سەرچاوەی دارایی پەکەکە چۆن دابین دەکرێت؟

  • ۲ سال قبل

گرووپە تێرۆریستی و نایاساییەکان بۆ ئەنجام و بەدواداچوونی کردەوە تاوانبارانەکانیان، جگە لەهێزی مرۆیی پێویستیان بە کەرەستەی سەربازیش هەیە. بۆ دابینکردنی هێزی مرۆیی لەڕێگای ئایدیۆلۆژی توندئاژۆ، هەڵخەڵەتاندن، مرۆڤ ڕفاندن و بەکارهێنانی منداڵان وەک سەرباز هەوڵ دەدەن، دابین کردنی سەرچاوەی دارایی تێرۆریزم بەم شێوانە دابین دەبێت.

لەڕاستیدا، هاوتەریب لەگەڵ دژوارتربوونی وەرگرتنی پارە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و پاڵپشتی ئاشکرای دەوڵەتی، لەلایەن گرووپە تێرۆریستی و دابینکردنی داراییان، شێوازە لاڕێیەکانیش ئاپدێت دەبنەوە. واتە چوونکە لە هەموو وڵاتان و ناوچەکانی جیهان و بە پێی هەموو سیستمە مافیەکانی ناوخۆیی و کنوانسیۆنی نێودەوڵەتی، دەوڵەت و تاکەکان دەبێت خۆیان دوور بگرن لە دابینکردنی دارایی تێرۆریزم و یارمەتی پارە بۆ گرووپە چەکدارە نایاساییەکان، گرووپە تێرۆریستییەکان لە ڕێگای جیاوازەوە هەوڵ دەدەن پارە و دارایی بۆ ئەنجامی کردەوە نایاسایی و تێرۆریستیەکانیان کۆ بکەنەوە.

گرووپە تێرۆریستیەکان ئەوڕٶکە سەرچاوەی دارایی خۆیان لە وڵاتانی ژێر دەسەڵات، بازرگانی و ئەنجامی تاوانی ڕێکخستن کراوە دابین دەکەن. واتە دەکرێت بگوترێت ئەوڕۆکە جیهان ڕووبەڕووی “ئابووری تێرۆریزم”ە.

هەوەها دەبێت لەسەر ئەمە جەخت بکرێتەوە کە بە لەبەرچاوگرتنی چالاکی بەڕواڵیتی یاسایی گرووپە چەکدارەکان (لەژێر ناوی خەڵک خەڵەتێنەری وەک یارمەتی و ئێحسان بۆ ناوچە شەڕ لێدراوەکان) سنوورێکی باریک لەنێوان وەرگرتنی یارمەتی خەڵک و وەرگرتنی پارە بۆ ئەنجامی کردەوە تاوانباریەکان بە تایبەت دابینکردنی سەرچاوەی دارایی تێرۆریزم هەیە.

لەدابینکردنی درارایی تێرۆریزمیش ئامادە کردن یا کۆکردنەوەی پارە یا دارایی بەمەبەستی ڕادەستکردن بە تێرۆریستەکان یا ڕێکخراوە تێرۆریستیەکان دەتوانێت لەڕێگای یادایی و یارمەتی خەڵکەوە بکرێت. لەڕاستیدا، خاڵی جیایی خستن لەنێوان ئەم دوو شێوازە، ئارمانجی کۆتاییە نەک سەرچاوەکەی.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەنجامی ئەم کردەوە تێرۆریستیانە تێچووێکی زۆری هەیە، گرووپە تێرۆریستیەکان شێوازی جیاوازی سەرچاوە بۆ دابینکردنی ئەم تێچووانە ئامادە دەکەن. ئەم سەرچاوانە لەچەند ڕێکاری سەرەکییەوە دەست دەکەون کە بریتین لە: پاڵپشتی دەوڵەتەکان، چالاکی یاسایی، چالاکی نایاسایی، ئێحسان و خۆبەشانە یارمەتی داین و یارمەتییە ناخۆبەخشەکان.

بەم پێشکەیە کورتە ئێستا دەکرێت ئاماژە بە گرووپە تێرۆریستیە کوردیەکان کە باسی بەدی هێنانی مافی کوردان دەکەن بکەین.

ئەم گرووپانە وەک پەکەکە کە لەنێو لیستی تێرۆری زۆرێک لەوڵاتەکان لەوانە ئەمریکا و تورکیا و ئێران و دەزگا نێودەوڵەتییەکانی وەک یەکێتی ئەورووپادا کە یەکێک لە باشترین سەرچاوە و بابەت بۆ خوێندنەوەی “دابینکردنی دارایی تێرۆیزم”ن.

بەکورتی دەکرێت بگوترێت باجگرتن لە (کۆڵبەران، چالاکانی ئابووری و کارگە بەرهەمهێنەرەکانی – پیشەیی و خۆجێی لە سنووەکان)، بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادەی هۆشبەر، چالاکی لەژێر ناوەی ئێحسان و بڵاوکردنەوە و کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان و ئەوەی کە ئەم گرووپە سەرانەی شۆڕش (وەرگرتنی پارە بە زۆر)ی پێ دەڵێت و لە کۆتایی دا مرۆڤ ڕفاندن، گرنگترین سەرچاوەی دارایی تێرۆریزمی پەکەکەیە.

لەبارەی باجگرتن دەبێت بگوترێت دابینکردنی دارایی چالاکی گرووپە تێرۆریستییەکان لەڕێگای باجگرتن یەکێک لە شێوازە باوەکانی ئەم گرووپانەیە.

دژوارتر بوونی شێوازەکانی دابینکردنی دارایی وەک پاڵپشتی دەوڵەتەکان، دزینی پارە، گرووپە تێڕۆریستیەکانی بەرەوە باجگرتن هان داوە.

لەبارەی پاڵپشتی دەوڵەتەکان لە پەکەکە، دەبێت باسی ئەوە بکرێت کە گەرچی سەلماندنی ئەمە دژوارە و لەئێستادا زۆرێک لە دەوڵەتەکان لەمەڕ یارمەتیدانی گرووپە چەکدارەکان زۆر هەستیارانە دەجوڵێنەوە، دەبێت بگوترێت لە دەیەی ۸۰ و ۹۰ی زائینی بە پێی قسەی دەزگا هەواڵگریەکانی ئەمریکا، دەوڵەتی یۆنان لەوانەی یەکێک لە گرنگترین دەوڵەتەکان بووە کە یاریدەری پەکەکە بووە.

گرووپە چەپەکان و کمۆنیستەکان کە کاریگەری سۆڤیەتیان لەسەر لە وڵاتانی ئەورووپایش یەکێک لە گرنگترین پاڵپشتە داراییەکانی پەکەکە بوون. لەبارەی چالاکی بە ڕواڵەت یاسایی وەک کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان، ئێحسان و بڵاوکردنەوە دەبێت بگوترێت لەمبارەوە پەکەکە لە ئەورووپا و ئەڵمانیا زۆر چالاکە و لە سەدان هەزار کوردی دانیشتووی ئەرووپا دەتوانێت پارە کۆ بکاتەوە.

چالاکی دارایی پەکەکە بەتایبەت لەئەورووپا بۆتە هۆی ئەوەی کە ئەم گرووپە بە بەڕێوەبەرایەتی دارایی لەوانە دامەزراندنی ڕێکخستنی ڕواڵەتی بە مەبەستی سپیکردنەوەی پارە سەرقاڵە.

بەکار‌هێنانی زۆر جۆری ڕێکخراوی نادەوڵەتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی پەکەکە ڕێگەی بەوە داوە تا سەرچاوەی جیاوازی هەبێت. لەنێوانیان دا، گرنگترین سەرچاوەی دارایی پەکەکە بەرهەمهێنان و دابەشکردنی مادەی هۆشبەرە. ئەم ڕێکخستنە لەمەڕ بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکان لە ئاست جیهان دا چالاکە.

ئەم گرووپە لە ئەفغانستان تا ئەورووپا دەستی هەیە لە کردەوە تاوانباریەکاندا . سەرچاوەی دووەم و گرنگی دارایی پەکەکە بوونی ئەم ڕێکخستنەیە لە ئەورووپا. پەکەکە لە بازرگان و چالاکانی ئابووری و کرێکاران و هەموو کوردانی دانیشتووی ئەورووپا و هەڵبەت بەزۆر و هەڕەشە پارە دەستێنێت.

کۆی ئەم شێوازانە بۆتە هۆی دابینکردنی دارایی پەکەکە و هەڵبەت درێژە دان بە کردەوە تاوانباریەکانی ئەم گرووپە. گەرچی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەڕێگای پەسەندکردنی یاسا و دژوارتر کردنی گەماروەکان لەدژی گرووپە تێرۆریستیەکان هەوڵ دەددات سەرچاوەی دارایان ڕابگرێت، بەڵام بە هۆی بەرژەوەندی دەوڵەتەکان بۆ زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی دەوڵەت ڕەقیبەکان، تەنانەت بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەیتوانیوە پێش لە دابینکردنی دارایی تێرۆریزم لەڕێگا جیاوازەکانەوە بگرێت.

بۆ نموونە وێڕای پاڵپشتی هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە بڕیارنامەی ۲۶۴۲ی ساڵی ۲۰۱۹ بۆ داژیەتی لەگەڵ تێرۆریزم، هێشتاش گرووپە تێرۆریستیەکان چالاکن.

بە پێی ئەم بڕیارنامەیە دەوڵەتەکان دەبێت هەرجۆرێک بووە ئەوە بوودجەیە کە ڕاستەوخۆ یا کۆکراوە بۆ ئەنجامی کردەوە تێرۆریستیەکان دابین دەکرێت یا زانیاری لەسەری هەیە کە بۆ ئەم ئیشانە دەبێت لەڕێگای یاسا و سزا داینەوە پێشیان لێبگرن.

ئەم بڕیارنامەیە داوا لە هەموو دەوڵەتەکان دەکات تا دڵنیا بن کە یاسا و ڕێسای ناوخۆییان لەئاستی پێویست رژدە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سەرچاوەی دارایی و ماڵی و یا سەرچاو ئابووریەکان و خزمەتە پەیوەندیدارە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆەکانەوە بۆ کەڵک وەرگرتنی ڕێکخراوە تێرۆریستی یا تێرۆریستیەکان بە هەر ئارمانجێک لەوانە دامەزراندن، پەروەردە و سەفەر و تەنانەت گەر پەیوەندی بە کردەوەی تێرۆریستی تایبەتێکەوە دیار نەبێت پیشان دەدات.

بەڵام چوونکە جێبەجێکردنی یاسایی نێودەوڵەتی، پەیوەندی بە بەرژەوەندی بەرزی دەوڵەتەکانەوە هەیە، دابینکردنی دارایی تێرۆریزم هێشتاش درێژەی هەیە. لەبارەی پەکەکە دەبێت بگوترێت باڵەکانی ئەم گرووپە لە ناوچە بەتایبەت لەسوریا و ئێران لەبەر ئەوەی کە هەندێک جار بە پێی بەرژەوەندی دەوڵەتیان ڕۆژئاوایی دەجووڵێنەوە و گورز لە بەرژەوەندی دوژمنانی ڕۆژئاو دەدەن، لەنێو لیستی گرووپە تێرۆریسیتەکان دەرخراون.

واتە ئەمریکا، پەکەکەی لە لیستی تێرۆر داناوە، بەڵام هاوکاری تۆخی لەگەڵ باڵە سوریەکەی هەیە و پڕچەکی دەکات. ئەمە، واتە بەرژەوەندی ڕامیاری و لەسەروو دانانی ئەمە لەسەر ماف و یاسا نێودەوڵەتییەکان، بۆتە هۆی درێژەدانی چالاکی گرووپە تێرۆریستیەکان.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب