بەپەلە/ ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە کوژرا

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەزاری میدیاکانی سەر بە پەکەکە، هەپەگە رایگەیاندووە کە فەرماندەی ئیالەتی هەفتەنین بارگران ئەرکەندی لەرۆژی 20ی ئاگۆشتی 2020کوژراوە. ئاژانسی فەرمی پەکەکە ئەم هەواڵەی رۆژی دووشەمە 4ی ژنڤیەی 2021 و زۆر درەنگتر راگەیاند. ئەم ئەندامە سەرەکەی پەکەکە کە 20 ساڵ ئەندامی ئەم گرووپە بووە، لەئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای تورکیا کوژراوە. نێوی راستەقینەی حەسەن گونەرە. شایانی باسە بە هۆی بەکارهێنانی رێک و پێکی تورکیا لە فڕۆکە سیخۆڕیەکان و بێ فڕۆکەوانەکان، ئاماری کوژراوانی پەکەکە لە‌هەڵکشاندایە و لەم دوو ساڵەی دوایدا چەندین ئەندامی سەرکردایەتی ئەم گرووپە کوژراون.

 

فوری/ عضو ارشد پ.ک.ک کشته شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب