کوردی/بەهار کوچەک: پەکەکە کورەکەی رفاندم و تەنانەت رێگا نادا لەگەڵی قسە بکەم

  • ۴ سال قبل

رۆژ لەدوی رۆژ ژمارەی لەشنگال ماڵباتە نارازیەکان لەپەکەکە زیاد دەکات

بەهار کوچەک دایکی منداڵێکی سەربازی ئیزەدی، لەشنگال لەدیمانەیەکدا رایگەیاند پەکەکە منداڵە ئیزدیەکان درفێنێت و وەک شەرڤان دەیانباتە قەندیل و دواتر دەیانباتە ناوچەکانی شەڕ لەتورکیا و سوریا. کوچەک دەڵێت: نە هەر رێگا نادەن کوڕەکەم ببینم بەڵکوو تەنانەت رێگا نادەن تەلەفۆنی قسەشی لەگەڵ بکەم.

دایکی سەربازی رفێندراو لەلایەن پەکەکەوە لەگەڵ ئەوەی کە خوازیاری یارمەتی دەزگاکانی مافی مرۆڤ و دەوڵەتی ئێراق وتی: دواو لە دەزگاکانی مافی مرۆڤ دەکام بۆ رزگارکردنی منداڵەکەم لەدەست پەکەکە یارمەتیم بدەن. پەکەکە لەوەی کە نارزایەتی دەردەبڕین پێی ناخۆشە. ئەندامانی پەکەکە تەنانەت هاتووچۆی ماڵەکانمان دەکەن و نەماندەزانی ئارمانجیان رفاندنی منداڵەکانمانە.

کوچەک ئەمەشی وت: پەکەکە بۆتە هۆی ئەوەی زۆرێک لەماڵباتە ئاوارە کوردەکان هێشتا نەگەڕانەتەوە بۆ شنگال. بۆ خۆیان دەسەڵاتێکی خۆجێی و نایاسایان پێک هێناوە. چاوەڕی دەکەین دەسەڵات کاردانەوەی هەبێ لەدژ ئەم رێکخراوە .

لینکی لێدوانەکەی بەهار کوچەک:

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

کُردی

آخرین مطالب