رفاندنی شەش خەڵکی سڤیل لەلایەن پەکەکە؛ ماڵباتەکانیان ناچار کردووە لەدژی منداڵانیان دانپیدان بکەن

  • ۳ ساڵ پێش

پەکەکە شەش خەڵکی سڤیلی لەناوچەی قەندیل لەهەرێمی کوردستان رفاندووە و ئێشتا ماڵباتەکانیانی ناچار کردووە تا لەدژی منداڵانیان قسە بکەن.

میدیاکانی سەر بە پەکەکە لێدوانی چەند کەسی بڵاو کردووتەوە کە سپاسی پەکەکەیان کردوو کە منداڵەکانیانی رفاندووە بە تاوانی سیخۆڕی کردن.
لەلێدوانەکاندا، ژنێک کە دەگوترێت دایکی یەکێک لەرفێندراوەکانە، دەڵێت:”کوڕەکەم تاوانی هەڵەکانی دەداتەوە”.

بڵاوکردنەوەی جاڕ و جەنجاڵاوی ئەم قسانە، زۆرتر بە ئارمانجی رەوا دائین بە کردەوە نایاسایەکانی پەکەکەیە لەدژی خەڵکی کوردستان. پیاوێکی دیکە دەڵێت باوکی یەکێک لەرفێندراوەکانە، دەڵێت ئەوان لەگەڵ هەرجۆرە سزادانێکن کە پەکەکە لەپەیوەندی لەگەڵ هەڵەکانی کۆڕەکەیان بڕیاری لەسەر بدات.

ئەم بابەتە بۆتە هۆی باس کەوتنە لەهەرێم و رەوایەتی پەکەکەی بۆ دەستگیری و دادگایی خەڵکی کوردستان لە بنکە سەربازیەکانی لەشاخ بردووتە ژێر پرسیارەوە. چاودێرانی رامیاری جەخت دەکەنەوە کە پەکەکە بۆ خۆی گرووپێکی چەکداری نایاسیایە لەهەرێمی کوردستان و ناوچە جیاوازەکانی ئێراق و وەبیر دێننەوە کە لەدۆخێکدا نییە کە ئایدیۆلۆژیەکەی بسەپێنێت بە سەر خەڵکدا.

 

[۱]. https://www.basnews.com/en/babat/687481#.YJabBfGReA4.twitter

ربودن شش غیرنظامی توسط پ.ک.ک؛ خانواده‌‌ها را مجبور به اعتراف علیه فرزندان خود کرد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک