سورەیا شەفێعی بەڵگەی ڕوونی پێشلکاری مافی ژنان لەلایەن پەکەکەوە

  • ۲ سال قبل

بە چاوخشکاندنێکی خێرا و گشتی بۆ سەر ئەو وێنانە کچان و ژنانەی پەکەکە و باڵەکانی تێدەگەین کە ئەم توێژە لە دۆخێکی زۆر ناگونجاو و پەرۆشدایە، ئیشی قورس دەکەن و ڕاهێنانی لەڕادەبەدەری توانای ژنان ئەنجام دەدەن و گوێ بە دەروون و تایبەتمەندی ژنان نادرێت، سۆز و هەستەکانیان سەرکوت دەکرێت و هەستی دایکیان پشت گوێ دەخرێت و هەڵسووکەوتی ناگونجاویان لەگەڵ دەکرێت و ئەمانە هەر هەمووی پێشلکاری مافی ژنانە.

چۆن دەکرێت سەرکردەکانی پەکەکە کە باس لە پاڵپشتی ژنان و نرخە بەرزەکانیان دەکەن بەڵام دژوارترین ئیشی ڕۆژانەیان پێ بسپێرن؟

چٶن دەکرێت سەرکردەکانی پەکەکە پێش لە هەرجۆرە سۆز و هەستێکی مرۆڤی لەنێوان ژنان و پیاوان دا بگرن و هاوسەرگیری بە گونجاو نازانن لەنێو ڕێکخستن د، بەڵام بۆ خۆیان ڕەوایە و هەرجۆر بیانەوێت هەڵسووکەوت دەکەن.

بۆ سرکردەکانی پەکەکە/پەژاک بە چاوێکی وەک بانگەشە و پرۆپاگەندە چاو لە ژنان دەکەن بۆ تەڤلی کردنی هێز؟ ئایا ژن بە هەموو مافەکانیەوە دەبێت هەیبێت لە چاو سەرکردەکانی ئەم گرووپە بەس کاڵایەکە؟

ئایا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاک نرخ و پێگەیەک کە بۆ ژنان دەڵێن دایدەنێن بەڕاستی وایە، بەوایایەکی دیکە خۆپیشاندانیان لە پێش کامێرەکان و ڕاگەیاندنەکان لەپێناو تەڤلی کردنی هێزی گەنج نییە؟

بۆ ئەو کچ و ژنانەی کە داهاتووی هەر نەتەوەیەکن بە جێگای ئەوەی کە لەکاروباری گونجاو و مەرجی جەستەیی و دەروونی ژنان ئیشیان پێبکرێت، چەکیان بەدەستەوە دەدەن و وەک هێزێکی شەڕ و سەربازی بەکاریان دێنن؟

سورەیا شەفێعی یەکێک لەو ژنان و دایکانە بوو کە ئەندامانی پەژاک لە ڕێگای خراپ بەکارهێنانی هەندێک کێشەی ماڵباتی، هەڵیان خەڵەتاند و تەڤلیان کرد، بەڵام بەوجۆرەی کە یەکێک لە ئەندامانی دابڕاوی گرووپ بۆ چاودێڕی باس کرد ئەم ژنە لەماوەی بوونی لەوێ تا کاتی کوژرانی بەردەوام لەبیری منداڵەکەیدا بووە بەڵام پەکەکە ڕێگای گەڕانەوەی پێ نەداوە و هەردەم هەست و سۆزی سوریای سەرکوت کردووە.

ئەمە چارەنووسێکی تاڵی زۆربەی لە دایکان و ژنانە کە یا دەدزرێن یا هەڵدەخەڵەتێنرێن و بە ناچاردەبێت درێژەی ژیانیان لە مەرجی ناگونجاو و بەکەسەردا تێپەڕ ببێت.

ئایا دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئەم نموونە بەربڵاوانەی پێشلکاری مافی ژنان لەنێو پەکەکە و پەژاک دا دەبینن و قسە ناکەن؟

میدیا بیانی و ناوخۆیەکان چۆن؟ ئایا گوێیان بە دەردەدڵی ئەم ژنە دابڕاوانە گرتووە تا بزانن قووڵایی زیانی دەروونی و جەستەیی ئەم ژنان و کچانەی پەکەکە چەندە؟

چاکتر وایە کە سەرکردەکانی پەکەکە وڵامێکیان بۆ ئەم پرسیارانە هەبێت و لەخۆڕا باسی ئەوە نەکەن کە هەوڵ لەپێناو بەدی هاتنی مافی گەلی کورد دەدەن، چونکە بەم هەموو پێشلکاریەی مافی مرۆڤ لە مەڕ کوردانی وڵاتانی ناوچەکە، ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی بۆ هەموان ئاشکرایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب