با پەژاک وڵام بداتەوە؛ فەرزاد بێهنەوەرد لەکوێیە؟

  • ۲ سال قبل

ئاژانسی فورات سەر بە گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاک لە۲۹ی مەی ۲۰۲۰ رایگەیاند کە لەهێرشی ئاسمانی چوارشەمە ۲۷ی مەی ۲۰۲۰ فڕۆکەکانی تورکیا دوو گەریلایان کوشتووە کە ئەم هەنگاوە بە پێی ئەوەی پەکەکە دەێڵێت بە هاوکاری ئەندامانی دزەکردووەی سوپا و میت کراوە.

چاودێر جیا لەپرسی رامیاری و سەربازی و بێ ئەوەی سەرنج بدات بە هۆکارەکانی شەڕی تورکیا لەگەڵ پەکەکە هەر ئەو کات ئەم پرسیارە دەورووژێنێت کە بۆ دەبێت گەنجانی کوردی ئێرانی لەشەڕی پەکەکە و تورکیادا بکوژرێن؟پەکەکە و پەژاک شوێنی نێژرانی ئەم کەسانە دیار ناکات و بۆخۆی بۆ ئەمگەنجانە دەبێت چەک بەدەستەوە بگرن؟ بۆ پەکەکە ژمارەیەکی زۆری منداڵ سەربازی هەیە؟

پەیامنێری چاودێر حەفتەی رابردوو دیمانەیەکی لەگەڵ برای فراز ئەنجام دا.

براکەی جەختی کردەوە:”فراز بێ هیچ هۆیەک و ئاگادارکردنەوە بەجارێک لەماڵ رۆشت، فراز کە گەنجێک بوو لەدواناوەندی دەخوێنێت مەیلێکی بەرەو گرووپە چەکدارەکان نەبوو بەڵام لەلایەن ئەندامانی پەژاک کە زۆرترین پارویان گەنجانی تەمەن خوارن وهیچ لەبارەیانەوە نازانن رفێندرا.”

ئەو وتی:”دوای رۆشتنی فراز، ئەویش بە بێ ئاگادارکردنەوە، ئێمە ماوەیەک بەدوایدا گەڕاین. تا ئەوەیکە کوژراو و لەرێگای میدیاکانیپەژاکەوە ئاگاداریان کردینەوە. روونکردنەوەیەکیان نەدا کە رازی بین. هێشتاش نازانین بۆ کوژراوە و ئێستا لەکوێ نێژراوە. چۆن دیارە کە فراز کە ناوەڕۆکی درۆی ئەم گرووپەی زانیبێت و بڕیاری گەڕانەوەی دابێت و ئەوەندە پێداگری کردبێت کە پەژاک نەیکوشتبێت؟ ئێستا ماڵباتێکی دیکە خەمباری کۆڕەکەیانن. پەکەکە وڵامی دایکی من بداتەوە؟ ئەم چە شەڕێکە کە بۆ ئازادی کوردانە کە بەس گەنجانی ئێمە دەکاتە ئامانج؟

پژاک پاسخ دهد؛ فراز بهنورد کجاست؟

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب