هەڵاتنی ئەندامێکی ئێرانی پەژاک لەبنکەکانی ئەم گرووپە تێرۆریستییە

  • ۳ سال قبل

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەبارەی شاردنەوە و کوشتنی ژمارەیەک لەگەنجان و هەرەزەکارانی ئێرانی لەبنکەکانی پەژاک و ئەشکەوتە ناستاندارەەکانی ئەم گرووپە کە بە هۆی هەرەس و بەفری قورسەوە بووە کاردانەوە و پرسیاری زۆری لەهەرێمی کوردستانی ئێراق و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران ورووژاندووە. چاودێر بۆ لێکدانەوەی زیاتری ئەم بابەتە و درێژەی دان بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی و هەروەها ورووژاندنی پرسیار لە بەرپرسانی پەژاک لەبارەی چارەنووسی ئەم منداڵ و گەنجانەوە سەردانی ماڵباتی یەکێک لە ئەندامانی کردبوو بە نێوی بنیامین فەرەج زادە. لەم راپۆرتەدا چاودێر ئیدعای کردبوو کە پەژاک دەوری گرنگی لە هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی بینامین فەرەج زادەدا هەبووە و بێ ئاگاداری ماڵبات بووە. پەیامنێری چاودێر هەفتەی رابردوو توانی دووبارە لەگەڵ ئەم ماڵباتە وتووێژ بکات.

خۆشکی بینامین فەرەج زادە لەدیمانەکەدا زانیاری نوێ درکاتن. ئەو وتی: بنیامین بۆ گەشت لەگەڵ هەڤاڵانی رۆشتبووە ناوچەی چل چەمە و لەوێ لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی پەژاک یەکیان بینیبوو. فریویان دابوو و بە شیمانەیەکی زۆر ناچاریان کردووە کە لەدەرەوەی وڵات و بنکەی ئەم گرووپە بگوازرێتەوە. ئێمە دەزانین کە بنیامین بە چەک ناچار کراوە لەلایەن دوو هێزی پەژاکەوە و لەگەڵ خۆیان بردووە. ئەوان براکەمیان رفاند. ئێستا دەزانین کە بنیامین هەڵاتووە و لەبنکەی پاراستنی دهۆکەوە لەگەڵ ماڵبات پەیوەندی گرتووە و ئەم هەواڵەمان پێگەیشتووە. بەڵام کاتێک ئێمە توانیمان سەردانی پاراستن بکەین بەداخەوە ئەوان رەتیان کردەوە و وتیان لێرە رۆشتووە. بەڵام ئێمە دڵنیاین بینامین لەبنکەی پاراستنەوە پەیوەندی کرد. بەداخەوە هیزەکانی پارتی کەڵکی خراپ لە هێزە ئێرانییەکانی وەک پەژاک وەردەگرن و هەڵوێستی خراپیان لەگەڵیان هەیە و ئەوانەی کە لەبنکەکانی پەکەکە و پەژاک هەڵاتوون دووبارە دیلی درۆەکانی خۆیان دەکەن و بە ناچار دەیانکەن بە پێشمەرگەی پاک و رۆژ. ئێمە ئێستا نیگەرانی گیانی بنیامینین و نازانین ئەمجارە پارتی چی بە سەری دێنێت.

خۆشکەکەی بنیامین لەبارەی دۆخی دەروونی ماڵباتیشەوە دوای رفاندنی بنیامین وتی: ئێمە لەو رۆژەوە ئیشمان بەس بووە گریان. ئێستاش دەزانین زیندووە نازانین لەکوێیە. نادیارە. بنیامین بەس دووجار لەبنکەی پاراستنی دهۆکەوە پەیوەندی بە ماڵەوە کرد. چوونکە پەژاک رێگای تەلەفۆن کردن و دیداریان پێ نادات. ئەوان بەس دروشمی پشتیوانی لەکورد هەڵدەدەن. بەڵام منداڵان و گەنجانی کورد بەکوشتن دەدەن. خوا شوکر کە برا بچووکەکەمیان فریو نەدا. ئەو ئێستا 10 ساڵییە. لەنەبوونی بنیامین چاوەکانی دایکم چیتر نابینن و دۆخی دەروونی زۆر خراپە.

خۆشکی بنیامین لەبارەی هەڵاتنی لەپەژاکیش وتی: بنیامین نۆ مانگ لەبنکەکانی پەژاک بوو و دواتر هەڵاتووە. گەر ئەندامیتی ئازادانە ببا بۆ هەڵدەهات؟ رفاندوویانە و نۆ مانگ لەقەندیل رایانگرتووە. ئێمە خۆشحاڵین کە بنیامین لەم گرووپە هەڵاتووە. ئاوات دەخوازین کە ئەم گرووپە هەڵوەشێتەوە چوونکە ماڵباتی زۆری لەناوبردووە.

شایانی باسە چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەرێگای وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری لەهەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ ئەمە دەکات.

فرار یک عضو ایرانی پژاک از مقرهای این گروه تروریستی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب