باراک ئۆباما لەپرتووکە نوێیەکەیدا: تورکیا خوازیاری شەڕی ئەمریکا لەگەڵ جیاخوازەکانی پەکەکە بوو بەڵام قبوڵمان نەکرد

  • ۳ سال قبل

باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لەپارتی دێمۆکرات، لەپرتوکەکەیدا (A Promised Land) باسی جۆراوجۆر لەوانە کوردانی کردووە. لەپرتووکە نوێیەکەیدا وتوویە تورکیا داوای لەئەمریکا کرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ جیایی خوازە کوردەکان یارمەتیان بدەین و لەبەرانبەردا ئەمریکاش خوازیاری پشتیوانی تورکیا بۆ سەقامگیری لە ئێڕاقدا بوو. ئۆباما دەنووسێت:

ئەمە بۆ هەشت ساڵی داهاتووە. بەرژەوەندی هاوبەش وامان لێدەکات من و ئەردۆغان پەیوەندی کاری و کاریگەریمان هەبێت. تورکیا خوازیاری پشتیوانی ئەمریکا بۆ ئەندامبوون لەیەکێتی ئەورووپادایە و هەروەها یارمەتی سەربازی و هەواڵگری لەبارەی شەڕ لەگەڵ جیایی خوازە کوردەکان داخوازی کردبوو کە لەگەڵ رووخانی سەدام بەهێز بوون. لەهەمان کاتدا ئێمەش پێویستمان بە هاوکاری تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەی تێرۆریزم و سەقامگیری لەئێراق هەیە. من بۆ خۆم هەستم کرد سەرۆک کۆمار (ئەردۆغان) دڵپاکە و بەگشتی وڵامی ئەرێنی بە داخوازیەکانی من دەداتەوە. بەڵام هەرجار کە گوێم بۆ ڕائەگرت باڵابەرزەکەی تۆزێک دەنوایەوە، دەنگی بە زۆر دەردهات و دەپچڕا کە لەوڵام بە سکاڵا و نیگەرانییە جۆراوجۆرەکان یا باسەکانی دیکە شێوە بەیانێکی دیاری نەبوو. من وا هەستم کرد پێبەندبوونی بە دێمۆکراسی و دەسەڵاتی یاسا بەس تا ئەو شوێنە واتای هەیە کە ئەمانە هۆکاری درێژەی دەسەڵاتە تاکەکەسییەکەی بن.

 

باراک اوباما در کتاب جدید خود: «ترکیه خواهان جنگ آمریکا با جدایی‌طلبان پ.ک.ک. بود اما قبول نکردم»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب