەتی پڕوپووچ لەبارەی چاودێڕەوە ( پێشتریش هیچ بەڵگەیەکی نەخستووتە ڕوو)، وتوویە کە چوونکە لەئێرانە هەژاری و منداڵی ئیش کردن بوونیان هەیە، کەوایە کەس نابێت باسی تاوانەکانی پەژاک بکات و دەڵێت کە بزووتنەوەی پەژاک ئازادیخوازانەیە.

چاودێر نایەوێت لەگەڵ ئەندامە بێ ناو و نەخوێندەوارەکانی پەژاک کە بەرپرسی مردنی هەزاران کوردی ئێرانین، بکەوێتە باسەوە. بەڵام بۆ تۆمارکردن لەمێژوو و ئاگادارکردنەوەی رای گشتی، جەخت دەکاتەوە:

  1. هەر ئەم کاوە سەقزیە کە بە پێی زانیاریە و بەڵگەکانی چاودێر کاردانەوەی هەبووە، ئەمە بۆ خۆی راستی هەنگاوەکانی چاودێڕ دەسەلمێنێت. ئەمە واتە سیامەند موعینی و میدیاکانی، وڵامێکیان بۆ کۆمەڵکوژی هەزاران منداڵی کوردی ئێرانی نییە و بۆ بانگەشە کەسێکی رەش ناوی وەک سەقزیان کردۆتە بەرپرسی وڵامدانەەی چاودێڕ؛ ئەویش بەو وڵامە خەڵک خەڵەتێنەرانە وهەڵاتن لە بەرپرسیارتی و لەڕێ لادان. بۆیە چاودێڕ رادەگەینێت کە بە هێزەوە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی منداڵانی کوردی ئێرانی دەکات و دووبارە لەمەڕ لێدوانە درۆەکانی موعینی باس دەکات و دەنووسێت. ئێمە لەنەبوونی کردەوەی توندو تۆل و گونجاوی دەوڵەتی ئێران، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین کە پارێزوانی لەمافی کوردانی ئێرانی بکەین وهێشتاش بەدواداچوون بۆ منداڵە ون بووەکانیان لەلایەن پەژاکەوە دەکەین و تا پەژاک چارەنووسیان دیاری بکات.
  2. چاودێڕ زۆرجار راشکاوانە رەخنەی کردووە لە کرداری ئێران لەمەڕ قەیرانی ئاوی خوزستان، کوشتنی کۆڵبەران، پەرەنەسەندوویی ناوچە سنووریەکان و ….ئێمە پێمان وایە کە “رق و قین بۆ ئەوانەی کە وڵاتیان لەم دۆخە دا چەقاندووە کە منداڵێک لە مێترۆ وردەواڵە فرۆشێ بکات”. ئێمە پێمان وایە دەوڵەتی ئێران لە وڵامدانەوە بە داخوازیەکانی خەڵک و دەرچوون لەم قەیرانە قووڵە لەژێر گوشاردایە و ناتوان بووە. بەڵام ئەمانە، شتێک لە پیسی و تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە کەم ناکاتەوە؟ ئایا دەسفرۆشێکی کچی ۵ ساڵان لەمێترۆ، خۆفرۆشی ژنانی گەنج، هەژاری، بێکاری، بەڵگەیە بۆ پەژاک تا ئەسرینی محەمەدی ۱۳ ساڵان برفێنێت و بیکۆژێت؟ ئایا هەژاری و گەندەڵی لەئێران مۆڵەتە بۆ پەژاک تا باج لەکۆڵبەران بستێنێت؟ چۆن لەئێران ۳۰ ملیۆن کەس کێشەی ئابووریان هەیە، پەژاک دەبێت باج لە کارگەکان بستێنێت؟ چوونکە لەدەوڵەتی ئێراندا، گەندەڵی هەیە، پەژاک دەبێت منداڵانی کورد هەڵخەڵەتێنێت و بیانێرێت بۆ قەندیل؟
  3. چاودێر بەپێچەوانەی سەقزی و موعینی، وێژدانی هەیە و نارزایەتی قووڵی خۆی لە مەڕ هەژاری و گەندەڵی لەئێران دەردەبڕێت. هەروەک چۆن لە هەڵخەڵەتاندن و رفاندن و بە کوشت دان و ون کردنی منداڵانی کوردلەلایەن پەکەکە و پەژاکەوە تووڕەیە. ئێمە رەخنگری کرداری دەوڵەتی ئێرانین لەمەڕ کۆڵبەران و دژی باجگرتنین لەکۆڵبەران لەلایەن پەژاکیشین. ئێمە منداڵانی ئیش وەک قوربانی ناتوانابوون، هەژاری و جیایی خستن لەئێران دەزانین و منداڵانی سەرباز وەک رامیاریفەرمی پەژاک/ پەکەکە وەک تاوان ناودێر دەکەین.
  4. گەر هەژاری و گەندەڵی و ناتوانبوون لەئێران دا هەبێت، گەر کۆڵبەران لە ناوچە سنووریەکاندەکرێنە ئامانج و گەر گوندە سنووریەکان ئاسایشیاننییە کە وەک سەقزی و تۆڕەکەی منداڵەکان بڕفێنن، دەوڵەتی ئێران بەدڵنیایەوە تاوانبارە. بەڵام پەژاکیش بێ تاوان نییە و زیاتر لەدەوڵەت تاوانبارە.چ گرووپێک لەڕێگای باجگرتن بۆتە هۆی داخرانی کارخانە و کارگە بچووکەکان و ناچارکردنی گەنجان بۆ کۆڵبەری؟ پەژاک! کام گرووپ لەڕێگای باجگرتن لەکۆڵبەران بەرەو هەڵدێری مەترسیداریان دەبات؟ پەژاک! کام گرووپ باس لە مافی کوردان دەکات بەڵام زۆرترین قوربانی لەسەر دەستی کردەوە هۆڤانەکانیان کەوتووتەوە؟ پەژک! کام گروپ هۆتێلی سێلینی تاڵان کرد؟ پەژاک. کام گرووپ هەزاران گەنج و منداڵی کوردی وەک گۆشتی بێ پاراستن لەبەرانبەر فڕۆکەکانی تورکیا بە کوشت دا و تەنانەت لاشەکانیانیش لەشاخ بەجێ هێشتووە؟ پەژاک! کام گرووپ شۆفێری فریادڕەسی جاچی سوری تێرۆری کرد؟ پەژاک! کام گرووپ هێرشی کردە سەر شوێنی حەسانەوەی سەربازان پۆلیسی هاتۆچوو و هەمووی کوشتن؟پەژاک! کام گروپ بە قسەی سەرۆکە ئەورووپانشینەکانی لەوڵاتە جیاوازەکان پارە دەستێنێت؟ پەژاک!ئەم پرسیارانە و وڵامە سەقامگیرەکانیان، زۆر درێژ دەبێت….
  5. پەژاک لەگەڵ خەڵک راستگۆ نییە. بۆیە روایەتی و حەزکردنی نییە. دانیشتینی ئەم دوایەی سەرۆکی پەژاک، لەکلاب هاوس بەو هەموو بانگەشەوە، بەس ۲۵۰ بیسەری هەبوو! چوونکە پەژاک، خەڵک دەکاتە ئامانج. ئەندامانی پەژاک لەنێو خەڵکی کورددا، وەک چەتە و ڕێگر دەناسرێن. بۆ خۆیرەخنەی چاودێر لەدەوڵیت، بە هۆی سازش و بێ کرداریە لەبەرانبەر کردەوە تێرۆریستیەکانی پەژاک. دەوڵەتی ئێران دەبێت مافی هاوڵاتیانی بپارێزێت. دەوڵەت دەبێت لەبەرانبەر کردەوەی گرووپە تێرۆریستیەکان کە لەسەر دەستی پەکەکە دامەزراون، سوور بێت. شەڕی پەکەکە لەگەڵ تورکیا، پەیوەندی بە کوردانی ئێرانەوە نییە و دەوڵەتی ئێران دەبێت مافی هاوڵاتیان لەبەرانبەر دوژمن بپارێزێت.
  6. ئێمە بەردەوام دەبین لەبەدواداچوونی مافزانی تەکنیکی و دەرەوەی رامیاری خۆمان و ئاشکراکردنی تاوانەکانی پەژاک و کردەوە دژە مرۆیەکانی لەدژی کوردان لە ۴ بەشدا. ئێمە دەنگی ماڵباتە بێ پەنا کوردەکانین کە بەهۆی کردەوەکانی پەژاک و پەکەکە و هەڵبەت گرووپە چەکدارەکانی دیکەی کورد لێیان قەوماوە….

پاسخ دیدبان حقوق بشر کردستان ایران به فرافکنی حامیان پژاک؛ فساد و ناکارآمدی دولت ایران، مجوز جنایات پژاک نیست

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک