بەیانیەی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی خۆسووتاندنی هاوڵاتییەکی ئێران لەهەولێر

  • ۳ ساڵ پێش

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، وەک دەزگایەکی مافی مرۆڤ کە ئەجێندای بەدی هاتنی مافی کوردان بەتایبەت کوردانی ئێرانی هەیە و زۆرجار راپۆرتی بەبەڵگەی لەبارەی پێشلکردنی مافی کوردان و پەرەنەسەندوویی مێژوویی لەناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا بڵاو کردۆتەوە، یەکێک لەو دەزگا و میدیانە بوو کە باسی خۆسووتاندنی هاوڵاتییەکی ئێرانی لەهەولێر لەبەردەم نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە و خوازیاری دیاربوونی چارەنووسی و هۆکاری خۆسووتاندنی ئەو کەسە بووە. چاودێر بە پشتبەستن بە راپۆرتی میدیا خۆجێیەکان لە هەولێر، نووسی کە کەسێک بەناوی بێهزاد مەحموودی (ئەندامی رێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران) بووە و بەداخەوە دۆخی تەندرووستی خراپە.

دوای بەدواداچوونەکانی چاودێر رەهەندەکانی دەرکەوتن و هەروەها دیمانە لەگەڵ وتەبێژی ئاژانسی پەنابەرانی یۆئن لەهەولێر و راپۆرتەکانی دواتری میدیاکانی خۆجێی لەئێران بەتایبەت لەبۆکان دەرکەوت کە بێهزاد تاوانبارە بە کۆشتنی قانع عەبدۆڵاهی و ماڵباتی کوژراوەکە دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەم خۆسووتێنەرە و ناسینەوەی، زانیان کە بێهزاد مەحموودی هەر ئەو کەسەیە کە لە 22ی بەفرانباری 1397 لەگۆڕەپانی قودس، قانع عەبدۆڵاهی کوشتووە و هەڵاتووە. بەلەبەرچاوگرتنی ئەم رووداوانە، وادیارە کە مەحموودی کە پێشینەی ئەندامێتی لەنێو گرووپی خەباتی هەیە بە خۆ وەک ستەم لێکراو پیشان دان لەبەردەم راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەڵبێت بۆ وڵاتە ئەورووپیەکان تا بەدواداچوونەکانی دادوەری ماڵباتی کوژراوەکەی نەیگرێتەوە. وتەبێژی ئاژانسی پەنابەرانی یۆئنیش جەختی کردەوە کە ئەم دەزگایە پاڵپشتی لە کەسانێک کە گومانلێکراون بە تاوانی دادوەری و سزادان ناکات. فیرس ئەلخەتیب وتبووی: کۆمیساریای باڵای پەنابەران دەیەوێت پێش لە دێپۆرت کردنی ناچاری پەنابەران بۆ وڵاتەکانیان بگیردرێت و گەر کێشەی مافی هەبوو، پارێزەری کۆمیساریا پارێزوانی لەمافی پەنابەران بکات؛ بەڵام ئاژانسی پەنابەران پاڵپشتی لەوکەسانەی کە پێشینەی گیران و سزادانیان هەبێت ناکات.

بەلەبەرچاوگرتنی ئەم گۆڕانکاریانەی ئەم رۆژانە و پێویستی ئاشکرابوونی رەهەندەکانی رووداوەکە و هەروەها پاراستنی گیانی بێهزاد مەحموودی وەک هاوڵاتی ئێرانی، چاودێر ئەم بەیانیەی دەرکرد:

  1. دەزگای داد و وەزارەتی دەرەوی ئێران دەبێت لەبارەی رەهەندەکانی ئیدعای ماڵباتی کوژراو روونکردنەو و بەدواداچوونی پێویست ئەنجام بدەن و گەر راست بێت زەمینەی رادەستکردنەوەی بێهزاد مەحموودی بۆ ئێران و ئەنجامی دادوەری لەبارەیەوە بڕەخسێنن. تا ئەو کات، دەوڵەتی ئێران ئەرکدارە کە لەپاراستنی گیان و باشتر بوونەوەی دۆخی دڵنیایی وەربگرێت و لەرێگای داواکاری لەبەرپرسانی هەرێم رێگای دەستپێڕاگەیشتنی کنسولی بۆ بڕەخسێنن. بێهزاد جیا لەوەی کە ئەندامی گرووپێکی چەکداری نایاسایی (هەرچەند بە ئەندامی کەمەوە) بووە و شیمانەی ئەنجامدانی کوشتنی هاوڵاتییەکی ئێرانی لێدەکرێت و دەوڵەتی ئێران لەمەڕ پاراستنی گیان و رەوتی دەرمان کردنی ئەرکی دیاریکراوی هەی.
  2. خاڵی گرنگ و هەڵبەت تاڵی ئەم رووداوە، نەبوونی کاردانەوەی پەیامنێڕان و وێنەگران بۆ خۆسووتاندنی بوو. ئەم تووداوە تۆقێنەرە لەئاستێک لەهەرێم کاردانەوەی هەبوو کە دوای بڵاوکردنەوەی بەربڵاوی ویدیۆی خۆسووتاندنی ئەم هاوڵاتییە ئێرانیە، وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم رایگەیاند لەبەرانبەر ئەو میدیانەوە کە ئەم فیلمەیان بڵاو کردووتەوە و هەروەها فەرمانبەرانی هەڵسووکەوت و کاردانەوەی دەبێت و فەرمانبەرانی ئەوێ کە پێشیان لەرووداوە نەگرتووە.
  3. لەپەیوەندی لەگەڵ پەندی پێشینیان، پرسێکی گۆماناوی لەپەیوەندی لەگەڵ بێهزاد مەحموودی لەگەڵ خەبات وەک گرووپێکی چەکدار و بەئەندامی کەمەوە هەیە. پێشینەی گرووپە چەکدار و ملیشیا کوردیەکان پیشان دەدەن ئەوان بۆ ئەوەی وەک ستەم لێکراو خۆیان پیشان بدەن و هەڵبێن لەسزادان و هەڵبەت لەپێناو شۆردنەوەی مێشک و بەدواداچوونی بۆ داخوازیە نایاسایەکانیان بەجاران ئەندامانیان ناچار کردووە کە خۆیان بسووتێنن. لەمبارەوە کارنامەی پەکەکە وەک گرووپێکی چەکدار و ملیشیای کوردی دیار و خەباتیش لەوانەی لەم رەوتە کاریگەر بووبێت. خاڵی گرنگ لەمبارەوە، پەیوەندی خەبات لەگەڵ رێکخراوی مۆنافقینە. خەبات گرووپێکی بچووک و چەند کەسیە کە لەنیزیکە لەمۆنافقینەوە؛ بەجۆرێک کە ئەم گرووپە چەند کەسیە وەک باڵی کوردی رێکخراوی مۆجاهدین دەناسرێت. موجاهێدیش روتیکی هەیە کە لەکاتی هەستیاردا ئەندامانی خۆی هان دەدا بۆ خۆسووتاندن. خۆسووتاندنی ئەندامانی رێکخراو لەئەورووپا بەمەبەستی ئازادکردنی ئەم گرووپە زۆر جار کراوە. رەوتێکی نامرۆیانەی مۆنافقین لەبەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەندام و تێرۆری دەروونی و شۆردنەوەی مێشکی ئەندامان، پشتڕاست کراوەی سەدان ئەندامی دابڕاو و دەیان دەزگای مافی مرۆڤە. پرسێک کە زۆر گرنگ و گۆماناویە ئامادەبوونی پەیامنێران لەکاتی خۆسووتاندن و جۆرێک لە ئارامی و دەستێوەرنەدان لەکاتی خۆسووتاندندا. وەک بڵێی پێشتر ئامادەکاری بۆ کراوبوو و ئەرکدار بوون کە دەستێوەردانی ئەم کارەساتە نەکەن.
  4. پرسی دواتر کە سەلمێنەری رەوتی نامرۆیانەی گرووپە چەکدارە کوردەکان لەمەڕ ئەندامانیان، بێدەنگی رێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێرانە. ئەم رێکخراوە لەماڵپەڕەکەیدا بچووکترین ئاماژەی بەم خۆسووتاندنە و هۆکارەکانی نەداوەم، گیانی بێهزاد و هەنگاوەکانی رێکخراوە بۆ دەرمانکردنی نەکردووە. ئەم بی بەرپرسیارتیە، خاڵی هاوبەشی هەموو گرووپە چەکدار و ملیشیا کوردەکانە کە گیانی ئەندامان بۆیان بۆ کاتێکی تایبەت گرنگایەتی بۆیان هەیە و دوای بەکارهێنان، چیتر ئەندام و شەرەف و چارەنووسیان بۆ رێکخراو گرنگ نییە. زۆرێک لەم گرووپە چەکدارانە، پێش لەگەڕانەوەی ئەندامانیان بۆ ئێران دەگرن و بەبیانووی پووچ دەڵێن کە بگەڕێنەوە لەگرتووخانە و دواتر لەسێدارە دەدرێن. لەوانەی گەر بێهزاد بگەڕاباوە ئێران بەلەبەرچاوگرتنی کلتوری لێخۆشبوون لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران، ماڵباتی کوژراوەکە لێخۆش دەبوون.
  5. لەکۆتایدا جارێکی دیکە، جەخت لەسەر بەدواداچوونی خێرای دەوڵەتی ئێران، وەزارەتی دەرەوە و دەزگای داد دەکەین و بەرپرسیارتی هەرێمی کوردستان وەبیر دەخەینەوە. هەرێم دەبێت وێڕای هەڵسووکەوتی توند لەگەڵ پەیامنێرانی بێ کەڵکی ئامادە لەشوێنی رووداوەکە، بەرژدی چاودێری دۆخی تایبەتی بێهزاد لەبواری دەرمانیەوە بکات و گەرەنتی تەندرووستی بکات. هەروەها داخوازی رژدی دەوڵەتی ئێران و دەزگاکانی مافی مرۆڤ و زیان بەرکەوتووەکانی چالاکی گرووپە چەکدار و ملیشیاکان، دەبێت کاردانەوەی رژدی هەرێمی بەداواوە بێت لەمەڕ بوونی کەسانی چەکداری سەر بەم گرووپانە لەهەرێم. هەرێم دەبێت بەرپرسیارتی نێودەوڵەتی خۆی بزانێت و ئیشی پێبکات و پێش لە بوونی کەسانی سەر بە گرووپە تێرۆریست و چەکدارەکان بگرێت. بەڕاستی بۆ خاکی هەرێمی کوردستان، شوێنی ئامادەبوون و چالاکی ملیشیا چەکدارەکانی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و پەژاک و پەکەکە و کەسانی دیکەی ساختەچی و کڵاوچیە؟

بەڕۆژکراوە: چەند کاژێر دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانیە و لەبەیانی رۆژی دووشەمە سێی جۆزەردانی 1400، بەداخەوە بێهزاد مەحموودی بەهۆی برینەکانی خۆسووتاندن گیانی لەدەست دا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک