تێرۆریزمی کوردی لەکراسی خاچی سوردا

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، بەکار‌هێنانی دەزگای رووماڵی بۆ کردەوە تێکدەر و تێرۆریستیەکان لەنێو گرووپە تێرۆریستییەکاندا باوە. پەکەکەش لەمە بەدەر نییە و زۆر جار بەدامەزراندنی حزبی سیاسی و یەک لەدواییەک، هەوڵی داوە کردەوەکانی رەوا پیشان بدات. راگەیاندن لەوڵاتە ئەورووپییەکان و دەزگا باناو پارێزوانانی ژینگە و ئەم دوایانەش خاچی سوور و دەزگای فریاکەوتن نموونەیەکی لەم جۆرە کردەوانە.

لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا و سوریا، پەکەکە هەوڵ دەدا بە ناوی نوێ و بە بەکارهێنانی نازناوی جۆراوجۆر ئەو ئارمەتیانەی کە رێکخراوەکانی خێرخوازی دەیکەن بە خەڵکی سوریا بۆ ئارمانجی خۆیان بەکار بێنن. میدیاکان. زۆر جار راپۆرتیان داوە لەبارەی شاندی جۆراوجۆری ئەوروپی بۆ وەرگرتنی منداڵان و ماڵباتە داعشیەکان لەدەستی هەسەدە کە رۆشتوونە کوردستان سوریا. لەراستیدا هەسەدە هەوڵ دەدا بە هەڵخەڵەتاندنی ئەم شاندە و بە رووکەش داواکاری مرۆیی خۆی رابگەینێت. هەرچەند لەبنەڕەتدا ئەم هەنگاوە و ئەم دیدارەی شاندی ئەورووپی مامەڵەیەکە لەگەڵ ئەورووپا.

هەسەدە منداڵان و ئەندامانی داعش رادەست دەکات و لەبەرانبەردا بەناوی پەکەکە و شەڕی لەگەڵ داعش چەک و تەقەمەنی وەردەگرێت. هەڵبەت ئەم چەک و تەقەمەنییە لەئەنجامدا لەرێگای تاڵان و دزینی نەوتی سوریا و هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا و سەرکوتی رەخنەگرانی کورد و ناکور بەکاردەهێندرێت. لەکاتێکدا کە ئەورووپا و ئەمریکاش دەزانن هەسەدە هەر ئەو پەکەکەیە. بەڵام شەڕی بەژەوەندی رێگایان پێنادات کە راستییەکان بپەژرێنن و لەبەرانبەر تێرۆریزمی کوردی هەڵوێست بنوێنن.

شەڕ لەگەڵ داعا لەسوریا دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی پەکەکە بۆ ساڵانێک تێرۆر و توندوتیژی لەکوردستان چەک و پارە کۆ بکاتەوە. پارتەکانی دیکە لەکوردستانی ئێراقیش بە ناوی شەڕ لەگەڵ داعش هەر ئەو بەرنامە ئەنجام دەدەن و یارمەتی لەدەرەوە بۆ خەڵکی لێقەوماو وەردەگرن، تاڵان و یا بە نێوی خێرخوازی بارزانییەوە دابەشی دەکەن!

خاچی سووری کوردی لەسوریاش کە لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدەدایە چالاکە. هەر ئەم کارە دەکات و جا بە ناوی خاچی سووری کوردی یارمەتییەکان دەنێرێت بۆ خەڵک یا بۆ شەڕی خۆی و بەرژەوەندیەکانی خۆی و یا لایەنگرانی لەکوردستان دەبێت. ئەم یارمەتیانە بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندی خێڵەکی و هۆزی دابەش دەبن. هەسەدە لەڕاستیدا بە ناوی خاچی سوور لەهەموو شوێن و هەموو دەزگاکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەناوی خەڵک بەڵام بۆ خۆی و بەناوی شەڕ لەگەڵ تێرۆریزم یارمەتی کۆ دەکاتەوە. لەڕاستیدا جاچی سووری کورد کە لەلایەن گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/کەجەکە دامەزراوە بۆ دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی تێرۆریستەکان چالاکە. پەکەکە/ کەجەکە لەساڵی 1978 لەرێگەی دەزگای بە رواڵەت یاسایی لە ئەورووپا هەوڵی داوە تا چالاکییە نایاساییەکانی خۆی لەرێگای بەکارهێنانی منداڵان، داینی خزمەتگوزاری دارایی و لۆجستیکی لەچالاکییە تێرۆریستی و کاریگەری کردن لەسەر رای گشتی بشارێتەوە. ئەنجوومەنی یارمەتی وهاوسۆزی لەگەڵ شەهیدان و ماڵباتی گیراون (HEV-KOM) یەکێک لەو رێکخراوانەیە کە بۆ دابینکردنی سەرچاوی دارایی بۆ درێژە پێدان بە چالاکییەکانی گرووپی تێرۆر و پشتیوانی لە تێڕۆریستە چەکدارەکان لەئەڵمان دامەزرا.

دوای ئەوەی پەکەکە کەوتە نێو لیستی گرووپە تێرۆریستیەکانی ئەورووپاوە؛ پەکەکە/کەدەکە لەساڵی 1993 HEV-KOMی نێوەکەی گۆڕی بۆ خاچی سووری کورد تا ئەم رێکخراوە وەک رێکخراوێکی نادەوڵەتی یە گرووپێکی یاری دەر بناسرێت. ئەم رێکخراوە لەدەسلدۆرف لەساڵی 2005 وەک دەزگا ناسێندرا و لەئەورووپا درێژەی بە چالاکییەکانی دا.

لەساڵی 2012 دەزگایەکی خێرخوازی درۆینی دیکە بەناوەی Heyva Sor، کوردێک، لەلایەن گرووپێک لە پزشکان و پسپۆڕانی بواری دەرمان دامەزرا کە لەژێر ناوی جاچی سووری کوردی لەئامودا لەسوریا چالاکی دەکرد. ئەم رێکخراوە ئەندامە بریندارەکان و نەخۆشەکانی گرووپی پەکەکە و باڵی سوری لەناوچە گوندشینەکاندا کە خەریکی کردەوەی تێرۆریستی بوون دەرمان دەکرد. سەرچاوەی دارایی بۆ ئەم گرووپە دابین دەکرد و پشتیوانی لە بانگەشەکانی دەکرد.

لەروانگەی یاساییەوە بە فەرمی ناساندنی و نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی وەک خاچی سوور و مانگی سوور لەلایەن کنوانسیۆنی ژنێڤ و کۆمیتەی نیودەوڵەتی مانگی سووری (ICRC) رێکخراوە کە بە پێی ئەوانە تەنیا ئەو وڵاتانەی سەربەخۆ مۆڵەتی دامەزراندنی وەها رێکخراوێکیان هەیە. لەڕاستیدا بەس وڵاتانی ئەندام دەتوانن ئەنجوومەنی مانگی سوور یا خاچی سوور دابمەزرێنن نە گرووپە دەوڵەتییەکان.

بەهۆی نەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆی کوردی خاچی سووری کوردی ئەنجوومەنێکی نایاساییە بەگوێرەی یاساکانی ICRC. رێکخراوی بەناو جاچی سووری کوردستان لەساڵی 1997 داوای لە ICRC کرد تا بەفەرمی بیناسێت. لەگەڵ ئەمەش ICRC ئەم داواکاریەی بێ وڵام هێشتەوە. چوونکە ئەم ئەنجوونە لەئاست جیهان ناسراوە و هی وڵاتێکی سەربەخۆ نییە. لەدۆسیەی ساڵی 2007 کە لەدژی رێکخراوی ناسراو بە یارمەتی لەئەڵمانیا رێکخرا دەرکەوت کە خاچی سووری کورد کە یەكێک لەکۆمپانیاکانی سەر بە رێکخراوی تێرۆریستی و قەدەخەکراوی پەکەکەیە لەئەڵمانیا. بە پێی قسەی سەرۆکی دەستگیر کراوەی پەکەکە/ کەجەکە؛ گرووپی ناسراو بە یارمەتی لەئەڵمانیا لەڕێگای کردەو بە رواڵەت یارمەتییەکان، هەڕەشەی کردووە و باجی ستاندووە.

دواتر خاچی سووری کوردی بەهۆی کۆکردنەوەی پارەی نەخت بۆ رێکخراوی تێرۆریستی پەکەکە تاوانبار ناسرا. چالاکییەکانی ئەم رێکخراوە لەوکاتەوە قەدەخەیە. هەرچەند پەکەکە چالاکی خۆی لەئەڵمانیا لەژێر ناوی دیکە لەوانە Die Sonne Mesopotamiens – (خۆری خۆرهەڵاتی ناوین  درێژە دەدات.

ئەم رێکخراوە لەوڵاتانی دیکەش نیوی جیاوازی هەیە: مانگی سوور لەبەریتانیا و ژاپۆن، Koerdische Rode Halve Maan لە بلژیک، ‌هۆلند و سوئیس، Crossant Rouge Kurde در فرانسا، Stotteforeningen Mesopotamiens Sol لە دانمارک، Roja Sor a Kurdistan لەئۆتریش، کردیسکا رود هالومانن لە سوئد و Mezza Luna Rossa لە ئیتالیا.

شایانی باسە لەچەند رۆژی رابردوودا وەفدێکی لەبەلژیک بۆ وەرگرتنەوەی منداڵ و ماڵبەتەکانی داعشی ئەورووپی رۆشتن بۆ کوردستانی سوریا. لەم مامەڵەدا هەسەدە داوای لەم شاندە کرد تا هێزە زامارەکانیان لەبەلژیک دەرمان بکەن. بەڵام هێستا پەرلمانی بەلژیک داوای رەت کردنەوەی ئەم داواکاریەی کردووە. چوونکە ئەورووپاش لەبوونی تێرۆریستەکانی پەکەکە و دەرئەنجامەکانی ئاگادار. بەڵام لەکۆتایدا شاندی بەلژیکی ژمارەی 15 ئامبۆلانسی پێشکەوتووی دا بە هەسەدە تا خزمەتی خەڵک بکەن. خەڵکی سوریا لەناوچە کوردنشینەکاندا لەم رۆژانەی پەتای کڕۆنا و نەبوونی کەلوپەلی پزشکی لەسوریا و شەڕ لەنێوان تورکیا و هەسەدە قوربانی بێ تاوانن.

هەموو کەس دەزانێت کە تێرۆریزمی پەکەکە لەکوردستانی سوریا هەمووشتێلی لەکۆنترۆلدایە و هەژاری و بێکاری لەناوچەکە خۆی پیشان دەدات. کە وایە هیچ کەلوپەلێک بۆ ئاسایشی خەڵک نەدراوە بەڵکوو کەلوپەلی ئەورووپییەکان بەس لەخزمەتی شەڕی کورسیخوازنەی پەکەکەدایە.

 

تروریسم کُردی در پوشش هلال‌احمر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب