شەڕی تورکیا وپەکەکە ۲۲۰ ماڵباتی لەئاڤرێلەوە لەدهۆک ئاوارە کردووە

  • ۲ سال قبل

هەولێر – بەرپرسێکی جۆجێی وتی: پێکدادنەکانی بەردەوامی تورکیا و پەکەکە بۆتە هۆی ئاوارە بوونی ۲۲۰ ماڵبات لەپێنج گوندی سنووری دهۆک.

تورکیا لەسۆباتی ئەمساڵەوە هێرشی سەربازی لەدژی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان توندتر کردووتەوە. هەروەها ئۆپراسیۆنی ئاسمانی بۆ ئامانج گرتنی بنکەکانی لەقەندیل و شوێنەکانی دیکەی سلێمانی زیاد کردووە.

سەربەست سەبری سەرپرشتیاری ناوچەی کانی ماسی دهۆک لەدیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ باس نیوز وتی کە گوندەکان لەناو پێکدادانەکاندان زیانی زۆریان بەرکەوتووە و دانیشتوانیان دوو دڵن لەوەی کە بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

باس نیوز: ئەمساڵ چەند گوند چۆڵ کراون و بۆ خەڵکەکە ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان؟

سەبری: لەمانگی ئاڤرێلەوە پێنج گوند چۆڵ کراون. دانیشتوانی ئادان، دیشیش و سارا هێشتا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان. دەیان گوندی دیکەش زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

باس نیوا: ئاستی زیانەکانی شەڕی تورکیا و پەکەکە لەم ناوچەیە چەندە؟

سەبری: زیاتر لە ۲۲٫۶ کیلۆمەتەرەی سێ جا زەوی لەژێر کاریگەریدایە کە نرخەکەی نێزیکی ۷ ملیار دیناری ئێراقیە. زیاتر لە ۲۶ جار تۆڕی کارەبای لەگوندە جیاوازەکاندا پچڕاوە و هەرجار تیمەکانی چاکردنەوە ناچار بوون گیانی خۆیان بخەنە مەترسیەوە تا چاکیان بکەنەوە.

لەچەند ساڵی رابردوودا دوو کەسی سڤیل کوژران و ۱۱ی دیکەش بریندار بوون. هەروەها گەشتیاری لەم ناوچە لەژێر گاریگەریدایە لەکاتێکدا کە چەندین دەزگای خزمەتگوزاری گشتی لەناو چوون.

باس نیوز: ئەم دوایانە یاسادانانی ئێڕاقی بۆ لێکدانەوەی ئاسەوارەکانی شەڕی تورکیا و پەکەکە سەردانی کانی ماسی کرد ئەنجام چ بوو؟

سەبری: بەس ئەندامە کوردەکان لەپارلمانی ئێڕاق جەختیان کردەوە کە سەردانی کانی ماسیان کردووە و ئێمە داخوازیەکانمان پێ وتن. لەگەڵ ئەمەش، هیچ هەنگاوێک دوای ئەو سەردانە نەنراوە. ئێمە بەدوای ئەوەین کە پەکەکە و تورکیا ناوچەکەمان چۆڵ بکەن و شەڕەکە ببنەوە ماڵی خۆیان. جگە لەمە، ئێمە داخوازی قەرەبووکردنەوە و ئاسانکاریمان کردووە بۆ خەڵکە زیان بەرکەوووەکە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان.

جنگ ترکیه و پ.ک.ک ۲۲۰ خانواده را از آوریل در دهوک آواره کرده است

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب