هەرێمی کوردستان: کردەوە تێکدەرانەی پەکەکە پووچەڵ کرایەوە

  • ۳ سال قبل

ئەندامانی چەکداری پەکەکە بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە 2ی بەفرانبار مادەی تەقەمەنیان لەسەر پردی چەمانکێ بۆ تەقینەوە دانابوو کە بەدوای نانەوەی ترس و تۆقاندن و کەشی ناسەقامگیر لەناوچەی چەمانکێ بوون.

سەرچاوە خۆجێیەکانی هەرێمی کوردستان راپۆرتیان دا کە بەرەبەیانی دوێنێ 3 ئۆتۆمبێلی پەکەکە لەسەر پردی داکری کە ناسراوە بە پردی بارمینکی تێپەڕ بوون و مادەی تەقەمەنیان لەسەر پردەکە داناوە.

ئەم سەرچاوانە راپۆرتیان دا کە پردی دوکری لە 2 کیلۆمەتری باکووری ناوچەی چەمانکێەوە هەڵکەوتووە و پردێکە لەنێوان 50 گوندی ناوچەکە کە دەیانبەستێتەوە بە ناوچەی چەمانکێوە و شایان باسە کە هاتۆ چوو لەسەر ئەم پردە رێک و پێک و بەردەوامە لەلایەن خەڵکەوە.

دیارە کە ئەندامانی چەکداری پەکەکە بۆ پچڕانی هاتۆچووی هاوڵاتیان ئەم مادە تەقەمەنیانەیان لەسەر پردەکە داناوە تا بتوانن ناوچەکە بە ویستی خۆیان بەدەستەوە بگرن. سەرەڕای ئەوەی کە هێزەکانی پێشمەرگە خێرا پووچەڵیان کردنەوە و جادەکەیان خاوێن کردەوە.

سەرچاوەکانی خۆجێی هەرێمی کورستان دەڵێن کە ئەندامانی پەکەکە بۆ یەکەمجار نییە کە کردەوەیەکی وەها ئەنجام دەدەن لەدژی هاوڵاتیانی کورد بە تایبەت لەناوچەی چەمانکێ. لەچواری ئەم مانگەدا ملیشیاکانی پەکەکە مادەی تەقەمەنیان لەسەر رێگای پێشمەرگە دانا کە دوای تەقینەوەی تەقەیان لەپێشمەرگە کرد کە بووە هۆی گیان لەدەست دان کەسێک و بریندار بوونی سێ کەسی دیکە. دواتر ملیشیاکانی پەکەکە هێرشیان کردە سەر پۆلیسی نەوت و گاز لەناوچەی چەمانکێ و دواین کردەوەی تێکدەرانەیان هێرشەکانی چواردەی ئەم مانگە بوو بۆ سەر خاڵی پشکنینی پێشمەرگە کە بووە هۆی کوژرانی پێشمەرگەیەک.

بە پێێ ئەم راپۆرتانە لەمانگانی دوایدا خێرایی جووڵەکانی پەکەکە لەدژی دەسەڵات و هاوڵاتیانی هەرێم زیادی کردووە و ئەم دۆخە تووڕەیی هاوڵاتیان و رای گشتی بەدواوەیە کە هاوڵایان خوازیاری راگرتنی کردەوە تێکدەرانەکانی پەکەکەن. هەروەها داوا لە پەکەکە دەکەن تا لەهەرێمی کوردستان بڕوات و شەڕەکە بباتەوە جۆگرافیا سەرەکیەکەی خۆی واتە تورکیا و دۆخەکە لەمەی کە هەیە ئاڵۆزتر و دژوارتر نەکات.

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب