حزبی دێمۆکراتی کوردستان خوازیاری دەرچوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بوو

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران و لەزاری میدل ئیست نیوزەوە وتەبێژی پارتی وێڕای بەدرۆ خستنەوەی هاوکاری ئەم پارتە لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لەشەڕلەدژی پەکەکە خوازیاری دەرچوونی ئەم گرووپە لەهەرێم و واز هێنان لەئاژەوەگێڕی بوو.

مەحموود مەحەمەد وتەبێژی پارتی بە سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان لەوڵامی نووسراوە بەو باسانەی کە لەمەڕ هاوکاری لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەیە وتی: پارتی هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لەدژی پەکەکە نییە.

وتەبێژی پارتی وتی: ئەم پارتە هیچ کات پێشی پەکەکەی بۆ شەڕ کردن یا نەکرنی ئەم گرووپە نەگرتووە. گەر ئەوان نایانەوێت شەڕ بکەن و هەڵدێن پارتی تاوانبار نییە.

محەمەد لەدرێژەدا وتی: پەکەکە دەبێت واز لەم تۆمەتانە بێنێت. ئەوان بە باشی دەزانن کە گەر پارتی لەم شەڕەدا دەوری هەبا دۆخی پەکەکە خراپتر دەبوو. وادیارە باشترین رێگا چارە بۆ کۆتایی هێنان بەم ناسەقامگیریە لەناوچەکەدا دەرچوونی پەکەکەی لەناوچەی کوردستان.

وتەبێژی پارتی ئاماژەی دا بەوەی کە پەکەکە لەناوخۆی تورکیا ناتوانێت لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی تورکیا بکەوێتە پێکدادانەوە بۆیە بەردەوام هەڵدێت.

ئەو وتی کە باشترین رێگا چارە بۆ چارەسەری ناسەقامگیری لەهەرێمی کوردستان ئەوەیە کە پەکەکە واز لەم ئاژاوەگێڕیە بێنێت و نەبێتە هۆکاری ناسەقامگیری و کاولی ژیانی خەڵکی هەرێم.

تورکیا ماوەیەکە کە هێرشی تۆپخانە و ئاسمانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکات و ئەندامانی پەکەکەی کردۆتە ئامانج بەڵام لەم نێوەندەدا زیانی دارایی و ماڵی گەیشتۆتە خەڵکی هەرێمیش.

حزب دموکرات کردستان، خروج «پ.ک.ک» از اقلیم کردستان را خواستار شد

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب